سه‌رچاوه: ره‌سیف
وه‌رگێڕانی: عومه‌ر عه‌لی ئه‌حمه‌د
" له‌ماوه‌ی جامی جیهانیدا،له‌سه‌ر خانمه رووسه‌كان پێویسته،خۆیان به‌دوور بگرن له سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بیانیانه‌ی سپی پێست نین ،چوونكه ده‌بنه دایكێكی سینگڵ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ره‌گه‌زییان جیاوازه". ئه‌مه وته‌ی(تیمارا بلیتینۆڤا)ی سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری خێزان و ژن و منداڵ له په‌رله‌مانی روسیا.
تیمارا جه‌ختی كرده‌وه، هاوسه‌رگیری خانمه رووسه‌كان له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كۆتایی دێت، چونكه له‌كۆتایدا له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیاندا، رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی تیمارا، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ پرسیاری رادیۆیه‌ك، كه‌ده‌رباره‌ی(منداڵانی ئۆلۆمپاید)لێی پرسیبوو، ئه‌وانه‌ی له‌دوای یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی هاوینه‌یی1980ی مۆسكۆ لەدایك بوبون، چونكه له‌و كاته‌دا ئامڕازه‌كانی رێگری له منداڵبوون(مه‌نعكردن) كه‌م بوو.
،،
تيمارا بلیتینۆڤای په‌رله‌مالنتاری چه‌پ له ئه‌نجومه‌نی دۆمای روسی:
" له‌ماوه‌ی جامی جیهانیدا،له‌سه‌ر خانمه رووسه‌كان پێویسته،خۆیان به‌دوور بگرن له سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بیانیانه‌ی سپی پێست نین ،چوونكه ده‌بنه دایكێكی سینگڵ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ره‌گه‌زییان جیاوازه". ئه‌مه وته‌ی(تیمارا بلیتینۆڤا)ی سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری خێزان و ژن و منداڵ له په‌رله‌مانی روسیا.

"وەچەكانی ئۆڵۆمپیاد" كێن؟
له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تدا،چه‌مكی(وه‌چه‌كانی ئۆلۆمپیاد)، به‌كارده‌هێنرا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی نێوان ژنه روسه‌كان و پیاوه‌كانی ئه‌فریكا و ئه‌مریكای لاتین و ئاسیا، له‌دایك بوو بوون.......
له مۆندیالی2018دا، جارێكی دیكە هۆشداری دەدرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پێویسته خانمه روسه‌كان له‌گه‌ڵ پیاوه بیانییه‌كاندا سێكس نه‌كه‌ن.
" له‌ماوه‌ی جامی جیهانیدا،له‌سه‌ر خانمه رووسه‌كان پێویسته،خۆیان به‌دوور بگرن له سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بیانیانه‌ی سپی پێست نینن ،چوونكه ده‌بنه دایكێكی سینگڵ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ئیتنیكیان جیاوازه".
له‌سه‌رده‌می سۆڤێتدا،ئه‌م چه‌مكه بۆ ئه‌و منداڵانه‌بەكار دەهات كە له‌ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی نێوان ژنه روسه‌كان و پیاوانی ئاسیا و ئه‌فریكا و ئه‌مریكای لاتین له‌دایك بوو ببون، ئەمەش كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نوێی بۆ روسیا دروستكردبوو، چونكە ئه‌م منداڵانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا رووبه‌ڕووی جیاكاری ره‌گه‌زی ده‌بنه‌وه و كێشەی گەورەش بۆ ژنانی روسیا دروست دەكەن.
هەرچەندە ئەو پەرلەمانتارە وتەكانی جۆرێك لە راسیستی تێدایە، بەڵام ئەو ئەمە رەت دەكاتەوە و له وته‌كانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ده‌خوازن هاونیشتمانییه روسه‌كان به‌بێ ئینتیمای ئیتنیكی و به‌پاڵنه‌ری خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیری بكه‌ن،به‌ڵام باشترە ئەگه‌ر هاتوو هه‌مان ئیتنیكی خۆیان بێت،چونكە ئەگەر منداڵیان لە نه‌ژادێكی دیكه‌ببێت، ئه‌وا كاره‌كه ته‌واو جیاواز ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،ئه‌لێكسانده‌ر شیرینی یاسادانه‌ر وتی"هانده‌رانی جامی جیهانی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كانن و رووسه‌كان توشی نەخۆشی دەكەن ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی گۆفۆرت مۆسكفا، وتی" پێویسته روسه‌كان ئاگاداربن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بیانییه‌كان، چونكه رێگه‌خۆشكه‌رن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نەخۆشیە خراپەكان و مادە یاساغەكان له مۆندیالدا".
،،
دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی كرملین، :
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به خانمه روسه‌كانه‌وه،ئه‌و بڕیاره بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌رباره‌ی رێگای مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هانده‌ره‌كاندا، خانمه روسه‌كان باشترین ژنن له جیهاندا".

كرملین داواكاری رێگریكردن له خانمه روسه‌كان بۆ پەیوەندی له‌گه‌ڵ بێگانه‌كاندا ره‌تده‌كاته‌وه
لەدوای ئەو داواكاریانەوە حكومەتی روسیا بێدەنگی لەسەر بابەتە شكاند.
رۆژی پێنج شه‌ممه،14 حوزه‌یرانی2018،سه‌رۆكایه‌تی روسیا جه‌ختی كرده‌وه ژنانی وڵاته‌كه‌ی ئازادن له‌كاروباری خۆیاندا،هه‌روه‌ها داواكاری په‌رله‌مانتاره روسه‌كه سه‌باره‌ت به ڕێگری لە پەیوەندی سێكسی هاونیشتیمانییه روسه‌كان له‌گه‌ڵ هانده‌رانی وڵاتانی بیانی‌دا له‌ماوه‌ی مۆندیالی2018دا، ره‌تكرده‌وه.
دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی كرملین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وتی" ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به خانمه روسه‌كانه‌وه،ئه‌و بڕیاره بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه"،ده‌رباره‌ی رێگای مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هانده‌ره‌كاندا،هه‌روه‌ها وه‌سفی خانمه روسه‌كانی كرد به‌وه‌ی" باشترین ژنن له جیهاندا".
پێشتر و له‌رۆژی چوارشه‌مه‌دا، تيمارا بلیتینۆڤای په‌رله‌مالنتاری چه‌پ له ئه‌نجومه‌نی دۆمای روسی،داوای له خانمه روسه‌كان كردبوو له ماوه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی2018،له‌گه‌ڵ هانده‌ره بیانیه‌كان كه‌هاتونه‌ته روسیا سه‌رجێێ نه‌كه‌ن تا نه‌بنه دایكانێكی ته‌نها،هه‌روه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی خولی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی مۆسكۆی1980 رویدابوو، كه دواتر ژنه رووسه‌كان دووگیان بووبوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردببو كه هه‌ندێكیان به ره‌گه‌ز و نه‌ژادی جیاواز دووگیان بووبوون.دووپاتی كردبویه‌وه كه پێویسته روسه‌كان مناڵی هاوشێوه‌ی خۆیان بخه‌نه‌وه،نه‌ك دوو ره‌گ و تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ بیانیه‌كاندا.
بلیتینۆڤا رایگه‌یاندبوو ئه‌و منداڵانه‌ی باوكیان بێگانه‌یه" كێشه‌یان زۆره"چونكه له‌زۆربه‌ی جاردا په‌روه‌رده‌كردنیان به‌ته‌نها له ئه‌ستۆی دایكه‌كه‌دا ده‌بیت و باوكه‌كان راسته‌خۆ دوای ته‌واوبوونی كێبڕكێكه وڵات به‌جێدێڵن،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه"گه‌ر هاتوو ره‌گه‌زی جیاوازیان خسته‌وه،ئه‌وه لێدانێكی كوشنده ده‌بێت".
دیمیتری بیسكۆڤ،تۆمه‌تباركردنی روسیای به ره‌گه‌زپه‌رست له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه، ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،هه‌موو وڵات ئه‌و تۆمه‌تانه ریسوا ده‌كه‌ن كه ده‌درێته پاڵ روسیا سه‌باره‌ت به ره‌گه‌ز په‌رستی و دژه هاوڕه‌گه‌ز بازی.
پیش‌تر سه‌رۆكی روسیا(فلادیمێر پۆتین)رایگه‌یاندبوو، تۆپی پێ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه، تەنها یەك شت گرنگه ئەویش ئەوەیە چێژ بینینه له یاری تۆپی پێ".
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه روسیا له زۆرینه‌ی ره‌گه‌ز و ئیتنیكی جیاواز پێكهاتووه،سه‌رباری ئه‌مه ده‌یه‌ها كه‌مینه‌ی كۆچبه‌ر له ئاسیای ناوه‌ڕاست و باشوری قه‌وقازه‌وه، له‌وێ نیشته‌جێن.