لە نێوان حه‌سه‌ن زیرەک و محه‌مه‌دى ماملێ دا

2018-05-21

حه‌سه‌ن زیرەک (٣٦) ژنی هێناوەو ماملێ (٣) ژنی هێناوە
محەمەد سالار- پاشا)

ناو
حەسەن عەبدوڵا، ناسراو بە حەسەن زیرەک.
محەمەد سەعید عەلی ناسراو بە محەمەدی ماملێ.

شوێنی لەدایکبوون
زیرەک لەشاری بۆکان لەدایک بووە.
ماملێ لەشاری مەهاباد لەدایکبووە.

بەرواری لەدایکبوون
زیرەک لەساڵی (1921ز) لەدایکبووە.
ماملێ لەساڵی (1925ز) لەدایکبووە.

نازناو
نازناوی (زیرەک) لەلێهاتوی و توانای هونەرمەندەوە هاتووە، بەڵام خۆی وتویەتی ئەم نازناوەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە.
نازناوی (ماملێ) لەباپیرییەوە وەریگرتووە، کاتێک حکومەتی ئێرانی هاتوون سەرژمێری بکەن لەباوکی ماملێیان پرسیوە ناوت چییە؟ وتویەتی "سەعید مام عەلی"، لەبەرئەوەی فارس پیتی (ع) ناخوێننەوە (مام عەلی)یان کردوە بە ماملێ.)

،،

نازناوی (زیرەک) لەلێهاتوی و توانای هونەرمەندەوە هاتووە، بەڵام خۆی وتویەتی ئەم نازناوەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە، بەڵام نازناوی (ماملێ) لەباپیرییەوە وەریگرتووە، کاتێک حکومەتی ئێرانی هاتوون سەرژمێری بکەن لەباوکی ماملێیان پرسیوە ناوت چییە؟ وتویەتی "سەعید مام عەلی"، لەبەرئەوەی فارس پیتی (ع) ناخوێننەوە (مام عەلی)یان کردوە بە ماملێ.

dfc
حەسەن زیرەک لە کاتی تۆمارکردنی گۆرانیدا

ژمارەی ئەندامانی خێزان
ژمارەی ئەندامانی خێزانی (زیرەک) (6) کەس بوون (3) کوڕ و کچێک.
ژمارەی ئەندامانی خێزانی (ماملێ) (7) کەس بوون (4) کوڕ و کچێک.

خوێندەواری
زیرەک نەخراوەتە بەر خوێندن.
ماملێ سەرەتایی خوێندووە.

نەهامەتی
زیرەک بەهۆی پەرتەوازبونی خێزانەکەی ژیانێکی پڕ لەنەهامەتی ژیاوە، دەیان کاری کردوەو دەیان شوێن و ناوچە گەڕاوەو تەنانەت بۆ بەدەستهێنانی قوتی ژیان پەنای بۆ دزی و چەتەیش بردووە.
ماملێ لەخێزانێکی مامناوەند گەورە بوە بەهۆی کاری باوکی و خۆی ژیانێکی ئاسایی بردوەتە سەر.

هاوسەرگیری
زیرەک (٣٦) ژنی هێناوە.
ماملێ (٣) ژنی هێناوە.

دەسپێک
دەسپێکی گۆرانی زیرەک دەگەرێتەوە بۆ قۆناغى هەرزەکاری.
دەسپێکی گۆرانی وتنی ماملێ دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی 13 ساڵى.

خێزانی هونەری
زیرەک لەخێزانێکی ئاسایی لەدایک بوە و هیچ کام لەکەسوکاری بەدەنگ خۆشی نەناسراون.
ماملێ لەخێزانێکی دەنگ خۆش لەدایک بوە جگە لەبراکانی‌و بەشێکی کورەکانیشی گۆرانیان وتوەتەوە.

،،

زیرەک لەخێزانێکی ئاسایی لەدایک بوە و هیچ کام لەکەسوکاری بەدەنگ خۆشی نەناسراون، بەڵام ماملێ لەخێزانێکی دەنگ خۆش لەدایک بوە جگە لەبراکانی‌و بەشێکی کورەکانیشی گۆرانیان وتوەتەوە.

بەندکردن
هەردوو هونەرمەند لەژیانیاندا بەند کراون.

ژمارەی گۆرانی
بەپێی وتەی مەحمود زامدار ژمارەی گۆرانییەکانی زیرەک لە (1500) گۆرانی زیاترە.
ماملێ لەژیانیدا نزیک بە(٧٠٠) گۆرانی وتووە.

شیعر
زیرەک شیعرەکانی (نالی، وەفایی، حەریق، هەژار)ى بەکارهێناوە.
ماملێ شیعرەکانی (وەفایی، مارف ئاغا، گۆران، هەژار و هێمن ... هتد) بەکارهێناوە.

ئاوازو شیعر
هەردوو هونەرمەند ئاوازو شیعریان بۆ گۆرانیەکانیان داناوە.

گۆرانی
گرنگترین گۆرانیەکانی زیرەک (کرماشان، شەو، ئەسمەر، دیسان شەو هات، ئامان دۆکتۆر، لێم زیز بوە، وەک قومری سەر باڵم شینە، بۆچی منت ناوێ، یارەکەم دڵدارەکەم، هەوری لار، وەرە قوبان، نەمام نەمامە".
- گرنگترین گۆرانیەکانی ماملێ (گوڵەکەم، جوانێ گیان، شەوە دونیا، من دەڵێم، باو زوڵف، بلوێرێ، یادم کە، هەریەسە هەریەسە، هەواری خاڵی، خاکی کوچەی یارەکەم، خزم و قەومم بەجێهێشت، زەمانە گوڵێکی دامێ، سەر لەسەر ڕانێ".

dfc
محەمەدی ماملێ و هاوسەرەکەی

هەردوو هونەرمەند
هەردوو هونەرمەند هاورێی یەکتر بوون و چەند گۆرانیەکیان بەیەکەوە هەیە لەوانە گۆرانی (بەهەڵبێنە) کەلەلایەن تیپی مۆسیقای کرماشانەوە تۆمار کراوە، هەروەها گۆرانی هەوارە گوڵم هەوارە، کەبەیەکەوە وتویانە.

،،

زیرەک لەبەرواری (26ی حوزەیرانی 1972ز) و لەتەمەنی (46 ساڵ)یدا کۆچی دوایی کردووە، بەڵام ماملێ لەبەرواری 13ی کانونی یەکەمی 1999ز کۆچی دوایی کردوە.

نەخۆشی
زیرەک لەکۆتایی تەمەنی تووشی نەخۆشی (شێرپەنجە) بوو.
ماملێ لەکۆتایی تەمەنی تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوو.

مردن
زیرەک لەبەرواری (26ی حوزەیرانی 1972ز) و لەتەمەنی (46 ساڵ)یدا کۆچی دوایی ئەکات.
ماملێ لەبەرواری 13ی کانونی یەکەمی 1999ز کۆچی دوایی کردوە.

نەوە
زیرەک خاوەنی دوو کچ بووە هیچ کامیان رێچکەی باوکیان نەگرتە بەر.
هەر یەک لە (چالاک و چیا)ی ماملێ جار جار گۆرانی دەڵێن خاوەنی دەنگێکی خۆشن.