عه‌بدوله‌تیف حاجی
و: ئامانج نیعمه‌ت
به‌م دوایانه شانشینى مه‌غریب داوای پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانى كرد له‌گه‌ڵ ئێران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب داوای له كار به رێکەری ئێران له شاری ریباتى پایتەختى مه‌راكیش"مەغریب" كرد كه له زوورترین ده‌رفه‌تدا ئه‌و وڵاته جێبهێلێت، وه‌زاره‌تى ناوبراو پاساوی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بە تۆمه‌تباركردنی حیزبوڵای لوبنانی و باڵویزخانه‌ی ئێران له جه‌زائیر هێناوە بەوەی تێوه‌گلاون له پێشكه‌شكردنی هاوكاری دارایی و سه‌ربازی به به‌ره‌ی پۆلیساریۆی نەیاری ریبات.
ئه‌م بریاره‌ش ته‌نها دوای دوو سال له ئارامی په‌یوه‌ندیه‌كانى نیوان مه‌راكیش و ئیران هات كه پێشتر بۆ ماوه‌ی هه‌شت سال له 2009 تاوه‌كو 2016 په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانیان به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك بچراندبوو
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ماوه‌ی نیوان سه‌ربه‌خۆیی مه‌غریب له سالى 1956 و هه‌تاوه‌كو به‌رپا بونى شۆرشی ئیسلامى له سالى 1979 ئه‌و ماوه‌یه بوو كه په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانى نیوان ئه‌م دوو ولاته له به‌رده‌وامی و گه‌سه‌ندا بوو به‌تایبه‌ت له‌نیوان هه‌ریه‌ك له شاى كۆچكردوی مه‌غریب حه‌سه‌نى دووه‌م و شا محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی ئیران په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و سه‌ردانى دوو لایه‌نه‌ی تێدا بوو ،به‌لام به دواییه په‌یوه‌ندیه‌كان گۆردران بۆ ململانێه‌كی به‌رده‌وام له نیوان ئه‌م دوو ولاته.
دوای روخانی نیزامى شاهه‌شاهی له میسر ره‌زا شا به‌ره‌و ولاتى میسر هه‌لهات به‌لام ئه‌نوه‌ر ساداتى سه‌رۆكی پێشووتری میسر ره‌تی كرده‌وه پیشوازی له محه‌مه‌د ره‌زا شا بكات دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی چووه ئاسمانى زۆریك له ولاتان به هاوپه‌یمانه ئه‌مریكه‌كانیشه‌وه ئاماده نه‌بوون پێشوازی لى بكه‌ن،به لام بى گوێدانه بارگرژیه‌كان شا حه‌سه‌نى دووه‌م ی شا مه‌راكیش بریاریدا پیوازی لێ بكات و مافى به‌نابه‌ری سیاسیشی پێ بدات به‌لام له قوناغى دواتر په‌شیمات بوه‌یه‌وه.
به‌م شیوه‌یه دوای سه‌ردانێكی كورت خایه‌ن محەمه‌د ره‌زا شا مه‌غریبی به‌جێهێشت و رووی كرده كه‌ناراوه‌كانى باهاماس، به‌لام دوای ئه‌م روداوه په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیران و مه‌غریب به‌رو بچراندن ئه‌چون و به‌شیوه‌یه‌ك ئیران دانى نا به به‌ره‌ی بۆلیساریۆ و دواتریش كۆمه‌لێك هه‌لوێستى توندی هه‌ردوو ولاتى به‌دواوه هات.
،،
ساڵى 1980 حه‌سه‌نى دووەمی پادشاى مه‌غریب ده‌ستى كرد به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو زانا ئایینى و و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نی زانستى له شانشینى مه‌راكیش له پێناو ده‌ركردنى فه‌توایه‌ك بۆ كافر كردنى سه‌ركرده‌كانى شۆرشی ئیسلامى ئێرانی.
له‌سالى 1980 حه‌سه‌نى دوه‌ه‌می شاى مه‌غریب ده‌ستى كرد به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو زانا ئایینى و و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نی زانستى له شانشینى مه‌راكیش له پیناو ده‌ركردنى فه‌توایه‌ك بۆ كافر كردنى سه‌ركرده‌كانى شورشی ئیسلامى ئیران.
له زنجیره رووداوه‌كانى ململانێى نیوان ئه‌م دوو ولاته لایه‌نى سیاسیى و ئاینیشی گرته‌وه‌لیره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته‌ئایا ململانیه‌كی سیاسیه به‌به‌كارهێنانی ئایینی - ئایینزاییه؟ یان ململانێیه‌كی ئایینیه له نیوان هه‌دوو خاوه‌ن پرۆژه‌كه له ریگه‌ی بریاری سیاسیه‌وه هه‌لسوكه‌وتى پێوه ئه‌كه‌ن؟ ئایا سنوری ئایین و سیاسه‌ت چیه له دوو پرۆژه‌یه؟
رۆلى سوننه و شیعه له ململانێی ئێران و مه‌غریب
سعید جه‌عفه‌ر توێژه‌ری بواری پێكه‌وبونى سیاسه‌ت و ئایینه‌كان له‌و باره‌وه ده‌لێت بچرانى به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كان نیوان مه‌غریب و ئیران له مه‌سه‌له‌ی ناكۆكی كاتى و بلاوكردنه‌وه‌ی شیعه‌گه‌رایی و ده‌ستیوه‌ردان له سه‌ره‌وه‌ری مه‌غریب و یان پالپشتى كردنه لایه‌نى نه‌یار گه‌وره تره ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌سته به ره‌گ و ریشه‌ی میژووی ئیسلامه‌وه
به گوێره‌ی كتێبی " الزاویه و الحزب بالمغرب" " بنه‌ره‌تى په‌كتاو كردن و توندوتیژی نیوان ئه‌م دوو ولاته رنگدانه‌وه‌ی فشاره میژوویه زۆره‌كانه له‌سه‌ر مه‌غریبى سونه و ئیرانى شیعه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری واقیع و رووداوه پاشخراوه‌كان كه له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌وه یه‌كلایی نه‌كرابونه‌وه"
هه‌روه‌ها نوسه‌ر ئه‌وه بۆ ره‌سیف 22 رون ده‌كاته ئه‌م رۆل گۆرینه به‌ردەوام ده‌بیت له‌گه‌ل به‌رده‌وامى ره‌گه‌ز و چیرۆكه میژوویه یه‌كلا نه‌كراوه‌كاندا به‌لام به‌رده‌وام بونه‌وه‌ی به شێوازی نوێ كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌م ولاته"
له زه‌نجیره‌ی رووداوه‌كانى په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌م دوو ولاته هه‌ر له‌كاتى شۆرشی سالى 1979 به روونى جیاوازی مه‌زهه‌بیى له نیوان ئه‌د دوو ولاته به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت و هۆكاره ئایینى و مه‌زهه‌بیه‌كان به‌شیوه‌یه‌ك ئاماده‌یه كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌خشاندنی ملاملانى و ناكوكیه‌كانى قۆناغى داهاتوو"
سه‌عید جه‌عفه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه " به ئاشكرا كاریگه‌ری جیوسیاسی نیوده‌وله‌تى له‌سه‌ر ئه‌م ناكۆكیه میژوییه‌ی ئه‌م دوو ولاته هه‌یه و ده‌رفه‌ت بۆ نیزامى پاشایه‌تى سونه‌ی مه‌غریبی و شیعه‌ی ئیرانى ده‌ره‌خسێنى كه خویان بسه‌پێنن و هه‌ولى فراوانخوازی بده‌ن"
به بۆچونى سه‌عید جه‌عفه‌ر له ئیستادا بارودۆخی سیاسی گونجاوه بۆ دووباره ژیانه‌وه‌ى" ناكۆكیه میژوویه‌كه‌ی" نیوان هه‌ردوو ولات كه هاتنه پێشه‌وه‌ی روسیا له گوره‌پانى سیاسی نیوده‌وله‌تى ململانێى هیزه گه‌وره‌كان له‌ناو سوریا و هه‌روه‌ها دوباره پیشنیاركردنه‌وه‌ی مافى چلره‌ی خونوسین و جیابوونه‌وه له ریگه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وله‌تى كوردی و هه‌وله‌كانى جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه گه‌شه‌كه‌كردنی به‌ری بۆلیساریۆ یارمه‌تى ده‌رن بۆ ژیانه‌وه‌ی كیشه میژوویه‌كه‌ی نیوان هه‌ر دوو ولاتى ناوبراو.
توێژه‌ر راى وایه " بونیاد نانى ململانێى مه‌غریب و ئیران له‌سه‌ر بارودوخی مه‌زهه‌بی ئه‌و رون ده‌كاته‌وه مه‌لامنێكه واقعى ه سه‌رده‌میانه نابێت و به‌شیوه‌ك له‌شیوه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یره‌و كردنه‌ی سیاسه‌تى ناروون ده‌بێت له‌نیوان هه‌ردوو ولاتدا"
،،
له‌سه‌روی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت و یاسا و رێساكانه‌وه دوو ده‌سه‌ڵاتى ئایینى هه‌ن هاوشیوه‌ن له رووی شه‌رعیه‌ت و كار و شێوازه‌وه كه ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتى میرنشینى موئمینینه له مه‌غریب و ویلایەتی فه‌قیهه له كۆماری ئیسلامى ئیران هه‌ردوو لاشیان ناوه‌ركی ئاینى و سیاسی تێكه‌ل ده‌كه‌ن.
له‌هه‌ردوو ولات سێ ده‌سه‌لات هه‌یه ( جیبه‌جێ كردن – یاسادانان – دادوه‌ری) كه به هه‌لبژاردن به‌شیوه‌ی خول دێنه به‌رهه‌م كه به‌جۆریك له‌جۆركان ئه‌و هه‌لبژاردنانه پاكن و گوزارشت له رای خه‌لك ده‌كه‌ن، به‌لام له‌سه‌روی هه‌ردوو ده‌وله‌ت و یاسا و ریساكانه‌وه دوو ده‌سه‌لاتى ئایینى هه‌ن هاوشیوه‌ن له روی شه‌رعیه‌ت و كار و شیوازه‌وه كه ئه‌وانیش ده‌سه‌لاتى میرنشینى موئمنینه له مه‌غریب و ولایه‌تى فه‌قیهه له كۆماری ئیسلامى ئیرانهه‌ردوو لاشیان ناوه‌ركی ئاینى و سیاسی تیكه‌ل ده‌كه‌ن"
ململانیى نیوان ئه‌م دوو ولاته په‌یوه‌ندی به سونه و شیعه‌وه نییه چونكه له‌پێش شۆرشی ئیسلامى ئیرانى په‌یوه‌ندی نیوان مه‌غریب و ئیران زۆر خوش و ته‌ندروست بووه و ته‌نانه‌ت شا حه‌سه‌نى دووه‌م هه‌ولى پێكه‌وه نانى سه‌ركرده‌ی شۆرشی ئیرانى و شا محمد ره‌زا شاى په‌هله‌وی داوه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى نیوان ئه‌و كه‌سایه‌تیه ئیران
شا حه‌سه‌نى دووه‌می شاى مه‌غریب جیًی ریزی بى وینه بووه له ئیران چونكه پێیان وابوو سه‌ر به به‌ره‌ی" ئال و به‌یته"
به‌لام كاره‌كه په‌یوسته به دوو ده‌سه‌لاتى ئاینى كه له‌هه‌موو واقیعه سیاسیه‌كانى ده‌وروبه‌ریان رولیان هه‌یه ئایا سروشتى ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته شونن؟ سیفه‌ته‌كانى ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته له پرۆسه‌ی سیاسیه هه‌دوو ولات چونن؟
میرنشینى موئمینین لە نێوان میژوو و ده‌ستوردا؟
محد سعید تویژه‌ر له‌بوتری به‌راوردی ئایینه‌كان بۆ ره‌سیف 22 ده‌لێت" میرنشینى موئمنین له مه‌غریب سه‌ره‌تا ناوه‌رۆكێكی سیاسی هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی سرۆوشتى ئایینى هه‌بێت،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میرنشینی موئمنین له مه‌غریب ئایین به‌كار ده‌هێنێت بۆ پاراستنی لایه‌نه سیاسیه‌كه‌ی و ناواخنه كلتوریه‌كه‌ی"
میرنشینی موئمنین له مه‌غریب له كایه‌ی سیاسی مه‌غریب بالاترین ده‌سىلاتى سیاسی ه ئایینیه و كه ئه‌مش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ رۆچونى به میژووی ده‌وله‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی رۆژهه‌لات و رۆژاوای عه‌ره‌بی به‌لام رۆل و كاریگه‌ری ئه‌م ده‌سه‌لاته له‌یه‌كه‌م ده‌ستوری ولاتى مه‌غریب له‌سالى 1962 هه‌تا دوایین سنوری به‌لگه‌نامه‌كانى ده‌ستووری سالى 2011 له مه‌غریب به ئاشكرا ورۆلى گه‌وره‌ی پێ دراوه له ده‌سه‌لاتى سیاسی و ئایینى له مه‌غریبدا.
،،
پاشا له سیسته‌می سیاسی مه‌غریب به سه‌رۆكی وڵات داده‌نرێت و میری ئیماندارانیش خاوه‌ن نازناوێكی پیرۆز ده‌بێت، به‌مه‌ش هه‌ردوو لایه‌نى ئایینى و سیاسی قۆرخ ده‌كه‌ن و بۆ دارشتنه‌وه‌ی ستراتیژێكی تایبه‌ت هه‌ر بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به هیچ كه‌س و لایەنێك نادرێت به‌ناوی دینه‌وه قسه بكه‌ن به بیانوی پاراستنى یه‌كگرتووی ئۆمه‌ت و یه‌كگرتووی مه‌زهه‌بى پاشایه‌تى و بیروباوه‌ره‌كانى.
پاشا له سیسته‌می سیاسی مه‌غریب به سه‌رۆكی ولات داده‌نریت و میری ئیماندارانیش خاوه‌ن نازناوێكی پیرۆز ده‌بێت،به‌مه‌ش هه‌ردوو لایه‌نى ئایینى و سیاسیه بواری دیت قۆرخ ده‌كه‌ن و بۆ دارشتنه‌وه‌ی ستراتیژێكی تایبه‌ت هه‌ربویه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریگه به هیچ كه‌س و لاه‌نیه‌نێك نادریت به‌ناوی دینه‌وه قسه بكه‌ن به بیانوی پاراستنى یه‌كگرتوی ئومه‌ت و یه‌كگرتووی مه‌زهه‌بى پاشایه‌تى و بیروباوه‌ره‌كانى هه‌روه‌ها له پیناو پاراستنى یه‌كبونه هاولاتیان جا موسلمان بێ یان جو.
ویلایه‌تى فه قیھــ ..... ئالته‌رناتیفی بۆشایى گه‌وره
له‌به‌رانبه‌ردا شیعه پێی وایه كه ئیمامه‌كانیان وه‌ك گرنگی محمد گرنگنبه بۆچونى توێژه‌ری بواری كومه‌لناسی ئایینى و بیری شیعه‌گه‌رایی "(پیشه‌وا(الامام) شوینى مه‌رجه‌عیه‌تى ئایینى ده‌گریت و رۆول و كاره‌كانى بۆ مه‌سه‌له و بابه‌تى جۆراو جۆری وه‌ك بیر و باوه‌ر و حوكم و ره‌وشت و سه‌ركردایه‌تى دریژ ده‌بێته‌وه"
له‌دوای كۆچی دوایی حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری ئیمامى یانزه‌هه‌می شیعه‌كان له‌سالى 260 كۆچی له سامه‌را، جیاوازی ناكۆكی دروست بوو له‌نیوان خه‌لك له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی ئاینزای شیعه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی تیكه‌وت دوای نه‌مانى ئیمامى به‌خشراو له‌تاوان (( الامام المعصوم) و خاوه‌نى ولایه‌تى ره‌ها نه‌مانى بووه هۆی دروست بونى بۆشاىى گه‌وره له پۆستى شه‌رعى ده‌سه‌لات، لیره‌وه كیشه‌ی گه‌وره ده‌ركه‌وت سه‌باره‌ت به فیقهى سیاسی شیعه له داهاتوودا و چونیه‌تى چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته.