له‌نێوان (عادیله خانم) و (حه‌پسه‌خانی نه‌قیب)دا
محه‌مه‌د سالار (پاشا)
1. ناو
- عادیله خانم كچی عه‌بدولقادر به‌گی رۆسته‌م به‌گی ساحێبقرانه.
- حه‌پسه‌خان كچی شێخ مه‌عروفی به‌رزنجی، كچه‌زای شێخ محه‌مه‌دی بچكۆله و نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخه.
1. شوێنی له‌دایك بون
- عادیله خانم له‌شاری سنه له‌دایك بوه.
- حه‌پسه‌خان له‌شاری سلێمانی له‌دایك بوه.
2. به‌رواری له‌دایكبون
- عادیله خانم له‌ساڵی (1859ز) له‌دایكبوه.
- حه‌پسه‌خان له‌ساڵی (1891ز) له‌دایكبوه.
3. بنه‌ماڵه‌كه‌یان
- عادیله‌خانم له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگی سلێمانی له‌دایك بوه كه‌بنه‌ماڵه‌ی (ساحێبقرانه) و له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی بابانییه‌كان له‌ساڵی (1851ز) شاری سلێمانیان به‌جێهێشتوه و له‌شاری سنه‌ی پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان جێگیربون.
- حه‌پسه‌خان له‌به‌ناوبانگترین بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وده‌می سلێمانی له‌دایك بوه كه‌بنه‌ماڵه‌ی شێخانه.
4. باوك
- باوكی عادیله‌خانم عه‌بدولقادر به‌گی ساحێبقران بوه نوسه‌ری كتێبی (سیر الاكرد).
- باوكی حه‌پسه‌خان، شێخ مه‌عروفی به‌رزنجی بوه و پله‌ی (نه‌قیب) له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێێ دراوه بۆ به‌رێوه‌بردنی بنه‌ماڵه‌ی شێخان.
،،
عادیله‌خانم له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگی سلێمانی له‌دایك بوه كه‌بنه‌ماڵه‌ی (ساحێبقرانه) و له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی بابانییه‌كان له‌ساڵی (1851ز) شاری سلێمانیان به‌جێهێشتوه و له‌شاری سنه‌ی پایته‌ختی میرنشینی ئه‌رده‌ڵان جێگیربوون، بەڵام حه‌پسه‌خان له‌به‌ناوبانگترین بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وده‌می سلێمانی له‌دایك بوه كه‌بنه‌ماڵه‌ی شێخانه.
5. خوێندن
- عادیله خانم له‌رێگه‌ی مامۆستای تایبه‌ت قورئانی خوێندوه و فێری خوێده‌واری بوه.
- حه‌پسه خان هه‌ستاوه به‌كردنه‌وه‌ی خوێندنی شه‌وان (مه‌حه‌لومی) له‌و رێگه‌یه‌وه فێری خوێنده‌واری بوه.
6. زه‌نگین
- هه‌ردوو شاژن له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌نگین له‌دایك بون.
7. سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن
- سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی عادیله خانم ئه‌و كاته ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ده‌بێته یاریده‌ده‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌سمان پاشای جاف (سه‌رۆكی هۆزی جاف).
- سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی حه‌پسه‌خان پاش كۆچی دوایی باوكی ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی دیوه‌خانه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.

8. هاوسه‌ر
- عادیله خانم هاوسه‌ری (وه‌سمان پاشای جاف) بوه.
- حه‌پسه خان هاوسه‌ری (شێخ قادری حه‌فید) بوه.
9. به‌رواری هاوسه‌رگیری
- عادیله خانم له‌ساڵی (1895ز) و له‌ته‌مه‌نی (36) ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردوه.
- حه‌پسه‌خان له‌ساڵی (1923ز) و له‌ته‌مه‌نی (31) ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردوه.
10. كاری هاوسه‌ر
- هاوسه‌ری عادیله خانم سه‌رۆكی هۆزی جاف و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه بوه.
- هاوسه‌ری حه‌پسه‌خان وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بوه.
11. نه‌وه
- عادیله‌خانم خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێكه بوه به‌ناوه‌كانی (فاتمه و ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف و تایه‌ر به‌گی جاف) كه‌هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی شاعیر بون.
- حه‌پسه‌خان یه‌ك كوڕی هه‌بوه ناوی شامیل بوه.
،،
هاوسه‌ری عادیله خانم سه‌رۆكی هۆزی جاف و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه بووە بەڵام هاوسه‌ری حه‌پسه‌خان وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بووە.
12. كاری رێكخراوه‌یی
- عادیله خانم له‌ساڵی (1905ز) بوه‌ته سه‌رۆكی هۆزی جاف.
- حه‌پسه خان له‌ساڵی (1930ز) كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستانی دامه‌زراندوه.
13. به‌رپرسیارێتی میری
- عادیله خانم قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه بوه (1909 – 1915ز) هه‌ندێك ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه‌قائیمقام بوو بێت.
- حه‌پسه‌خان هیچ جۆره به‌رپرسیارێتیه‌كی نه‌بوه.
14. چالاكی
- عادیله خانم:
عادیله خانم به‌و پێیه‌ی خۆی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی خانه‌دان له‌دایك بوه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له خه‌زوری (محه‌مه‌د پاشای جاف)، هێوه‌ری (مه‌حمود پاشای جاف)، هاوسه‌ری (وه‌سمان پاشای جاف)، زڕكوری (مه‌جید به‌گی جاف)، هه‌ردوو كوره‌كانی (ئه‌حمه‌د موختار و تایه‌ر به‌گی جاف) یه‌ك له‌دوای یه‌ك قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه بون (تایه‌ر به‌گ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت قائیمقام بوه).
هه‌موو ئه‌مانه وایكردوه عادیله خانم ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی كارگێری هه‌بێت، چالاكیه‌كانی بریتی بوه له گۆرینی سیمای هه‌ڵه‌بجه بۆ شار به‌دروستكردنی قوتابخانه و بازاڕ و ته‌نانه‌ت دروستكردنی زیندانی تایبه‌ت بۆ كه‌سانی خراپه‌كار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هۆكارێك بوه بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران و لێوه‌ی ده‌گێرنه‌وه كه پێنجشه‌مان گۆشتفرۆشانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاگادار كردوه‌ته كه‌له‌سه‌ر حیسابی خانم گۆشت به‌خۆڕایی بده‌ن به‌هه‌ژاران.
له‌مباره‌یه‌وه (مێجه‌رسۆن) ده‌ڵێت " عادیله خانم ژنێكی بێ ھاوتا و تێگه‌ییشتوو و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ھێز بوو. فه‌رمانڕه‌وای راسته‌قینه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بوو نه‌ك ته‌نیا له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، به‌ڵكوو دادگای خۆی ھه‌بوو و زیندانی دروست كردبوو و به خۆی سه‌رپه‌رستی دادگای ده‌كرد و پیاوخراپانی سزا ده‌دا.
حەبسەخانی نەقیب لەگەڵ شێخ قادری حەفید
،،
مێجه‌رسۆن: عادیله خانم ژنێكی بێ ھاوتا و تێگه‌ییشتوو و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ھێز بوو. فه‌رمانڕه‌وای راسته‌قینه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بوو نه‌ك ته‌نیا له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، به‌ڵكوو دادگای خۆی ھه‌بوو و زیندانی دروست كردبوو و به خۆی سه‌رپه‌رستی دادگای ده‌كرد و پیاوخراپانی سزا ده‌دا.
ھه‌روه‌ھا كۆشك و ته‌لاری جوان و بازاری رێكوپێكی له ھه‌ڵه‌بجه دروست كرد و له گوندێكی له بیركراوی عوسمانیه‌وه كردی به ناوه‌ندێكی سیاسی و بازرگانی كه پاشایانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به چاوی ئیره‌ییه‌وه مرخیان لێ خۆش كردبوو. عادیله خانم به ھیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی نه‌ده‌دا به ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بنه و باره‌گای خۆی له ھه‌ڵه‌بجه دابمه‌زرێنێ. له‌و ده‌ڤه‌ره كه‌س له قسه‌ی عادیله خانم ده‌رنه‌ده‌چوو و ھه‌موو لایه‌كی ناچار كردبوو رێزی لێ بگرن و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی بن. عادیله خانم له دوای شه‌ڕی جیھانیی یه‌كه‌م و له دوای كۆچی ھاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی گه‌وره‌ترین ھۆزی كوردی ده‌كرد كه ھۆزی جاف بوو. عوسمان پاشای ھاوسه‌ری پیاوێكی نه‌رم و نیان بوو و ته‌نانه‌ت له ژیانیدا كه‌م له ھه‌ڵه‌بجه ده‌مایه‌وه و ھه‌میشه به رێگه‌ی سلێمانی و كه‌ركوك و موسڵه‌وه بوو و ھه‌موو كار‌و ئه‌ركه‌كانی به عادیله خانم سپاردبوو. ده‌سه‌ڵاتی عادیله خانم ئه‌وه‌نده مه‌زن بوو كه به شاژنی شاره‌زوور ناو ده‌برا"
- حه‌پسه خان
چالاكیه‌كانی حه‌پسه‌خان دابه‌ش ئه‌بێت بۆ (٣) به‌ش:
یه‌كه‌م: چالاكیه‌كانی له‌بواری ئافره‌تان
أ- یه‌كه‌مین ئافره‌ت بوه كه‌په‌چه‌ی لابردوه و هاوینانیش كه‌وای له‌به‌رنه‌كردوه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌لبومی وێنه و كتێبخانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌ردانی سینه‌مای كردوه و له‌كاتی هاوسه‌رگیری پرسی پێكراوه و به‌ئوتومبێل بردراوه بۆ ماڵی خۆی.
ب- له‌ساڵی 1926ز له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی زانستی، ماڵ به‌ماڵ گه‌راوه بۆ ناونوسكردنی كچان له‌و قوتابخانه‌یه.
ت- له‌ساڵی 1930ز كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستانی دامه‌زراندوه.
پ- له‌ساڵی 1938 ماڵی خۆی كردوه به‌قوتابخانه بۆ فێربونی ژنان، دواتریش ماڵی خۆی پێشه‌كه‌ش به‌یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی كردوه له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ره‌كی شێخان.
دووه‌م: چالاكیه سیاسیه‌كانی
أ- له‌جه‌نگه‌كانی شێخ مه‌حمود هاوكار بوه و له‌ساڵی (1923ز) له‌كاتی هاتنی سمكۆی شكاك بۆ سلێمانی رۆڵی بینیوه بۆ پێشوازی كردنی ژنان له‌شكاك و له‌ڕاپه‌رینی (ئه‌یلولی 1930ز) رۆڵی گرنگی بینیوه و له‌كاتی له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كان داوای له‌ژنان كردوه برژێنه سه‌رشه‌قام .
ب- له‌ساڵی 1930 نامه‌ی نوسیوه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بۆ داواكردنی مافی كورد.
سێیه‌م: چالاكیه داراییه‌كانی
أ- دابه‌شكردنی خواردن به‌سه‌ر هه‌ژاراندا له‌مانگی ره‌مه‌زان له‌مزگه‌وتی گه‌وره. كه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌وه.
ب- له‌كاتی ئاواره‌یی بارزانیه‌كان له‌سلێمانی (1936 – 1942) حه‌پسه خان به‌نهێنی هاوكاری كردون.
ج- له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هاباد هاوكاری دارایی كۆماری كردوه و قازی محه‌مه‌د سوپاسنامه‌ی بۆ ناردوه.
ح- له‌ساڵی 1942 لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژارانی شار.
،،
حەبسەخانی نەقیب له‌جه‌نگه‌كانی شێخ مه‌حمود هاوكار بوه و له‌ساڵی (1923ز) له‌كاتی هاتنی سمكۆی شكاك بۆ سلێمانی رۆڵی بینیوه بۆ پێشوازی كردنی ژنان له‌شكاك و له‌ڕاپه‌رینی (ئه‌یلولی 1930ز) رۆڵی گرنگی بینیوه و له‌كاتی له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كان داوای له‌ژنان كردوه برژێنه سه‌رشه‌قام .
چواره‌م: چالاكی گشتی
جگه له‌وانه‌ی باسكران چه‌ندین چالاكی دیكه هه‌بوه له‌وانه؛ كتێبخانه‌كه‌ی شێخ مارفی نۆدێی پاراستوه و په‌یوه‌ندی كردوه به‌دائیره‌ی مه‌عاریفی به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی خویندكاره كورده‌كان له‌وێ و پێدانی كورسی خوێندن پێیان هه‌روه‌ها ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی هه‌موو كات جێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بوه.
15. ئاواره‌یی
- عادیله خانم به‌ر له‌دایك بون خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی سنه بون.
- حه‌پسه‌خان پاش جه‌نگی ده‌ربه‌ندی بازیان ئاواره‌یی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بوه.
16. مردن
- عادیله خانم له‌ساڵی (1924ز) كۆچی دوایی كردوه.
- حه‌پسه‌خان له‌ساڵی (1953ز) به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كردوه.
17. شوێنی ناشتن
- عادیله خانم له‌گۆڕستانی عه‌بابه‌یلێ له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نێژراوه.
- حه‌پسه‌خان له‌گردی سه‌یوان له‌شاری سلێمانی نێژراوه.
18. له‌باره‌یانه‌وه وتراوه
- عادیله خانم
ئه‌دمۆندز باسی له‌وه كردووه كه گشت ده‌سه‌ڵاتی وه‌سمان پاشا، له پاش مردنی، كه‌وتووه‌ته ده‌ستی خانمی ژنی، كه له ڕاستیدا "شاژنی تاج پێ نه‌دراوی شاره‌زوور" بووه. ئینگلیزه‌كانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه نازناوی به‌رزی ھیندیی «خان به‌ھادوور»یان پێ به‌خشیووه.
- حه‌پسه خان
رۆژنامه‌ی تایمزی ئینگلیزی له ژماره‌ی یانزه‌ی یه‌كی 1949دا سه‌باره‌ت به حه‌پسه‌خان وتویه‌تی: خه‌ڵكی سلێمانی له‌ناخی دڵیانه‌وه (حه‌پسه‌خان)یان خۆش ده‌وێت، كه ئه‌ویش تاقه ژنی نموونه‌یی و بنه‌ما خۆرهه‌ڵاتییه‌كانه و خاوه‌نی بیروئایدۆلۆژیه‌تی رۆژئاواییه‌كانه.
19. شیعر
- شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی له‌باره‌ی عادیله خانم ده‌فه‌رموێت:
قامه‌تت بێشك نه‌مامی عه‌رعه‌ره، یا سووسه‌نه
ده‌ك فیدای ناز و گیشمه‌ت بم، په‌ریزاده‌ی سنه
- بێخود له‌باره‌ی حه‌پسه خانی نه‌قیب ئه‌فه‌رموێت:
جه‌نابی حه‌پسه خان ته‌شریفی ڕۆیی
شكا پشتی فه‌قیران و ھه‌ژاران
ژن، ئه‌مما فی الحقیقه خادیمه‌ی قه‌وم
كه یه‌عنی سه‌ییده‌ی غیره‌ت شكاران