جامى جیهانى، وه‌ك گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵى وه‌رزشى، پڕ پڕه له ڕیكۆردى جۆراوجۆر‌و ڕووداوى سه‌رنجڕاكێش، له‌م ڕاپۆرته‌دا، 51 له‌و ڕیكۆردو ڕووداوانه خراونه‌ته ڕوو.
1- له 25ى مانگى ئایارى 1928دا، یه‌كێتى تۆپى پێى جیهانى بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى جامى جیهانى دا‌و به پاڵه‌وانێتى سه‌ركه‌وتن ناسێنرا.
2- كاتێك ئه‌رجه‌نتین كێشه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌بوو بۆ مۆندیالى 2018ى ڕووسیا، " پۆتین" سه‌رۆكى ڕووسیا وتى هیوادارم ئه‌رجه‌نتین سه‌ربكه‌وێت، چونكه مۆندیال به‌بێ میسى مۆندیال نییه.
3- هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل به‌بێ یه‌كسان بوون‌و دۆڕاندن، جامى جیهانى 2002ى برده‌وه.
4- 50 هاتریك له هه‌موو مۆندیاله‌كاندا تۆماركراوه، له مۆندیالى 1954دا زۆرترین هاتریك تۆماركرا، كه هه‌شت هاتریك بوو، له مۆندیالى 2006ى ئه‌ڵمانیا هیچ یاریزانێك نه‌یتوانى هاتریك تۆمار بكات.
5- به‌هۆى جه‌نگى جیهانیی دووه‌مه‌وه، له‌ساڵه‌كانى 1942 و 1946، جامى جیهانى ساز نه‌كرا.
6- هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا زۆرترین بردنه‌وه‌ى له جامى جیهانیدا تۆماركردووه‌و زۆرترین گۆڵیشى كردووه، له‌ڕووى ژماره‌ى بردنه‌وه‌و تۆماركردنى گۆڵه‌وه، به‌ڕازیل به‌پله‌ى دووه‌م دێت.
7- له مێژووى جامى جیهانیدا، گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتالیا " واڵته‌ر زینگا" زۆرترین خوله‌ك تۆڕى گۆڵه‌كه‌ى پاراستووه كه 507 خوله‌ك بووه له جامى جیهانى 1990دا.
8- " هاكان شوكه‌ر" یاریزانى ئه‌وكاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى توركیا، خێرترین گۆڵى له مێژووى مۆندیالدا تۆمار كردووه كه له چركى 11دا به‌رانبه‌ر كۆریاى باشور تۆماریكرد له جاملى جیهانى 2002دا.
،،
كاتێك ئه‌رژه‌نتین كێشه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌بوو بۆ مۆندیالى 2018ى ڕووسیا، " پۆتین" سه‌رۆكى ڕووسیا وتى هیوادارم ئه‌رجه‌نتین سه‌ربكه‌وێت، چونكه مۆندیال به‌بێ میسى مۆندیال نییه.
9- له مێژووى جامى جیهانیدا،" محه‌مه‌د ده‌عه‌یعى" گۆڵپارێزى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى سعودییه، زۆرترین گۆڵى لێكراوه كه 25 گۆڵه.
10- له مێژووى جامى جیهانیدا، هه‌میشه تیپى میواندار، یارى كردنه‌وه‌و ده‌ستێكردنى پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ى بردووه‌ته‌وه.
11- هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ى كه پاڵه‌وانێتى جامى جیهانیان بردۆته‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاهێنه‌رى بیانى نه‌بوونه‌ته پاڵه‌وان.
لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین
12- یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاتى په‌نه‌ما، " رۆمان تۆریس" قه‌ڵه‌وترین یاریزانى مۆندیله كه كێشى 99 كیلۆگرامه‌و به‌هۆى گۆڵێكى ئه‌م یاریزانه‌شه‌وه په‌نه‌ما توانى سه‌ربكه‌وێت بۆ جامى جیهانى.
13- له 20 جامى جیهانى ڕابردوودا، هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل به وه‌ده‌ستهێنانى 5 نازناو، زۆرترینجار بووه‌ته‌وه پاڵه‌وان‌و هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانى ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیاش 4 جار نازناوه‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه.
14- به‌شدارینه‌كردنى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیتالیا‌و هۆڵه‌ندا، له ڕووداوه سه‌رنجڕاكێشه‌كانى جامى جیهانى 2018ى ڕووسیایه.
15-له 20 جامى جیهانى، هه‌ڵبژارده‌ى وڵاتانى ئه‌وروپى 11جار‌و وڵاتانى ئه‌مه‌ریكاى لاتینى 9 جار بوونه‌ته پاڵه‌وانى جامه‌كه.
16- له جامى جیهانى 1966 له ئینگلته‌را، بۆ ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ جامه‌كه دزراو دواتر له لایه‌ن سه‌گێكه‌وه دۆزرایه‌وه.
17- بۆ سێیه‌مجار به‌ڕازیل بوویه پاڵه‌وانى جامى جیهانى 1970، له ساڵى 1983دا ئه‌و جامه له به‌ڕازیل دزارو تا ئێستاش نه دۆزراوه‌ته‌وه.
18- به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕێگه‌یان پێنه‌درا یاریزانه‌كانیان به پێى په‌تى یاری بكه‌ن، هه‌ڵبژارده‌ى هیندستان له‌جامى جیهانى 1950 كشایه‌وه.
19- " ڕۆجێ میلا"ى یاریزانى ئه‌وكاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن، به ته‌مه‌نترین یاریزانه كه له جامى جیهانیدا گۆڵى كردبێت، ئه‌و له جامى جیهانى 1994دا به‌رانبه‌ر ڕووسیا له ته‌مه‌نى 42 ساڵیدا گۆڵى تۆمار كرد.
،،
ڕۆجێ میلا"ى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن، به ته‌مه‌نترین یاریزانه كه له جامى جیهانیدا گۆڵى كردبێت، ئه‌و له جامى جیهانى 1994دا به‌رانبه‌ر ڕووسیا له ته‌مه‌نى 42 ساڵیدا گۆڵى تۆمار كرد.
20- بیلیی به‌راِزیلى بچووكترین یاریزانبووه كه له جامى جیهانیدا گۆڵى تۆمار كردبێت‌و بچووكترین یاریزانیش بووه كه هاتریكى تۆمار كردبێت‌و له یارى كۆتاییشدا گۆڵى كردبێت، بیلى به‌رازیلی زۆرترین نازناوی جامى جیهانى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا به‌ده‌ستهێناوه له ساڵانی 1958 و 1962 و 1970.
20- " ئۆلڤه‌ر كان"ى گۆڵچى پێشووترى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا، تاكه گۆڵچییه كه له مێژووى جامى جیهانیدا بووبێته باشرین یاریزان، كان له‌جامى جیهانى 2002دا به باشترین یاریزان دیاریكرا.
هەڵبژاردەی بەرازیل ـ مۆندیاڵی ٢٠٠٢
21- یاریزانى هه‌ڵبژاره‌ى ئه‌ڵمانیا " لۆته‌ر ماتیوس" زۆرترین جار به‌شدارى جامى جیهانى كردووه‌و له جامى جیهانى ساڵانى 1982- 1986 – 1990- 1994- 1998 یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى بووه.
22- له كیشوه‌رى ئاسیادا، كۆریاى باشور به 10 جار، زۆرترین به‌شدارى جامى جیهانى كردووه.
23- جگه له وڵاتانى ئه‌وروپى‌و ئه‌مه‌ریكاى لاتین، هه‌ڵبژارده‌ى هیچ وڵاتیك له كیشوه‌ره‌كانى دیكه جامى جیهانى نه‌بردۆته‌وه.
24- له‌مێژووى جامى جیهانیداو له لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا ئه‌ڵمانیا باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌و ئینگلته‌راش خراپترین.
25- " هێلمووت شۆن" زۆرترینجار جار له جامى جیهانیدا ڕاهێنه‌رایه‌تى كردووه‌و له جامى جیهانى 1970و 1974و 1974و 1978 ڕاهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیاى كردووه، 25 یارى ڕاهێنه‌ربووه‌و به 16بردنه‌وه، زۆرترین بردنه‌وه‌شى له دامى دیهانیدا تۆمار كردووه.
26- له‌مێژووى جامى جیهانیدا ته‌نها دوو هه‌ڵبژارده دووجار له‌سه‌ر یه‌ك بوونه‌ته پاڵه‌وان، ئیتالیا له 1930و 1934 - به‌راِزیل له 1958 و 1962 .
27- به تۆماركردنى 16 گۆڵ، یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا " میرسلاڤ كلۆزه" گۆڵكارى مێژوویى جامى جیهانییه‌و خاوه‌ن ژماره‌ى پێوانه‌یی گۆڵكردنه.
28- ئه‌و تۆپه‌ى له جامى جیهانى 2018ى ڕووسیا یاری پێده‌كرێت له وڵاتى پاكستان درووستكراوه، پاكستان یه‌كێك له‌باشترین وڵاته‌كانه بۆ دروستكردنى تۆپ‌و تۆپى پاكستانى له جیهاندا ناوبانگى هه‌یه.
29- 736 یاریزان به‌شدارى جامى جیهانى 2018ى ڕووسیا ده‌كه‌ن، ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تى 32 وڵاتى جیهانن‌و له 310 یانه‌ى جیهانى یاریى ده‌كه‌ن، زۆرترین یاریزانى خوولى نایابى ئینگلیزیش ئاماده‌ییان هه‌یه، یانه‌ى مانچشته‌ر سیتى به زۆرترین یاریزانى به‌شدارى جامه‌كه ده‌كه‌ن كه 16 یاریزانه، 15 یاریزانى ڕیاڵ مه‌دریدو 14 یاریزانى به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌شدارن.
30- گۆڵچى هه‌ڵبژارده‌ى میسر " عیسام حه‌زه‌رى" 45 ساڵ به‌ته‌مه‌نترین یارزانى جامى جیهانى 2018 و " دانیال ئارزانى" ته‌مه‌ن 19 ساڵى ئوستورالیش كه به‌ڕه‌گه‌ز كوردى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه بچوكترین یاریزانه، "مباپى" یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رنسا به هه‌مان شێوه تەمه‌نى 19 ساڵه..
،،
گۆڵچى هه‌ڵبژارده‌ى میسر " عیسام حه‌زه‌رى" 45 ساڵ به‌ته‌مه‌نترین یارزانى جامى جیهانى 2018 و " دانیال ئارزانى" ته‌مه‌ن 19 ساڵى ئوستورالیش كه به‌ڕه‌گه‌ز كوردى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه بچوكترین یاریزانه، "مباپى" یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رنسا به هه‌مان شێوه تمه‌نى 19 ساڵه..
31- به‌ڕازیل به 19جار، زۆرترین جار، به‌شدارى جامى جیهانى كردووه‌و به 7جاریش زۆرترینجار چووته یارى كۆتایی.
32- له جامى جیهانى 1994دا " ڕۆبه‌رتۆ باجیۆ" به‌ڕزگاركه‌رى ئیتالییه‌كان ناسرابوو، له قۆناغى 16دا له دوا چركه‌كانى یاریدا گۆڵى یه‌كسانت بوونى به‌رانبه‌ر نایجیریا تۆماركرد‌و له‌كاتى زیادكراویشدا گۆڵى بۆ ئیتالیا تۆمار كرد‌و ئیتالیاى ڕزگار كرد، له قۆناغى 8یشدا به‌به‌رانبه‌ر ئیسپانیا بوویه فریاد ڕه‌سى ئیتالییه‌كان دوو خوله‌ك به‌ر له‌ته‌واوبوونى یارى گۆڵى بردنه‌وه‌ى تۆمار كرد‌و له چوارگۆشه‌ى زێڕینیشدا به‌رانبه‌ر بولگاریا دوو گۆڵى بۆ ئیتالیا تۆماركرد‌و ئیتالیاى گه‌یانده یارى كۆتایی، به‌ڵام یارى كۆتایی بوویه ناخۆشترین كات بۆ ئه‌م یاریزانه كاتێك له لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل لێدانه‌كه‌ى له‌ده‌ستداو به‌وه‌ش به‌ڕازیل بوویه پاڵه‌وان‌و به‌وه‌ش ڕۆبه‌رتۆ باجیۆ كه‌وته به‌ر ڕق‌و توڕه‌یی هانده‌رانى ئیتالیا‌و ته‌نانه له‌سه‌ر دیوارى پاپاى ڤاتیكان نووسیبویان خودا له‌هه‌موویان خوشبێت ته‌نیا باجیۆ نه‌بێت.
33- (36) ناوبژیوان‌و 63 یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان، له 46 وڵاتی جیاوازه‌وه، یارییه‌كانى جامى جیهانى ڕووسیاى 2018 به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
34- له مێژووى جامى جیهانیدا، له یارى نێوان سویسرا‌و نه‌مسا زۆرترین گۆڵ تۆمار كراوه كه 12 گۆڵه.
35- یاریزانى پۆڵه‌ندى " ئێرنست ویلۆمۆسكى" له جامى جیهانى 1938دا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل سۆپه‌ر هاتریكى تۆار كرد، به‌ڵام پۆڵه‌ندا 5 گۆڵ به‌رانبه‌ر به 6 گۆڵ یارییه‌كه‌ى دۆڕاند، دووباره بوونه‌وه‌ى ڕووداوى به‌مجۆره ته‌واو ئه‌سته‌مه.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ـ مۆندیالی ٢٠٠٦
36- " پیته‌ر شیڵتۆن"ى گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را، به ته‌مه‌نترین كاپتن ى مێژووى جامى جیهانییه كه له جامى جیهانى 1990دا ته‌مه‌ن 40 ساڵ بوو، شیڵتۆن گۆڵچی مێژووییشه كه ماوه‌ی 10 یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵی لێنه‌كراوه‌و ماره‌دۆناش زۆرترینجار وه‌كو كاپتن له جامى جیهانیدا یاریى كردووه.
37- " ئۆتۆ ریهاگلى"ى ئه‌ڵمایی به‌ته‌مه‌نترین ڕاهێنه‌رى مێژووى جامى جیهانییه كه له ته‌مه‌نى 71 ساڵیداو له ساڵى 2010دا ڕاهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى یۆنان ى كرد.
38- له مێژووى جامى جیهانیدا، 6 جار ڕوویداوه كه باوك‌و كوڕ وه‌كو ڕاهێنه‌رو یاریزان به‌شدارى بكه‌ن، "چێزاری ماڵدینی" و "پاولۆ ماڵدینی" ئیتالى، دیارترین ئه‌و باوك‌و كوڕانه‌ن كه پێكه‌وه به‌شدارى جامى جیهانییان كردووه.
39- هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا به باشترین هه‌ڵبژارده‌ی مێژوویی جامى جیهانى داده‌نرێت كه نازناوی نه بردبێته‌وه، سێ‌جار گه‌یشتووه‌ته یاری كۆتایی، به‌ڵام نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
40- هه‌ڵبژارده‌ی مه‌جه‌ر زۆرترین گۆڵی له یه‌ك یاریدا له مێژووی جامى جیهانیدا تۆماركردووه، كاتێك له ساڵی 1982 به 10 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سڤادۆری برده‌وه.
41- " سالینكۆ"ی یاریزانى ڕووسی ته‌نها یاریزانه كه پێنج گۆڵی له یه‌ك یارى جامى جیهانیدا تۆمار كردبێت، ئه‌و یاریزانه ڕووسییه ساڵی 1994 پێنج گۆڵی به‌رامبه‌ر كامیرۆن تۆماركرد.
42- یاریزانی ژماره 9 ی هه‌ڵبژارده‌كان زۆرترین گۆڵیان له جامى جیهانیدا تۆماركردووه.
43- له جامى جیهانى 1994دا، بۆ یه‌كه‌مجار ناوی یاریزان له‌سه‌ر درێسه‌كانیان نوسرا.
44- جامى جیهانى 2002 له دوو وڵات به‌رێوه‌چوو له كۆریای باشور‌و له یابان.
45- هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له‌جامى جیهانى 2002 تووشی دۆڕاندنێكى گه‌وره‌بوو كاتێك كه به 8 گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر به ئه‌ڵمانیا دۆڕا، پێشتر هه‌مان ئه‌نجام له ساڵى 1950 روویداوه كاتێك بۆلیڤییا به هه‌مان ئه‌نجام به ئۆرۆگوای دۆڕاو له جامى جیهانى 1938 یشدا، كوبا به هه‌مانئه‌ندام به سوید دۆڕا.
46- شكسته‌كه‌ى به‌ڕازیل له جامى جیهانى 2014دا گه‌وره‌ترین شكستى له مێژووى به‌ڕازیلدا، كاتێك به‌ڕازیلى میواندارى جامه‌كه له‌نێو هانده‌رانى خۆیدا 7جار تۆڕى گۆڵه‌كه‌ى به‌ده‌ستى ئه‌ڵمانه‌كان هه‌ژێنرا.
هەڵبژاردەی عێراق، پێش دەستپێکردنی یاریەکەیان لەگەڵ مەکسیک ـ مۆندیالی ١٩٨٦
47- هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نیا یه‌كجار توانی بگاته جامی جیهانی، ئه‌ویش له‌ساڵی١٩٨٦ كه له‌وڵاتی مه‌كسیك ئه‌نجامدراو له جامه‌كه‌دا 3 یاریى ئه‌نجامداو هه‌رسێ یارییه‌كه‌ش دۆڕا، لە ٦ی حوزەیران یەکەم یاری بەرامبەر پاراگوای کرد و ١ بە سفر دۆرا، بەرامبەر بەلجیکاش ٢ بە سفر دۆرا، بەرامبەر مەکسیکی وڵاتی میوانداریش ١ بە سفر دۆرا، ئەحمەد رازی یاریزانی هێرشبەر تاکە گۆڵەکەی عێراقی لە یاریەکەی بەلجیکا تۆمار کرد.
،،
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نیا یه‌كجار توانی بگاته جامی جیهانی، ئه‌ویش له‌ساڵی١٩٨٦ كه له‌وڵاتی مه‌كسیك ئه‌نجامدراو له جامه‌كه‌دا 3 یاریى ئه‌نجامداو هه‌رسێ یارییه‌كه‌ش دۆڕا و تەنها یەک گۆڵی تۆمار کرد,
48- له جامى جیهانى 1994دا، پێش ده‌ستپێكردنی یاری ئه‌رجه‌نتین و بولگاریا له قۆناغى 16، لیژنه‌ی پشكنینی فیفا بریاریدا كه‌مارادۆنا ماده‌ی ووزه به‌خشی خواردووه، بۆیه له یاریكردن دووریان خسته‌وه.
49- ئه‌ڵمانیا تاكه هه‌ڵبژارده‌یه له‌كیشوه‌ری ئه‌وروپا كه‌توانی جامه‌كه له‌ناو خاك‌و یاریگای كیشوه‌ری ئه‌مریكا بباته‌وه، ئه‌ویش جامى جیهانى ٢٠١٤ ی به‌رازیل بوو،
به‌ڕازیلیش تاكه هه‌ڵبژارده‌یه له‌كیشوه‌ری ئه‌مریكا كه‌له‌ناو خاكی ئه‌وروپا جامى جیهانى بردووه‌ته‌وه ئه‌ویش جامى جیهانى 1958بوو له سوید.
50- به‌ڕازیل له هه‌ر 21 پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ى جامى جیهانیدا به‌شدارى كردووه.
51- تۆماركردنى گۆڵه‌كه‌ى مارادۆنا به‌ده‌ست، دژ به ئینگلته‌را له جامى جیهانى 1986دا، یه‌كێك له‌ڕووداوه سه‌یره‌كانى جامى جیهانییه.