وه‌رگێڕانی:عومه‌ر عه‌لی ئه‌حمه‌د
كاتێ به‌هۆی هه‌ڵوێستێكی دیاریكراو هه‌ست وسۆزه‌كانمان ده‌وروژێت، دوای روودانیان كاردانه‌وه‌مان نامۆ ده‌بێت .به‌ڵام ده‌روونناسه‌كان پێمان راده‌گه‌یه‌نن، كاردانه‌وه‌كانمان هیچ ننین جگه له ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستو سۆزه شاراوه‌كانمان، كه‌له‌ساڵانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نماندا دروستبوون.
هه‌ست و سۆزی منداڵیمان نه‌خشی سه‌ر به‌ردن
د.وه‌لید ئه‌حمه‌د فه‌تیحی پزیشكی ده‌روونی و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی پزیشكی نێوده‌وڵه‌تیی له شاری جه‌ده،له كتێبی(ئاسۆی ژیان)رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌ڵچوون و هه‌ست و سۆزه‌ی منداڵ له‌سه‌رتای ته‌مه‌نیدا له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژی، له‌ناواخنیدا كۆمه‌ڵێك وانه‌ی ده‌روونی و سۆزدارین. به‌درێژایی ژیانی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژینگه و مرۆڤه‌كانی چوارده‌وری په‌ناگه‌یه‌كی به‌هێز و جێگیر و قوڵ پێكده‌هێنن.
توانای تاكه‌كه‌س بۆ زانین و تێگه‌یشتن و به‌ڕێوه‌بردن و كۆنتڕؤڵكردنی هه‌ست و سۆزه‌كانی،ناسێنراوه به(الذكاء العاطفي_Emotional Intelligence) زیره‌كی سۆزداریی،تاكه‌كه‌س ده‌توانێت پاڵ به‌خۆیه‌وه بنێت بۆ كاركردن،تێبینی هه‌ست و سۆزی ئه‌وانیتر بكات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌توانێت مامه‌ڵه‌یه‌كی باش و گه‌شاوه له‌گه‌ڵ دۆخه قورسه‌كاندا بكات، په‌یوه‌ندییه كه‌سییه‌كان به‌ڕێوه‌ببات و كۆنتڕۆڵیان بكات.
،،
به‌پێی تیۆره‌ی شیته‌ڵی ده‌روونی(فرۆید)، مرۆڤ وه‌ك دیلی منداڵی ده‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت گه‌ر حه‌فتاكانی ته‌مه‌نیشی تێپه‌ڕێنێت، شیكردنه‌وه‌ی كه‌سیه‌تی و پاڵنه‌ر و شڵه‌ژانه ده‌روونیه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ری ئه‌زمونه‌كانی منداڵی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ئه‌زمون و رووداوه‌كانی دواتر.
مرۆڤ دیلی رابردوویه‌تی
به‌پێی تیۆره‌ی شیته‌ڵی ده‌روونی(فرۆید)، مرۆڤ وه‌ك دیلی منداڵی ده‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت گه‌ر حه‌فتاكانی ته‌مه‌نیشی تێپه‌ڕێنێت، شیكردنه‌وه‌ی كه‌سیه‌تی و پاڵنه‌ر و شڵه‌ژانه ده‌روونیه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ری ئه‌زمونه‌كانی منداڵی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ئه‌زمون و رووداوه‌كانی دواتر.
عه‌بدولڕه‌حمان موحه‌مه‌د عیسه‌وی له كتێبی(سایكۆلۆژیای منداڵ و هه‌رزه‌كاردا)وه‌بیرمان دێنێته‌وه، مرۆڤ دیلی سه‌رده‌می منداڵییه،هه‌روه‌ك چۆن تێبینیكراوه رواڵه‌ته‌كانی دروستی جه‌سته‌ی و ده‌روونی و توانای گونجاندن و ئینتیما،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی منداڵی و هه‌رزه‌كاری كه تاك پیایدا تێپه‌ڕبووه.بۆ نمونه تێبینیكراوه نائاسایی بون و نه‌خۆشیه‌كان و شڵه‌ژانه‌كان و شه‌ڕه‌نگێزی و شكست و تاوان و شتگه‌لێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاك له قۆناغی منداڵی و هه‌رزه‌كاریدائه‌زمونی گونجاوی نه‌بووه.
ئه‌وانه‌ی زیره‌كی سۆزداریان هه‌یه براوه‌ن
واگومان ده‌كه‌یت بۆ سه‌ركه‌وتن له ژیاندا ته‌نها زیره‌كی ئاسایی یا نه‌ریتی(Intelligence Quotient) به‌سه، كه‌چی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیره‌كیه‌كی وایان هه‌یه ناتوانن خودی خۆیان جێگیر بكه‌ن یا بچه‌سپێنن، چونكه چه‌ندین هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزداری له‌رێگه‌یاندا به‌ربه‌ستن.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه سه‌ركه‌وتن وشكستی منداڵ له‌ژیانی پراكتیكیدا 80% ده‌رئه‌نجامی لێاهتووی زیره‌كی سۆزدارییه،له كاتێكدا زیره‌كی ئاسایی به‌ڕێژه‌ی20% به‌شداره.
،،
له توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای كارنیجی ته‌كنه‌لۆجیا سه‌لمێنراوه80% سه‌ركه‌وتنه داراییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێهاتوییه مرۆییه‌كانی وه‌ك:كه‌سیه‌تی به‌هیز، توانای لێكتێگه‌یشتن و پێكهاتن،له‌كاتێكدا زانیاری ته‌كنیكی به‌ڕێژه‌ی15% به‌شداره.
هه‌ست و سۆزه‌كانت جه‌سته‌ت هێورده‌كه‌نه‌وه
به‌هه‌بوونی زیره‌كیه‌كی سۆزداری به‌هێز، ده‌بییته سه‌ركرده و به‌ڕێوه‌به‌رێكی باش، ئه‌وه واتلێده‌كات له‌كاردا باش بیت به‌شێوه‌ی هاریكاری له نێوخۆی گرووپدا.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای كارنیجی ته‌كنه‌لۆجیا سه‌لمێنراوه80% سه‌ركه‌وتنه داراییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێهاتوییه مرۆییه‌كانی وه‌ك:كه‌سیه‌تی به‌هیز، توانای لێكتێگه‌یشتن و پێكهاتن،له‌كاتێكدا زانیاری ته‌كنیكی به‌ڕێژه‌ی15% به‌شداره.
گه‌ر ئێمه ته‌نها چاومان له‌سه‌ر لێهاتووی زیره‌كی ئاسایی و گه‌شه‌پێدانی لێهاتووی ئه‌كادیمی بێت، ئه‌وا ئێمه گرنگی گه‌شه‌پێدانی لای چه‌پی مێشكمان فه‌رامۆشكردووه، كه مێشكی سۆزداری له‌خۆ گرتووه.
ده‌ركه‌وتنی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی و گرفته‌كانی توڕه‌یی،هه‌ستكردن به‌ته‌نهایی،شه‌ڕه‌نگێزی و سه‌ركه‌شی و ئاره‌زووی شه‌ڕه‌نگێزی لای منداڵ هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌رتاكانی ته‌مه‌ندا ده‌ره‌كه‌وێت.ئه‌ویش به‌هۆی دواكه‌وتووی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه رووده‌دات.
هه‌ست و سۆزی رابردوو ئاینده دیاریده‌كات
توێژینه‌ه‌كان ئاماژه به گرنگی گه‌شه‌پێدانی لێهاتوویه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سه‌ره‌تادا. ژینگه‌ی دوروبه‌ری منداڵ خانه‌ی ده‌ماری له مێشكدا ده‌وروژێنیت، له‌دوای له‌دایك بوونی منداڵه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌شه‌كردن و له‌ساڵی یه‌كه‌می ته‌مندا ده‌گاته لوتكه، توانای ئاینده‌یی تاكه‌كه‌س بۆ وه‌رگرتن و شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان دیاریده‌كات.
به‌گوێره‌ی كارلێك و جۆری ئه‌و ژینگه‌یه‌ی منداڵی تیادا ده‌ژی به‌شێكی دیاریكراو له مێشك چالاك ده‌كات و گه‌یاندنی ده‌ماریی و ئاماژه‌كان گه‌شه پێده‌كات،ئه‌مه‌ش به‌شێك له مێشك به‌هێز ده‌كات.
،،
ساندیب كیلار، پزیشكی منداڵان و پسپۆڕی پشتپێبه‌ستراو له زیره‌كی سۆزداریدا، تێكڕای زیره‌كی ئاسایی چواندووه به یانسیبی بۆماوه‌یی كه ئه‌مه كارێكی بۆماوه‌یییه به پێچه‌وانه‌ی لێهاتوییه‌كانی زیره‌كی سۆزدارییه‌وه كه منداڵ ده‌توانێت فێری ببیت و گه‌شه‌ی پێبدات.
ژیانكردن له ماڵێكی ناسه‌قامگیردا هۆكاره‌بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی مێشك
ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ده‌ست سستی گه‌شه‌كردنی سۆزدارییه‌وه ده‌ناڵێنن كه‌به‌هۆی ژیانكردنی له ماڵێكی نا ئارام و نه‌گونجاودا بۆیان دروست بووه ،یا له‌گۆشه‌گیریدا ده‌ژین، یا له كه‌شێكی نا ته‌ندروست و نه‌شیاو بۆ گه‌شه‌كردنی عه‌قڵی باش له ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌ندا ده‌ژین،ئه‌وا به‌شێك له مێشكیان زیانی به‌رده‌كه‌وێت و خانه‌كانی له‌ناو ده‌چن.
زیره‌كی سۆزداری بۆماوه‌یی نییه
ساندیب كیلار، پزیشكی منداڵان و پسپۆڕی پشتپێبه‌ستراو له زیره‌كی سۆزداریدا، تێكڕای زیره‌كی ئاسایی چواندووه به یانسیبی بۆماوه‌یی كه ئه‌مه كارێكی بۆماوه‌یییه به پێچه‌وانه‌ی لێهاتوییه‌كانی زیره‌كی سۆزدارییه‌وه كه منداڵ ده‌توانێت فێری ببیت و گه‌شه‌ی پێبدات.
ئه‌م لێهاتوویانه هه‌ریه‌ك له(نه‌هێشتنی گه‌مژه‌یی سۆزداری_ئاگامه‌ندی خودی سۆزداری_به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ست وسۆزه‌كان_پاڵنه‌ره خودییه‌كان_به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان_هاوسۆزی_لێهاتوییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و لێهاتویی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان).
ده‌تواننین زیره‌كی سۆزداری فێری منداڵه‌كانمان بكه‌ین
به‌پێچه‌وانه‌ی زیره‌كی نه‌ریتییه‌وه،ده‌بێت منداڵ زیره‌كی سۆزداری فێربكریت
*یاریكردن یه‌كێكه له هه‌ره رێگه كاریگه‌ر و كاراكان.په‌راوێزخستنی یارییكردنی باش،ده‌بێته هۆی بێتوانایی منداڵ له‌گه‌شه‌پێدانی لێهاتوییه‌كانی داهێنان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ست و سۆزه‌كان.
تێبینكراوه له‌كاتی سه‌رباركردنی یاریدا ئاستی ده‌رچوون لای زۆربه‌ی منداڵه‌كان به‌رزده‌بیته‌وه، لانی كه‌م له‌ته‌مه‌نی باخچه‌ی منداڵان.
پێویسته ئه‌و چالاكیانه هه‌ڵبژێرێت كه منداڵ هه‌ست و جوڵه‌كانی تیادا به‌كارده‌هێنێت نه‌ك ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌رئه‌نجامێكی پێچه‌وانه‌مان پێده‌ده‌ن.
*هاوكاری منداڵه‌كه‌ت بكه له(ناولێنانی)هه‌سته تایبه‌ته‌كانی،داوایان لێبكه وه‌سفی ئه‌و شته بكه‌ن كه هه‌ستی پێده‌كه‌ن له جێگا و هه‌لوه‌سته‌ی جیاجیا ئه‌ویش له رێگه‌ی وێنه‌كردن و نوسینه‌وه.
* ده‌توانن ئه‌و وێنانه به‌كاربهێنن كه‌كه‌سایه‌تییه كارتۆنیه‌كان نیشانده‌دات، كه سه‌رجه‌م هه‌سته‌كانی تیادا روونكرابێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ئه‌و شتانه‌ی هه‌ستی پێده‌كات هه‌ڵیبژێرێت.
*هه‌روه‌ها باشترین رێگه بۆ پاڵپشتیكردنی زیره‌كی سۆزداری خستنه‌ڕوییه‌تی،له‌یادی نه‌كه‌ی له‌هه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك و هه‌ر شتێك روویدا منداڵه‌كانی لێ ئاگاردرا بكه‌یته‌وه.
*دایك و باوك و مامۆستا ئه‌و كه‌سانه‌ن زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر منداڵان هه‌یه،منداڵ له‌توانایدا هه‌یه پێش ته‌مه‌نی پێنج ساڵی له هه‌زاره‌ها وشه تێبگات، له‌به‌ر ئه‌وه به‌شداری به منداڵ یان خوێندكار بكه له پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار و راوێژپێكردن، زۆرترین كاریگه‌ری ده‌بیت له دروستكردنی نه‌وه‌یه‌ك كه‌زۆرترین چێژ له‌زیره‌كی سۆزداری ببینێت.
،،
مێشكی منداڵ به‌ته‌نها زانیارییه‌كان ناپاریزێ به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ست و سۆزانه‌ی كه كارلێك و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و كۆنتڕۆڵیان ده‌كات،هه‌ڵده‌گریت له‌به‌شیكی مێشكدا به‌ناوی «Amygdala».
مێشكی منداڵ له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه هه‌ستوسۆزه‌كان تۆمار ده‌كات
مێشكی منداڵ به‌ته‌نها زانیارییه‌كان ناپاریزێ به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ست و سۆزانه‌ی كه كارلێك و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و كۆنتڕۆڵیان ده‌كات،هه‌ڵده‌گریت له‌به‌شیكی مێشكدا به‌ناوی «Amygdala».
سه‌ره‌ڕای به‌هێزی و كاریگه‌ری هه‌ڵچوونه‌كان گرنگی و راده‌ی قوڵیان، به‌ڵام هێشتا قورسه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی تیانبگات و راڤه‌یان بكات، چونكه ئه‌وانه له قۆناغی پێشوه‌خته‌ی ته‌مه‌ندا به‌ڕێگه‌یه‌كی سه‌رتایی له مێشكیداهه‌ڵده‌گێرێن.
فێركردنی لێهاتویی زیره‌كی سۆزداریی له ماڵ و ساڵانی خوێندندا پێویسته ره‌فتاری ئازاربه‌خش لای منداڵان به‌كۆتابێنیت له‌ماوه‌ی‌په‌یڕه‌وكردنی ره‌فتاری نوێ‌دا ، وه‌چاو بخاته‌سه‌ر په‌یامی ئه‌رێنی،گه‌شه‌پێدانی زیره‌كی سۆزداری لای منداڵه‌كان و تاڕاده‌یه‌ك گه‌وره‌كان ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ لێهاتویه‌كانی پێكهاتن و سۆز و توانای مانه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه جێگیره‌كان و هێشتنه‌وه‌یان.
له‌به‌ر ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی دایك و باوك و ماۆستیه بۆ هه‌ڵبژاردنی پاڵپشتی ئه‌م لێهاتویانه،یا به‌جێهێشتنێتی بۆ قه‌ده‌ر، توێژه‌ره‌كان جه‌غد ده‌كه‌نه‌وه له توانادا هه‌یه كیمیایی مێشكۆڵه‌ی ئه‌م منداڵانه بگۆڕێت و زیره‌كی سۆزداری گه‌شه پێبدرێت تیایدا.