و: ئامانج نیعمەت
لە دیمه‌نێكی فیلمی به‌ناوبانگی " یانه‌ی كوشتن " ئیدوارد نۆرتون باس له ژیانى خوی ده‌كات كه بۆته دیمه‌نێكی ته‌واو شپرز،له كۆتایشدا دەڵێت: " من ئازادیم دۆزییه‌وه، له‌ده‌ستدانى هه‌موو هیوایه‌ك بریتى بوو له دۆزینه‌وه‌ی ئازادی".
ئه‌م هیوایه بوو کە لیۆنیل میسی كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین هه‌مووی خستبووه سه‌ر شانى خۆی له‌م مۆندیالەی روسیادا، به‌ڵام قاچی چه‌پی ئه‌م یاریزانه ئازادی نه‌بوو له پێشكه‌شكردنى هونه‌ر و داهێنانه بێ ركابه‌ره‌كه‌ی.
ئه‌م یاریزانه هه‌ر له ساڵى 2006 و ماڵئاوای كردنی ئه‌رژه‌نین له مۆندیال, كه میسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو بێ هیوایی و خه‌ونه به‌دی نه‌هاتووه‌كانى كۆبووەته‌وه و نه‌یهێشتوه هیوایه‌ك له‌دڵیدا دروست بێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، گرنگ نییه كێ له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتى ئه‌مریكای باشور له نازناو بێ به‌شی ده‌كات جا به‌رازیل بێت یان ئه‌وه‌ی ئه‌م دواییه رویدا له‌گه‌ڵ چیلى، ئه‌مه جگه‌له ماچه‌كانى مارادۆنا بۆ یاریزانان و لێدوانه گاڵته‌جاریه‌كانى بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ڕێگر نه‌بوو له شكست هێنانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا له مۆندیالى 2014.
میسی به‌لای ئەو کاسەدا تێپه‌ری و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانى ده‌ستى لێ بدات كه دووری نێوانیان له دووری ئه‌و تۆپه نزیكتر بوو كه ئاراسته‌ی گۆڵی ئه‌ڵمانیا كرد له یاری كۆتاییدا.
ته‌نانه‌ت بێهیوایه‌كانى به‌رده‌وام بوون له‌وكاته‌ی كه به لێدانى سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه له یاری كۆتاییدا جامی كۆپا ــ ئه‌مریكا له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌م ڕووداوه‌ش وازهێنانى له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌رژه‌نتین ڕاگه‌یاند و دواتر له‌و بڕیاره‌ش پاشگه‌ز بوەوە.
مۆندیالى ڕوسیاى 2018، ده‌رفه‌تێكی زۆر گونجاو بوو بۆ میسی بۆ بە ده‌ستهینانى جامی جیهانى بۆ ئه‌و تیپه‌ی خۆی سه‌ری خستبوو بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه، به‌ڵام جارێكی تر بێ هیوا بوویه‌وه له به‌ده‌ست هێنانى، هه‌ڵبژاردەیه‌ك كه خاوه‌ن ڕاهێنه‌ری به‌توانای وه‌ك سیمیۆنى وپۆچیچینیۆیه، به‌ڵام خاوه‌ن گوڵپارێزی یه‌ده‌گی یانه‌كه‌ی و یاریزانى خولی ناوخۆییه بۆ ته‌واو كردنی لیستى یاریزانه‌كان.
،،
مۆندیالى 2018، ده‌رفه‌تێكی زۆر گونجاو بوو بۆ میسی بۆ بە ده‌ستهینانى جامی جیهانى بۆ ئه‌و تیپه‌ی خۆی سه‌ری خستبوو بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه، به‌ڵام جارێكی تر بێ هیوا بوویه‌وه له به‌ده‌ست هێنانى، هه‌ڵبژاردەیه‌ك كه خاوه‌ن ڕاهێنه‌ری به‌توانای وه‌ك سیمیۆنى وپۆچیچینیۆیه، به‌ڵام خاوه‌ن گوڵپارێزی یه‌ده‌گی یانه‌كه‌ی و یاریزانى خولی ناوخۆییه بۆ ته‌واو كردنی لیستى یاریزانه‌كان.
میسی لە کاتی لێدانێکی راستەوخۆ لە یارییەکەی نێوان ئەرژەنتین و نەیجیریا ـ قۆناغی کۆمەڵەکان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ماریۆ ئیكاردی هه‌یه، چونكه یاریزانى ناوبراو به‌هۆی ڕازی نه‌بوونی میسیه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه‌ی له ئیكاری چونكه لە ماوه‌ی پێشوودا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ماكسی لۆبیزی هاوڕێی نزیكی میسی ماره‌كردبوو.
ستافى هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بریتی بوون له گروپێكی دابه‌ش بوو له نێوان یاریزانه كۆنه‌كان كه شكست ماندوی كردبوون و یاریزانه تازه‌كان كه تازه ده‌ستیان به یاری كردنی نێودەوڵه‌تی كردووه له نمونه‌ی "پاولۆ دیبالا" كه خۆشی نازانێت بۆچی بانگهێشت كراوه له كاتێكدا ته‌نها 10 خوله‌ك یاری ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌رێك هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات چێشتی سارد گه‌رم بكاته‌وه كه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ چیلى پلانه‌كانى سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام یاریزانانى ئه‌رژه‌نتین له دژی ئه‌م ڕاهێنه‌ره یه‌كیان گرت هه‌وڵى په‌راوێزخستنیاندا، بۆیه شوێنى مه‌شق و ڕاهێنانى هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ مه‌یدانى ململانێ كه‌س نازانى كێ پلانى یاری كردن داده‌نێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پاڵاوتنیان بۆ به‌ده‌ستهێنانى جامه‌كه وه‌ك "شێتیی" بوو، به‌ڵام میسی به‌ته‌نها خۆی ئه‌و هیوایه‌ی له‌سه‌ر خۆی هه‌ڵچنى، چونكه له ماوه‌ی پیشووتردا به‌نهێنى و به‌ته‌نها سه‌ركردایه‌تى به‌رشه‌لۆنه‌ی كردبوو بۆ به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كان بێ ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ریان هه‌بێت " كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى ڤیلانۆڤا"
له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی مۆندیالی روسیادا، لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئه‌رژه‌نتین له‌گه‌ڵ ئایسله‌ندا به‌رانبه‌ر بوو، له‌گه‌ڵ كرواتیاشدا به ئه‌نجامێكی قورس دۆڕا، بۆیه له‌یاری له‌گه‌ڵ نه‌یجیریا پێویستى به موعجیزه هەبوو تا سه‌ربكه‌وێت و موعجیزەکەشی خولقاند.
،،
له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی مۆندیالی روسیادا، لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئه‌رژه‌نتین له‌گه‌ڵ ئایسله‌ندا به‌رانبه‌ر بوو، له‌گه‌ڵ كرواتیاشدا به ئه‌نجامێكی قورس دۆڕا، بۆیه له‌یاری له‌گه‌ڵ نه‌یجیریا پێویستى به موعجیزه هەبوو تا سه‌ربكه‌وێت و موعجیزەکەشی خولقاند.
میسی لە یارییەکەی نێوان ئەرژەنتین و فەرەنسادا ـ قۆناغی ١٦
بۆیه میسی به‌ته‌نها له مۆندیال مایه‌وه و هه‌موو فشاره‌كانیش به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ریان وه‌ك پاڵێوروای پاڵه‌وانى جیهان، به‌ڵام هه‌موو تاكتیك و هونه‌ری دونیاى تۆپی پێ لاى هاوڕێكانى نه‌مابوو، بۆیه هه‌ر له‌سه‌رەتاوه فشارێكی زۆری له‌سه‌ر بوون دوای ماوه‌یه‌كی كورت ماندوو بوو ته‌نانه‌ت پاسی به‌رگریكاره‌كانیش نه‌گه‌یشته لاى.
میسی ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی كرد هه‌موو تۆپه‌كان بگاته قاچی و تا ئه‌و كاته‌ی تۆپه‌كەی له‌ده‌ست ئه‌دا و تواناى به پێوه ڕاوه‌ستانى نه‌ئه‌ما، بۆیه هاواری هانده‌ران و ته‌نانه‌ت مارادۆناى ئه‌فسانه‌ش جگه‌له زیادكردنی فشار له‌سه‌ر میسی سوودی ئه‌وتۆی نه‌بوو وای كرد نه‌توانێت به‌جوانی نمایشه سەرەنج راكێشه‌كانی تۆپی پێ پێشكه‌شی هه‌وادارانى بكات.