وەرگێڕانی: عومەر عەلی ئەحمەد
سۆزانا فێڵدمانی ته‌مه‌ن(14)ساڵ، له(22)ئایاری(2018) ،دوای ئه‌وه‌ی بۆ پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌چێته ده‌رێ،له‌و ئێواره‌وه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.بۆماوه‌ی زیاتر له‌دوو هه‌فته دیارنامێنێت و چاره‌نووسی به‌نادیاری ده‌مێنێته‌وه،تا ئه‌و كاته‌ی چیرۆكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كاندا ئاشكرا ده‌بێت.

پێش چه‌ند كاژێڕێكی كه‌م،لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی كوردستانی عێراق،كۆچبه‌رێك به‌ناوی به‌شار عه‌لی ته‌مه‌ن(20) ساڵ، راده‌ستی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن،ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و داواكارییه‌ی به‌رلینه‌وه دێت، كه رۆژی پێشوو داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی عێراق كردبوو له‌سه‌ر گومانلێكراویك، كه تۆمه‌تباره به لاقه‌كردنی كچێكی هه‌رزه‌كار و دواتر كوشتنی.
ئه‌م كه‌یسه رای گشتی ئه‌ڵمانیای دژی په‌نابه‌ره‌كان ته‌قانده‌وه ،هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی توڕه‌ی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان، كه دژیی بوونیان له وڵاته‌كه‌یان،ئه‌م بابه‌ته بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خانانه‌ی له دژی راوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نجێلا مێركڵ گیرابوون، سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ره‌كان.

عه‌لی به‌شار كێیه؟
2015 ساڵی هه‌ڵكشانی قه‌یرانی په‌نابه‌ر بوو، ژماره‌ی پێوانه‌یان له‌ڕووی چه‌ندیه‌تییه‌وه لێ تۆماركردوون،به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌ڵاتنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ئه‌نجامی بوونی جه‌نگ له‌سوریا و ئه‌و ره‌وشه نائارامه‌ی لو كاته‌دا عێراقی تێكه‌وتبوو، ده‌رئه‌نجام كۆچكردن و ئاواره‌بوونی ملیۆنه‌ها كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
ئا له‌و ساڵه‌دا، خانه‌واده‌ی به‌شار عه‌لی و چه‌نده‌ها خانه‌واده‌ی عێراقی له له تشرینی یه‌كه‌می(2015)گه‌یشتنه ئه‌ڵمانیا،له كه‌مپی ئاواره‌كان له شاری فیسبادنی پایته‌ختی ویلایه‌تی(هیسن)نیشته‌جێبوون.
له‌ماوه مانه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا،به‌شار له‌چه‌ندین كێشه تێوه‌گلاوه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان پێشینه‌ی خراپه‌و له كه‌مپی په‌نابه‌ران منداڵێكی(11) ساڵانی لاقه كردووه،به‌ڵامه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی بایه‌خی پێنه‌دراوه، له‌پێشتردا تۆمه‌تبار كراوه به به‌شداریی كردن له‌كاری تێكده‌رانه و هێرشكردنه سه‌ر پۆلیس به چه‌قۆ.
له كاتێكدا له مانگی دوازده‌ی(2016) ،ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌ڵمانیا كه‌یسه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه و مافی په‌نابه‌ریان پێنه‌داوه،ئه‌و هیچ تانه‌یه‌كی له بڕیاره‌كه نه‌داوه.دووباره ئه‌م گه‌نجه بوویه‌وه به جێگای گرنگی پێدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو، كه سۆزانا هیچ هه‌واڵێكی نه‌بوو، خانه‌واده‌كه‌ی له 22ئایاردا پۆلیسیان له وونبوونی ئاگاردرا كردبویه‌وه،تا ئه‌و كاته‌ی لاشه‌كه‌یان له كه‌نه‌ڵانیكی قوڕاوی له ده‌ورووبه‌ری شاردا دۆزیه‌وه.
ئه‌وه‌ی روونه ئه‌مه‌یه، كه ئه‌م كچۆڵه‌یه له خانه‌واده‌یه‌كی جوله‌كه‌یه،به‌گوێره‌ی راپۆرتی تویكارییه‌كه‌ی، سۆزانا روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێكسی و لێدانی توند بۆته‌وه.
له دووی مانگی حوزه‌یران به‌شار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی به فڕۆكه‌یه‌ك له دۆسڵدرۆفه‌وه به‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵ به‌رێده‌كه‌ون و له‌وێشه‌وه به‌ره‌وو كوردستانی عێراق،ئه‌مه‌ش پرسی ئاگایی پۆلیسی ئه‌ڵمانیای وروژاند، كه چه‌نده دواكه‌ووتن له گومانلێكردنی به‌شار له رووداوه‌كه‌وه.
ده‌وروبه‌ری كاتژمێر دووی به‌ره‌به‌یان،له‌یه‌كێك له میوانخانه‌كانی زاخۆ له پارێزگای دهۆك،هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان به‌شار ده‌سگیر بكه‌ن،به‌گوێره‌ی وته‌كانی پۆلیس ئه‌م گه‌نجه له‌دوای ده‌ستگیركردنی و له‌ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، دانی به‌وه‌دا ناوه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر كچه‌كه و چاش ئه‌وه‌ش خنكاندویه‌تی".
عه‌لی به‌شار، له فرۆكه‌خانه‌ی نیۆده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به فرۆكه‌ی هێڵی لۆفتهانزا به‌ره‌و شاری فرانكفۆرت گواسترایه‌وه و له‌وێشه‌وه به كۆپته‌ریك بۆ بنكه‌ی پۆلیسی فیسبادن، به‌دووری(30)كیلۆمه‌تر، تا له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا گوێبیستی وته‌كانی بن و ده‌سبه‌سه‌ر ده‌بێت تا به‌ته‌واوه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كریت.

خۆنیشاندانی سپی...ره‌خنه‌بارانكردنی سیاسه‌تی مێركڵ
"بۆ خانه‌واده‌ی كچۆڵه‌كه ئه‌مه پرسه‌یه‌كی ئاساییه و له‌م كاته ناله‌باره‌دا دڵم له‌گه‌ڵیاندایه....به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان،زۆر گرنگه تاوانباره‌كان بدۆزینه‌وه و گومانلێكراوه‌كان بخه‌ینه به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری،ئه‌مانه وته‌ی هۆرست زیهۆفه‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بوو،له ماوه‌ی به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی به‌شار عه‌لی،پێشكه‌شی كرد.
له‌وانه‌یه له‌لایه‌نی پۆلیسه‌وه ئه‌مه سه‌ركه‌وتن بێت، كه توانیویانه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن،به‌ڵام هێزه سیاسیه راستڕه‌وه‌كان ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه بۆ هه‌ڵكشانی هێرشه‌كانیان دژی سیاسه‌ته‌كانی مێركڵ به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران، كه رێگه‌ی دا به ملیۆنه‌ها په‌نابه‌ر بچنه ناو ئه‌ڵمانیاوه.
دایكی قوربانییه‌كه بۆ (دۆیچته فیلله)دواو، وتی" له‌و كاته‌ی ئه‌مه روویدا من له‌ژێر كاریگه‌ری كهولدا بووم به راده‌یه‌ك كه تا رۆژی دواتریش شته‌كانم وه‌بیر نه‌ده‌هاته‌وه".