مەترسیی لەناوچوونی مەسیحییەت لە لانكەی گەشەسەندنیدا

2018-06-01

.
ن. سارە شمالی
.
وەرگێران و دارشتنەوەی
رەزوان زەڵمی

 
پێشەكی:

زۆرێك لە هاوڵاتیانی مەسیحی لە ئەوروپا پابەندی رێوشوێنە ئاینییەكان نابن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جۆرە كەسانە پێچەوانەن لەگەڵ ئەوانەی كە بڕوایان بە دین نییە و گومانیان لە بوونی خوا هەیە، بەڵام هەموویان هاوڕان لەبارەی تێڕوانینیان بۆ موسڵمانان و ئەوانەی كە كۆچیان كردووە بەرەو ئەوروپا وە هاوڕان دەبارەی ڕۆڵی دین وە كاریگەری لە كۆمەڵگەدا.

هەرچەندە لە ئەوروپای رۆژئاوا مەزهەبی پرۆتستانتی دەركەوت وەهەروەها جێگەی بوژانەوەی مەزهەبی كاسۆلیكیش بووە بەدرێژای مێژوو، بەڵام یەكێكیش بووە لە شوێنە گەورەكانی عەلمانییەت لە جیهاندا. سەرەرای ئەمەش زۆرێك لە مەسیحییە پێگەشتووەكان كە بانگی مەسیحییەت دراوە بەگوێیاندا خۆیان بە پێڕەوی مەسیحییەت نازانن.

،،

هاوڵاتیانی مەسیحی لە ئەوروپای رۆژئاوا هێدی هێدی وازیان لە دینەكەیان هێناوە و دووركەوتوونەتەوە لە پیادەكردنی رێ و شوێنەكانی، وە وازیان هێناوە لە فێركردن و پەروەردەی دینی، وە خۆیان بێ بەری كردووە لەو ئابروچوون و هەڵوێستانەی كەنیسە كە دەربارەی بابەتە كۆمەڵایەتییەكان لەسەری كەوتوون و رووبەرووی بووەتەوە.

 

وەهەروەها هەندێك لە هاوڵاتیانی مەسیحی لە ئەوروپای رۆژئاوا هێدی هێدی وازیان لە دینەكەیان هێناوە و دووركەوتوونەتەوە لە پیادەكردنی رێ و شوێنەكانی، وە وازیان هێناوە لە فێركردن و پەروەردەی دینی، وە خۆیان بێ بەری كردووە لەو ئابروچوون و هەڵوێستانەی كەنیسە كە دەربارەی بابەتە كۆمەڵایەتییەكان لەسەری كەوتوون و رووبەرووی بووەتەوە.


هەموو ئەم زانیارییانەی پێشوو پشت بەست بوون بە سەنتەری ((بیو)) بۆ توێژینەوە و بیروباوەر و پیادەكردنی دینی لە ئەوروپای رۆژئاوا، بۆیە لە پەرەگرافەكانی دواتر زۆرتر پشت دەبەستین بە زانیارییەكانی ئەم سەنتەرە (بیو).

 

زانیارییەكان بە ژمارە:


بەپێی راپۆرتی سەنتەری ناوبراو سەبارەت بە باردۆخی مەسیحیەت لە ئەوروپا وەك لانكەی سەرهەڵدانی مەسیحییەت، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای رۆژئاوا، زۆرینەی پێگەشتوانی مەسیحی و رێژەی مەسیحییەت بەمشێوەی خوارەوە رێژەكانیان دیاریكراوە:

1ـ پرتوگال %83
2ـ ئیتاڵیا و نەمسا و ئیرلەندا %80
3ـ فلەندا %77
4ـ سویسرا %75
5ـ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا %73
6ـ ئەڵمانیا %66
7ـ دانیمارك %66
8ـ فەرەنسا %64
9ـ بەلجیكا %55
10ـ سوید %52
11ـ نەرویج %51
12ـ هۆڵەندا %41

 


"مەسیحی ناپابەندبوو"


سەرەرای ئەو رێژەی زۆرەی كە لە مەسیحیەت ئاماژەمان پێكرد لە ئەوروپای رۆژئاوا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی ئەوانەی خۆیان بە مەسیحی دەزانن تەنها یەك جار لەماوەی مانگێكدا ئامادەی رێورەسم و پەرستشە دیینیەكان دەبەن، و بەپێی لێكۆڵینەوەكەی ((بیو)) ئەمانە ناو دەنرێن "مەسیحی ناپابەندبوو".


هەربەپێی هەمان لێكۆڵینەوە دەتوانین رێژەی ئەوانەی كە پێناسە دەكرێن بە (نا پەبەند بوو) یاخود ئەوانەی دینداری تەواو نین و ئیلتزاماتی دینیان نییە لە ئەوروپا. بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری بكەین ئەویش:


1ـ هۆڵەندا %48
2ـ نەرویج %43
3ـ سوید %42
4ـ بەلجیكا %38
5ـ دانیمارك %30
6ـــ ئیسپانیا %30
7ــ فەرەنسا %28
8ــ ئەڵمانیا %24
9ــ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا %23
10ــ فلەندا %22
11ــ سویسرا %21
12ــ نەمسا %16
13ـ ـپرتوگال %15
14ــ ئیرلەندا %15
15ــ ئیتاڵیا %15

 
رێژەی بێ دینی و مولحیدی لە ئەوروپا:


دەكرێت هەر بەپێی هەمان لێكۆڵینەوەی سەنتەری ((بیو)) بۆ توێژینەوە و بیروباوەر و پیادەكردنی دینی لە ئەورپای رۆژئاوا، ئاورێكی جدی بدەینەوە سەبارەت بە رێژەی بێ باوەری (مولحید) لە ئەوروپا، بەتایبەت ئەوانەی هیچ نازانن دەبارەی دین یاخود خاوەنی هیچ دینێك نین.


یەكەم:ئەوانەی هیچ نازانن دەباری دین ( مولحید):


رێژەی بێ باوەری یاخود مولحیدی لە ئەوروپا %5 بۆ %19 دانیشتوانی دەوڵەتە ئەورپییەكانی رۆژئاوا پێك دەهێنن. بەم شێوەیەی خوارەوە:
1ـبەلجیكا %19
2ـدانیمارك %16
3ـ فەرەنسا %15
4ـ سوید %14
5ـ هۆڵەندا %14
6ـ نەرویج %11
7ـ ئەڵمانیا %10
8ـ ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئیسپانیا و سویسرا %8
9ـ نەمسا و ئیرلەندا و ئیتاڵیا %8
10ـ پورتوگال %5

 

 

دووەم: ئەوانەی بروایان بەخوا نییە


1ـ سوید %41
2ـ بەلجیكا %39
3ـ هۆڵەندا %34
4ـ نەرویج %33
5ـ دانیمارك %29
6ـ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا %27
7ـ فەرەنسا %27
8ـ ئەڵمانیا %26
9ـ سویسرا %25
10ـ فلەندا %24
11ـ ئیسپانیا %20
12ـ نەمسا %19
13ـ ئیرلەندا %18
14ـ ئیتاڵیا %15
15ـ پورتوگال %9

،،

زۆرێك لە مەسیحیەكانی دیكە دژی كەنیسە دەوەستنەوە و بروایان بەو جۆرە ئاینداریی و باوەرەیە كە تەورات وێنەی بۆ كێشاوە. و ژمارەیەكی زۆری دیكەش لە پێگەشتوانی مەسیحی بروایان بەهیچ هێزێكی باڵاو رۆحی دیكە نییە.

 

"هەستی نەخوازراو"

هەر بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەی سەرەوە سەرەرای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە مەسیحییەكان پابەندی ئاین نابن، دەشڵێن ئێمە بروامان بەخوا نییە بەو شێوەیەی كە لە كتابی پیرۆزدا هاتووە، و حەز بە بیروباوەری دیكە یاخود هێزێكی دیكەی باڵا دەكەن یاخود پاڵپشتی لە هێزێكی رۆحی باڵای دیكە دەكەن.


بەپێچەوانەی ئەمانەشەوە زۆرێك لە مەسیحیەكانی دیكە دژی كەنیسە دەوەستنەوە و بروایان بەو جۆرە ئاینداریی و باوەرەیە كە تەورات وێنەی بۆ كێشاوە. و ژمارەیەكی زۆری دیكەش لە پێگەشتوانی مەسیحی بروایان بەهیچ هێزێكی باڵاو رۆحی دیكە نییە.


زۆرێك لە مەسیحییەكان ئەوانەی كە پابەندی رێ و شوێنی دینی نابن، بروایان بەزۆرێك لە كارەكانی كەنیسە نییە و دژی دەوەستنەوە وە لەگەڵ دامەزراوە ئاینییەكان بەتایبەت كەنیسە هاورا نین و سەربەخۆ كارەكانیان دەكەن. و هەرچەندە بروایان بە هاوكاری هەژاران و لێقەوماوان و كۆبوونەوەی جەماوەریی و هەندێ شتی دیكەی مرۆڤایەتیش هەیە بەڵام بروایان بەوە نییە بە پاڵپشتی ئایینی ئەمە بكەن.


بەڵام سەبارەت بە ئەو كەسانەی كۆچیان كردووە بۆ ئەوروپا و كەسانی دەرەوەی مەسیحی وەك یەهودی و موسڵمان، مەسیحییەكان هاوڕان و رای جیاوازیان نییە.

،،

هەروەها سەرەرای ئەوەى كەنیسە پێی وایە مناڵانی خوار 18 ساڵ باوك و كەسیان مەسیحین و سەر بە كەنیسەن بەڵام لە راستیدا باوكی زۆرێك لەوان بروای بەدین نییە و پێیان باش نییە منداڵەكانیان لەسەر پەروەردەی كەنیسە گەورە ببن و پێیان باشە منداڵەكانیان پەروەردە بكرێن بە پە روەردەی دەرەوەی دین.

و دەرەنجامی كۆتایی ئەو لێكۆڵینەوەی پێشوو كە باسمانكرد، ئەو مەسیحیانەی كە ئامادەییان كەمە یاخود هەر نییە لە كەنیسەكاندا بروای جیاوازیان هەیە سەبارەت بە لایەنی نەتەوایەتی. وە رۆشنبیری خۆیان بە باڵاتر دەزانن لە كەنیسە و پێیانوایە ئەوان زۆرتر دەزانن.و ئەمانە لەسەرووی كەنیسەوە بروایان بە لەباربردنی منداڵ لەرووی قانونی و زەواجی مسلی هەیە ولەگەڵ ئەمەشدا پاڵپشتییەكی زۆری ئەم بابەتە دەكەن.


هەروەها سەرەرای ئەوەى كەنیسە پێی وایە مناڵانی خوار 18 ساڵ باوك و كەسیان مەسیحین و سەر بە كەنیسەن بەڵام لە راستیدا باوكی زۆرێك لەوان بروای بەدین نییە و پێیان باش نییە منداڵەكانیان لەسەر پەروەردەی كەنیسە گەورە ببن و پێیان باشە منداڵەكانیان پەروەردە بكرێن بە پە روەردەی دەرەوەی دین.

.

 
سەرچاوە:
http://www.pewforum.org/2018/05/29/being-christian-in-western-europe