ئەلیزا برۆکی ـ vox.com
و: ئامانج نیعمەت
میلانیا تره‌مپ هه‌واڵ ده‌دات له به‌رانبه‌ر ڕایگشتى وڵاته‌كه‌ی وا خۆی ده‌ربخات تا ڕاده‌یه‌ك له له ژیانێكی ئاسایی و ئارامدایه، به پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك تره‌مپی هاوسه‌ری كه به‌رده‌وام له خۆده‌رخستن و به‌شداریكردنه له تویته‌كانى تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، ته‌نانه‌ت ڕاوبۆچزونه تایبه‌ته‌كانى میلانیا و ئه‌و شوێنانه‌شی سه‌ردانی ده‌كات تارادیه‌كی زۆر شاراوه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك خۆی به‌دوور گرت له چاوی خه‌ڵك و میدیاكان به‌هۆی كیشه‌ی ته‌ندروستیی له گورچیله‌كانى، هه‌ر بۆیه چه‌ندین ڕاوبۆچوون له‌سه‌ر دیارنه‌مانى خرانه ڕوو.
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا به‌لای خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه كه‌سایه‌تى شاراوه‌ی هه‌یه به تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی، بۆیه خه‌ڵك له چه‌ند بۆنه‌یه‌كی جیاواز هه‌وڵیان داوه له تاكه ڕێگه‌یه‌كه‌وه كه شێوازی پۆشینى جلوبه‌رگه‌كانیه‌تی لێی تێ بگه‌ن.
نوێترین نمونه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له بریتى بوو له له‌به‌ركردنی چاكه‌تێك كه لۆگۆی بازرگانى "زارا "ی له‌سه‌ر بوو له‌سه‌ریشی نوسرا بوو " من به‌ڕاستى گرنگی ناده‌م، تۆش وایت ؟".
ئه‌م روِوداوه له كاتى سه‌ردانی كردنی ناوبراو بوو بۆ لای منداڵه په‌نابه‌ره‌كان له ناوچه‌ی سنوری نێوان مه‌كسیك بینراوه، جێی باوه‌ر نییه كه هیچ كام له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی تێبینى كاریگه‌رییه تونده‌كانى ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌ر جله‌كانى میلانیا ترامپیان نه‌كردبێت !
ناكرێت دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و جێگره‌كانیان تێبینى ئه‌و نوسراوه‌ی سه‌ر جلوبه‌رگی میلانیایان نه‌كردبێت، به تایبه‌ت له‌و قه‌یرانه‌ی كه سیاسه‌ته‌كانى ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ دروستى كردووه له مه‌سه‌له ده‌ركردنی خێزانه په‌نابه‌ره‌كان.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به میلانیاوه، به‌ڵام ناتوانین به ته‌واوی له مه‌به‌ستى ناوبراو له له‌به‌ركردنی ئه‌م چاكه‌ته بگه‌ین، به‌ڵام زۆرجار به‌رپرسانى حكومه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیان جلوبه‌رگ به‌كارده‌هێن بۆ گه‌یاندنی مه‌سجی جۆراوجۆر .
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماژانه بۆ میلانیاى خێزانى ترامپ تاراده‌یه‌ك ئاڵۆزه چونكه پێشتر كه‌سایه‌تیه‌كی شاراوه‌ی هه‌بووه و ناتوانرێت به ئاسانى وشه نهێنیه‌كانى بشكێندرێت.
له راستیدا گرنگیدانى خه‌ڵك به تیگه‌یشتن له مه‌سجی ئه‌م نوسینه " له ڕاستیدا من گرنگی ناده‌م، توش وایت ؟" ته‌نها بۆ تیگه‌یشتن نییه له خانمی یه‌كه‌م، به‌ڵكو زیاتر ده‌یانه‌وێت له ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان تێبگه‌ن كه به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی كه وای له زۆرێك له ئه‌مریكیه‌كان كردووه له بارودۆخێگی ناجێگیردا بژین.
ئه‌م ڕووداوه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك هات له واژوكردنی فه‌رمانێكی جێبه‌جێكاری له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه خێزانه په‌نابه‌ره‌كان، له كاتێكدا میلانیا وتویه‌تى" ناتوانى مه‌سه‌له‌یه‌ك به فه‌رمانێكی جێبه‌جیكار كۆتایى پێ بهێنیت".
زۆر كه‌س هه‌وڵیان داوه له‌ڕێگه‌ی جلوبه‌رگییه‌وه له كه‌سایه‌تى میلانیاى خێزانى تره‌مپ بگه‌ن، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ بچێته كۆشكی سپى و پۆستى سه‌رۆكی ئه‌مریكاش وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌موو جارێك هه‌مان وه‌ڵام وه‌چنگ ده‌كه‌وت ئه‌ویش" ئێمه به ته‌واوی نازانین".
تشرینى یه‌كه‌می 2016.. چاكه‌تێك له شێوه‌ی بازنه‌ی ملى پشیله

چی له‌به‌ر كردبوو ؟ چاكه‌تێكی په‌مه‌یی به شێوه‌یه‌كی كه‌وانه‌یی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو له مل، هاوشێوه‌ی ئه‌و گوریسانه‌ی له ملی پشیله ماڵییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه له دیبه‌یتى دووه‌می هه‌ڵبژارنه‌كانی 2016 له‌به‌ری كردبوو له لایه‌ن دیزاینه‌ری به‌ناوبانگ" گوچی"یه‌وه دیزاین كرابوو.
خه‌ڵك والێكیان دایه‌وه مه‌به‌ستى میلانیا بریتیه له " ته‌نها دوو رۆژ پێش دیبه‌یته‌كه "،رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست " له یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانى به‌رنامه‌ی پشوو ئامێزی ته‌له‌فزیونى "واكسیس هۆلیۆد" پارچه ڤیدیۆیه‌كی ساڵی 2005 ی دۆنالد تره‌مپی لێدایه‌وه كه ناوبراو به شانازییه‌وه ده‌ڵێت " ناوبانگ به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ ژنان، به‌تایبه‌ت ده‌ستبردن بۆ هه‌ندێك شوێنى هه‌ستیار و تایبه‌ت له جه‌سته‌یان".
ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه هه‌ڵایه‌كی میدیایی زۆری دروست كرد خه‌ریك بوو پێش دیبه‌یتى دووه‌م كۆتایی پێ بێت، بۆیه بڕیاری میلانیا به پۆشینى چاكه‌تێكی په‌مه‌یی سه‌رنج راكێشی ملدار له شێوه‌ی كه‌وانه به‌دوری ملدا، به ڕای زۆرێك له په‌تى به‌ستنه‌وه‌ی ملى پشیله چووه و ئاماژه‌یه‌ك بووه بۆ گاڵته‌كردن به ڕه‌خنه‌گرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ئایا به‌راستى گاڵته‌ی به ڕه‌خنه‌گران كردبوو ؟ وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تره‌مپ له‌و كاته‌دا" به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه میلانیا هه‌وڵى گه‌یاندنی په‌یام و مه‌سجی دابێت، سه‌ره‌رای ئه‌و گاڵته‌جاڕییه‌ی سه‌ر یه‌خه‌ی چاكه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌و جۆره چاكه‌تانه مانای تری هه‌یه.
وتیشی " داواكاری له‌سه‌ر ئه‌م جۆره چاكه‌تانه له‌و كاته‌وه زیادی كردووه كه ژنان چوونه ناو هێزی كار و ده‌یانویست جلێك بپۆشن كه جدی بونیان ده‌ربخات له‌گه‌ڵ شێوازی ژن بوونیان".
ئابی 2017: له پێكردنی پێلاوی پاژنه به‌رز


میلانیا پێلاوێكی پاژنه به‌رزی له پێ كردبوو له كاتى سه‌ركه‌وتن بۆ فرۆكه‌ی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تى بۆ گه‌شتكردن بۆ ویلایه‌تى ته‌كساس له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ به بۆنه‌ی گه‌رده‌لوله‌كه‌ی ساڵی رابردووی ئه‌و ویلایه‌ته، چاو خرایه سه‌ر پێڵاوه‌كانى خانمی یه‌كه‌م.
خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌مه چی‌یان وت؟ جارێكی دیكه كۆمێنته‌كان زیاتر له‌سه‌ر ئامانج و مه‌به‌ستى میلانیا نه‌بوو له له‌پێكردنی ئه‌م پێڵاوه به‌رزه،چونكه ڕه‌نگه بیری له‌وه نه‌كردبێته‌وه ده‌چێته ناوچه‌یه‌كی كاره‌سات باری دوای گه‌رده‌لول و لافاو! به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خانمی یه‌كه‌م زۆربه‌ی گه‌شته‌كانى بۆ هیوستن به پێڵاوی پاژنه به‌رزه‌وه ئه‌نجام داوه كه كۆمپانیاى كۆنڤێرسی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی پێڵاو دیزاینى كردبوو، له‌گه‌ڵ له‌سه‌ر كردنی كڵاوی یاری به‌یسبۆڵى تایبه‌ت به ویلایه‌تى ته‌كساس و له‌گه‌ڵ له‌به‌ركردنی كراسێك، هه‌ر بۆیه پێلاوه به‌رزه‌كانى میلانیا بووه مانشێتى سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كان.
ڤانیسا فریدمان ره‌خنه‌گری دیزاینى جلوبه‌رگ بۆ ڕۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز" به سه‌رسوڕمانه‌و ده‌ڵێت "كه‌ی قۆنده‌ره كاری زیاتری له قۆنده‌ری كردوه؟" له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئه‌و كاته‌ی خانمی یه‌كه‌م قۆنده‌ره‌یه‌كی به‌رز له پێ ده‌كات و ده‌چێت بۆ شارێكی كاره‌سه‌تبار به گه‌رده‌لولی سروشت.
ئه‌مه به‌لای زۆرێكه‌وه ئاماژه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ له واقیع"،ئه‌مه ئه‌و ڕێبازه‌یه‌كه تره‌مپ و خێزانه‌كه‌ی گرتویانه‌ته به‌ر بۆ "دیاری كردنی شتى گونجاو به ڕێگه‌ی خۆیان".
كانونى دووه‌م 2018: عه‌زیه‌ی سپی

بۆچوونى خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌م عه‌زیه‌یه: له نێو هه‌موو ئه‌و جلانه‌ی كه میلانیا پۆشیبووی ئه‌م عه‌زیزه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا،پێیانوابوو" پۆشینى ئه‌م عه‌زیه سپیه ڕه‌مزی جوڵانه‌وه‌ی داواكاری مافه‌كانى ژنانه له‌كاتى ده‌نگدان، چونكه له‌به‌ركردنی جلى سپى چه‌ند جارێك له لایه‌ن هیلاری كلینتۆنه‌وه تێبینی كرابوو، بۆیه له‌به‌ر كردنی جلی سپی له لایه‌ن میلانیاشه‌وه جارێكی تر بووه جێی بایه‌خی خه‌ڵك.
ڤانیسا فریدمان بۆ "رۆژنامه‌ی تایمز" ده‌ڵێت "ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌كی نا ئاشكرا ئاماژه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات، چونكه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پیش ئه‌م ڕووداوه په‌یوه‌ندی نێوان تره‌مپ و" ستۆرمی دانلیزی "ئه‌كته‌ری فیلمه سێكسیه‌كان كه‌وته سه‌ر زاری رۆژنامه‌كان، به پۆشینى جلى سپى ره‌نگه میلانیا بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانى دیمو‌كراتى كۆنگریس ئه‌وانه‌ی جلی ره‌شیان له‌به‌ر كردبوو له كاتى وتاری" بارودۆخی ویلایه‌ته‌كان" ئه‌م كاره‌ی كردبێت وه‌ك پاڵپشتیه‌ك له‌گه‌ڵ" جولانه‌وی تایمز ئاب"و "جولانه‌وه‌ی می توو" دژی گێچه‌ڵی سێكسی.
ڕه‌نگه ئه‌مه په‌یامێكی هاوسۆزی و پاڵپشتى بێت بۆ ئه‌ندامه كۆماریه ژنه‌كانى كۆنگریس كه جلوبه‌رگی سور و سپی و شینیان له‌و شه‌وه‌دا پۆشیبوو.
حوزه‌یرانى 2018 چاكه‌تى له‌سه‌ر نوسراو" من به‌راستى لام گرنگ نییه ،گرنگه لاى تۆ ؟"

چاكه‌تێك كه به‌هاكه‌ی 39$ بوو له یه‌كێك له دوكانه‌كانى ماركه‌ی" زارا " كڕیبووی له‌سه‌ر پشتى نوسراو بوو " من به‌راستى لام گرنگ نییه، گرنگه لاى تۆ ؟" ئه‌م چاكه‌ته له كاتى سه‌ردانی كردنی په‌ناگه‌ی تایبه‌ت بۆ منداڵانى په‌نابه‌ر له ناوچه‌ی سنوری نێوان ویلایه‌تى ته‌كساس و مه‌كسیك له‌به‌ری كردبوو له مانگی حوزه‌یرانى ساڵی 2018 .
له‌سه‌ر ئه‌م جلانه خه‌ڵك پێیانوابوو " ئه‌م چاكه‌ته‌ی خانمی یه‌كه‌م له‌به‌ری كردبوو گوزارشته له‌وه‌ی كه" له‌سه‌ر شتى زۆر زۆر مه‌ڵێ" چونكه چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌مه خه‌ڵكێكی زۆر ناره‌زایی زۆریان له‌سه‌ر سیاسه‌تى نا لێبورده‌یی تره‌مپ ده‌ربڕی بوو له جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی به نایاسایى له مه‌كسیكه‌وه هاتبوونه ناو ئه‌مریكا.
بۆیه ڕه‌خنه گران ئه‌م كرداره‌یان به "نا ئه‌خلاقی و نامرۆڤایه‌تى" وه‌سف كردبوو پێیان وابوو "تره‌مپ زۆر توندوتیژه و گوزارشت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی ناكات "، بۆیه زۆرێك پۆشینى ئه‌م جلوبه‌رگه‌ی ئه‌م جۆره نوسینه‌ی له‌سه‌ره له لایه‌ن میلانیاوه به "گوێنه‌دان" شیكرده‌وه، پێیانوایه ئاماژه‌یه بۆ هه‌وبونی قه‌یران له‌ناو كۆشكی سپی.
هه‌رچه‌نده وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی خانمی یه‌كه‌مه‌وه ڕایگه‌یاند" ئامانج له له‌به‌ركردنی ئه‌م جۆره چاكه‌ته له‌لایه‌ن میلانیاوه هیچ مه‌به‌ست و گه‌یاندنی په‌یامی له دواوه نه‌بووه " ، به‌ڵام تره‌مپ هه‌ستی كرد مه‌به‌ستدار بووه.
ڕه‌نگه دۆناڵد تره‌مپ به دوای هه‌لێك بگه‌ڕێت بۆ ده‌ربڕینى ناره‌زایی دژی میدیاكانى وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌م رووداو و بۆچوونانه جێی بایه‌خی خودی تره‌مپه و ده‌یه‌وێت وشه‌ی نهێنی جلوبه‌رگیی هاوسه‌ره‌كه‌ی بشكێنێت، له‌ڕاستیدا ده‌توانرێت له شیواز و جۆری جلوبه‌رگی میلانیاوه زۆر شت ئاشكرا بكرێن.