نازناوە ئاینییەکانی شیعە لە ناو چەقی ململانێ سیاسییەکاندا

2018-05-15

ن: روحوڵا فەقیهی

و: ڕاشد کەمال

لە ئێران، رێورەسمی لەسەرنانی مێزەر بۆ ئەحمەد خومەینی، کوڕی حەسەنی کوری ئەحمەدی کوری ئایەتوڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بووە هۆی دروست بوونی چەند مشتومڕێک لەسەر پیاوانی ئایینی شیعە، رێورەسمە نەریتێکە کە مێزەرەکەی تێدا پێبەخشرا لە بارودۆخێکدایە کە ناونیشانە ئایینییەکان لە وڵاتەکەدا زیاتر بەهۆکاری سیاسی دەبەخشرێت تاکو بە لەبەرچاوگرتنی پلەی زانستی. لەڕاستیدا هەموو کۆمەڵ و گووپ و حیزبەکان ئەم پلە ئایینییە شیعییە بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان بەکاردەهێنن. بەڵام ئایا هەمیشە بەم شێوەیە بووە لە ئێران؟

پێش چوونە ناو گفتوگۆ لەبارەی بە سیاسی کردنی نازناوە ئایینییەکان، لەوانەیە ئەوە باشتربێت کە بنەڕەتەکەیان ڕوونبکەینەوە. بەشێوەیەکی گشتی، پیاوانی ئایینی شیعە دابەشدەبن بۆ پێنج جۆر: سیقەت ئەلئیسلام، حوججەت ئەلئیسلام، حوججەت ئەلئیسلام وەلموسلیمین، ئایەتوڵڵا وە ئایەتوڵڵا ئەلعوزما.

پێش فەرمانڕەوایی پەهلەوییەکان(١٩٢٥-١٩٧٩)، نازناوەکانی وەک ئایەتوڵا و سیقەت ئەلئیسلام بە شێوەیەکی سەرەکی وەک ڕێز بەکارئەهێنران، ئەویش زۆر بەکەمی و بۆ ژمارەیەکی کەمی زانا ئیسلامییە دیارەکان. بۆ نمونە، محەمەدی کوڕی یعقوبی کولەینی (٨٦٤-٩٤١) زانایەکی دیاری شیعی بوو وە کۆکەرەی فەرمودە بوو. کۆکراوەی فەرمودەکانی لە کتێبی کیتاب ئەلکافی رێکخستووە، کە لەلایەن شیعەکان و سوننەکانەوە ڕێزلێگیراوە، نازناوی سیقەت ئەلئیسلامی پێ بەخشی کە بەمانای (باوەڕپێکراوە لەلایەن ئیسلامەوە) دێت.

df
ئەحمەد خومەینی

لەڕاستیدا، تاوەکو ئەمڕۆ، زانایانی ئیسلام بەگشتی ئاماژە بە کولەینی دەدەن کاتێک باسی سیقەت ئەلئیسلام دەکەن. هەروەها نمونەیەکی دیکە هەیە، حامید محەمەد محەمەد غەزالی بەڕەگەز ئێرانی، کە یەکێکە لەهەرە فەیلەسوف و یاسایی و پیاوە ئایینییە دیارەکانی سوننە. کە زۆر جار بە حوججەت ئەلئیسلام ئاماژەی پێکراوە، کە بەمانای (بەڵگەی ئیسلام) دێت.

،،

بەشێوەیەکی گشتی، پیاوانی ئایینی شیعە دابەشدەبن بۆ پێنج جۆر: سیقەت ئەلئیسلام، حوججەت ئەلئیسلام، حوججەت ئەلئیسلام وەلموسلیمین، ئایەتوڵا، ئایەتوڵڵا ئەلعوزما.

لە سەردەمی قاجارەکاندا(١٧٩٤-١٩٢٥) وە سەرەتای پەهلەویەکانیش، زۆرێک لە زانا پایە بەرزەکان و پیاوە ئایینییە گەورەکان لە ئێران بە نازناوی ئاسایی ئاماژەیان بۆ دەکرا. وەک (شێخ) کە بۆ ڕێز بەکارئەهێنرا بۆ ئاماژەدان بەو پیاوە ئایینییانەی کە ناچنەوە سەر پێغەمبەر محەمەد (د.خ).

لە ساڵی ١٩٢١، شێخ عەبدولکەریم حائیریی یەزدی، مامۆستایەکی پایەبەرز لە شاری پیرۆزی کەربەلا لە عێراق، کە قوتابخانایەکی دینی سەرکەوتووی دامەزراندبوو لە شاری ئەراک لە ناوەڕاستی ئێران، قوتابخانەی قومی ئایینی دامەزراند. ناسراوە بە (ئایەتوڵڵای دامەزرێنەر)، هەستا بەڕێکخستنی کاروباری قوتابخانە ئایینییەکان، و بە ستانداردکردنی وانەکان و پلەوپایەکان.لەو کاتەوە نازناوە ئاینییەکان بە گوێرەی بەدەستهێنانە زانستیەکان دەبەخشرێت. جێی ئاماژەیە کە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا خومەینی، یەکێک بووە لە قوتابییەکانی حائیری یەزدی.

ئەمڕۆ، پێویستە قوتابیانی زانستە ئاینییەکان لە قوتابخانەکانی ئێران کۆرسی جیاواز تێپەڕێنن بۆ بەدەستهێنانی ناونیشانە یەک لە دوای یەکەکان. بۆ نمونە، قوتابییە تازەکان وە ئەوانەی کە ئەو کۆرسانە دەخوێنن کە بە ` سەرەتایی` ئاماژەیان پێ دەکرێت ناونیشانی` سیقەت ئەلئیسلام` یان پێ دەبەخشرێت، هەرچەندە زۆر بەکەمی بەکار دەهێنرێت لە ئێرانی هاوچەرخدا. ناونیشانی حوججەت ئەلئیسلام بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو پیاوە ئاینییانەی کە پلەی`سەرەتایی` دەبڕن و دەچنە پلەی `دەرەکی`، کە دەست دەکرێت بە خوێندنی فیقهی پێشکەوتو (اجتیهاد). پلەی ئایەتوڵڵا، کە بە مانای`` بەڵگەی خودا`` دێت، دەدرێت بەوانەی کە پلەی` دەرەکی` دەبڕن، کە پێیان دەوترێت فقهای ئیسلام (مجتهید). وە لە کۆتاییدا، کۆتا پلەی ئایەتوڵڵا ئەلعوزما هەیە (ئایەتوڵڵای گەورە)، کە دەتوانێت فەتوا دەربکات بۆ جێبەجێ کردنی شەریعەتی ئیسلامی.

لەو کاتەوەی کە شۆڕشی ئیسلامی ڕوویداوە لە ساڵی ١٩٧٩وە، هەردوو پارێزکارەکان و ڕیفۆرمخوازەکان هەوڵیانداوە سوود لەم نازناوانە وەرگرن بۆ بچوککردن یان گەورەکردنی سەرکردەکانیان لە کۆمەڵگەدا. بۆ نموونە، زۆرکات توندڕەوەکان بە حوججەت ئەلئیسلام ئاماژەیان بە سەرۆکی پێشوو ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی دەکرد پێش وەفاتی لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٧، لە کاتێکدا کە ڕیفۆرمخوازەکان و پارێزکارە واقیعبینەکان یە ئایەتوڵڵا ناویان دەبرد. ڕەفسەنجانی، کە دوو خول سەرۆک بوو، ڕەمزی میانڕەوەکانی ئێران بوو وە لەلایەن ڕیفۆرمخوازەکانەوە ڕێزی لێ دەگیرا، بەتایبەت لە ساڵانی دواییدا.

،،

ئێستا ئایەتوڵڵای گەورە یوسف سانعی، کە کەوتووەتە بەر هێرش لەپاش لێپرسینەوەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییە کێشە لەسەرەکە ی ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن توندڕەوەکانەوە بە شێخ بانگ دەکرێت، کە ئەمەش بە سادەیی ڕێگەیەکە بۆ بچوککردنی. هەرچۆنێک بێت، ڕیفۆرمخوازەکانیش هەمان یاری ئەنجام دەدەن – وە بەتایبەتی لە تۆڵەکردنەوەدا.

تەنانەت ئێستاش، ئایەتوڵڵای گەورە یوسف سانعی، کە کەوتووەتە بەر هێرش لەپاش لێپرسینەوەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییە کێشە لەسەرەکە ی ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن توندڕەوەکانەوە بە شێخ بانگ دەکرێت، کە ئەمەش بە سادەیی ڕێگەیەکە بۆ بچوککردنی. هەرچۆنێک بێت، ڕیفۆرمخوازەکانیش هەمان یاری ئەنجام دەدەن – وە بەتایبەتی لە تۆڵەکردنەوەدا.

df
حەسەن کوری ئەحمەد کوری ئایەتوڵا خومەینی

هەندێک جار، ناونیشانە گەورەکان وەک ئایەتوڵڵا دەدرێت بەو پیاوە ئاینییانەی کە دانراون لە پۆستە ئاینییە بەرزەکاندا یان هەڵدەبژێردرێن بۆ سەرۆکایەتی. ئەم کارەش زیاتر لەناو کەسایەتییە توند و پارێزکارەکاندا هەیە. بۆ نمونە، پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٧، کاندیدی موحافیزکرەکان ئیبراهیم ڕەئیسی لە سەرەتادا بە `حوجەت ئەلئیسلام` ناودەبرا، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی توندڕەوەکان وەک دەزگای هەواڵی تەسنیم و فارس دەستیانکرد بە ناوهێنانی وەک` ئایەتوڵڵا`.

ئەم پرۆسەی بە ئاشکرا پلە بەرزکردنەوەیەی، لەدوای کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، لەدوای دامەزراندنی وەک سەرپەرشتیاری مەزارگەی پیرۆزی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی پێکرد. ئەم ئۆفیسە کۆنترۆڵی ئاستانەی قودسی ڕەزەوی دەکات، کە یەکێکە لە دەوڵەمەند ترین دامەزراوەکان لە ئێران. وە بە سیفەتی هەڵبژێردراوی تەواوی پارێزکارەکان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ دا، ڕەئیسی ١٦ ملیۆن دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لە لایەن حەسەن ڕۆحانییەوە شکستی پێ هێنرا، کە ٢٣ ملیۆن دەنگی بەدەست هێنابوو.

،،

بە سیاسی کردنی ناونیشانە ئاینییەکان، لەگەڵ بەکارھێنانیان بۆ بچوککردنی دوژمنەکان یان گەشتنیان بە پۆست، بەبێ مشتومڕ نەبووە. لە ڕاستیدا ئەم بەکارهێنانانە ڕەخنەی لێ گیراوە لەلایەن ئایەتوڵڵایانی گەورەوە وەک وەحید خوراسانی و کۆچکردوو عەبدولکەریم موسەوی ئەردەبیلی.

بە سیاسی کردنی ناونیشانە ئاینییەکان، لەگەڵ بەکارھێنانیان بۆ بچوککردنی دوژمنەکان یان گەشتنیان بە پۆست، بەبێ مشتومڕ نەبووە. لە ڕاستیدا ئەم بەکارهێنانانە ڕەخنەی لێ گیراوە لەلایەن ئایەتوڵڵایانی گەورەوە وەک وەحید خوراسانی و کۆچکردوو عەبدولکەریم موسەوی ئەردەبیلی.

بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ئاڕاستە و بەربەرەکانێی نێوان پیاوانی دین، ژمارەیەک لە ئایەتوڵڵایانی گەورە، لەگەڵ عەلی سیستانی، فەرمانیان بە نوسینگەکانیان کردووە بە لابردنی وشەی` ئایەتوڵڵای گەورە` بە ناوەکانیانەوە لە سایتە فارسییەکانیاندا. لە کاتێکدا ئەم لێپرسینەوانە ڕێزیان لێ گیراوە، بەڵام بە ئاشکرا شکستیان هێناوە لە وەستاندنی ویستی یاری کردن بە ناونیشانە ئاینییەکانەوە. لە ڕاستیدا، بۆ کۆتایی هێنانی بە سیاسی کردنی ناونیشانە زانستییەکان، پێویستە بڕیاری جێگیر و یەکلاییکەرەوە هەبێت لەلایەن قوتابخانە ئاینییەکانی قوم و پێگەی گشتی ئایەتوڵڵایانی گەورە لە دژی خراپ بەکارهێنانیان.

سەرەڕای کاریگەرییە خراپەکانی ئەم کارانە، وا دەردەکەوێت کە گروپێکی دیاریکراو سودی لێ ببینێت: ڕۆژنامەنووس و شیکەرەوە سیاسییەکان. بۆ زانینی کام پیاوی ئاینیی دیاریکراو گروپ و لایەنی سیاسی هەوڵدەدەن دیاری بکەن بۆ هەڵبژاردن- ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یان ئەنجومەنی ئەزموونداران، یان تەنانەت لە ناوخۆی حیزبدا بێت- تەنها پێویستە سەیری خێرا چوونە پێشی پلە دینییەکانی کەسێک بکەیت وە ڕێگەی بەدەستهێنانی ئەو پلەیە.