نوسینی خالد یوسف ـ رصیف ٢٢
هاوشێوه‌ی ئیمپراتۆریه‌ته بونیادنراوه‌كانی دیكه، ده‌وڵه‌تى ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌ندێ پیاوی به‌هێز دروست بووه، دیارترینیان خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بوو كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا خه‌لافه‌ت جێگر بووه و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ری خاكی خه‌لافه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فراوان بووه و بووه‌ته ئیمپراتۆریه‌تیه‌كی مه‌زن،هه‌روه‌ها خالیدی كوڕی وه‌لید سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی له دوای كۆچی دوای پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له ڕوخان و له‌ناوچون پاراستووه و سه‌ركردایه‌تى هه‌ندێ شه‌ڕی له عێراق و شامدا كردووه، به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت ململانێی نێوان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و خالیدی كوری وه‌لید كارێَكی حه‌تمی بووه و ده‌بوو ڕوبدات.
ململانێی سه‌رده‌می لاوێتى
هه‌ر له‌قوناغی لاوێتیدا، له‌وكاته‌وه‌ی نیشانه‌كانى به‌هێزی له خالید و كوری كچه ئامۆزاكه‌ی "عومه‌ر" به‌ده‌ركه‌وت،ململانێ له‌نێوانیان ده‌ستىپێكرد، خالید و عومه‌ر كه‌وتنه زۆرانبازی و خالید سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر عومه‌ردا قاچی شكاند و ته‌نانه‌ت شه‌ل بوو ،ئه‌م ڕووداوه له كتێبی "موخته‌سه‌ر تاریخ دیمشق"ی عه‌لى كوری حه‌سه‌ن كوڕی عه‌ساكردا گێڕدراوه‌ته‌وه.
به پێی گێرانه‌وه‌كه‌ی موسعه‌ب كوری عه‌بدوڵای كوڕی زوبێر له كتێبی " نه‌سه‌ب قوره‌یش"دا ئاماژه به‌وه ده‌كات" دایكی عومه‌ر " حونتیمه كچی هاشم كوڕی بن موغه‌یڕه كچی مامی خالیدی كوڕی وه‌لیدی كوڕی موغه‌یڕه بووه و هاشمیش برای وه‌لید بووه.
ململانێی ئه‌م دوو لاوه ململانێكی دوور و درێژی دوو پیاو بووه كه دواتر بوون به كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی له قوره‌یشدا، خالید كوڕی وه‌لید بوو به‌به‌رپرسی "ئه‌عنه و قوبه"، به پێی كتێبی " موخته‌سه‌ر تاریخ دیمه‌شق"ئه‌عنه به‌رپرسیارێتى خێڵى قوره‌یش بوو له كاتى جه‌نگه‌كان، قوبه‌ش خێمه‌یه‌ك بوو وه‌ك جبه‌خانه وابووه و پێدوایستیه‌كانى جه‌نگی تێدا بووه.
هه‌رچی عومه‌ره وه‌ك باڵوێز بووه، ئه‌گه‌ر قوره‌یش بڕۆشتایه‌ته جه‌نگێكه‌وه وه‌ك باڵوێز عومه‌ریان ده‌نارده لای دوژمنه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكات.
شمشێریك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌وی تر له دژی
به وته‌ی محمد كوری ئیسحاق له كتێبی "سیره نه‌به‌ویه "عومه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه و له ساڵی پێنجه‌می ده‌ركه‌وتنى بانگه‌وازی پێغه‌مه‌ر (د.خ) ڕۆشتۆته ناو ئاینى ئیسلامه‌وه و بڕواهێنانیشی به ئاینی ئیسلام وه‌ك ئه‌وه وابوو ڕۆح به‌به‌ری موسڵمانه سته‌ملێكراوه‌كاندا بكرێت، به‌شێوه‌ك دوای موسڵمان بوونى عومه‌ری كوڕی خه‌تاب موسڵمانه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار به كۆمه‌ڵ ده‌چوونه كه‌عبه و له‌پێش چاو و گوێی قوه‌ریش نوێژیان ده‌كرد،به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌پیاوانى كه‌عبه بتوانن ڕوبه‌رویان ببنه‌وه، چونكه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌ترسان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن شكۆ و گه‌وره‌یی بووه، ئه‌م ڕووداوه‌ش له كتێبی "ته‌به‌قات كه‌بیر"ی محه‌مه‌دی كوری سه‌عدی كوڕی مه‌نیعی زه‌هری گێڕدراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لای قوره‌یشیه‌كان ،خالیدی كوڕی وه‌لید هه‌مان سیفاتى كاریزمایی عومه‌ری هه‌بووه، ته‌نانه‌ت دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كانى نێوان موسڵمانان و قوره‌یشییه‌كان دوای كۆچكردن بۆ مه‌دینه، توانا سه‌ربازیه‌كانى وه‌ك پیاوی جه‌نگ خۆی پیشانی هه‌موو لایه‌كدا و توانی شكستى مه‌ككه له جه‌نگی ئوحود به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر موسڵمانه‌كاندا به‌كۆتا بهێنێت، چونكه به‌شێك له جه‌نگاوه‌ره‌كانى برده به‌شی پشته‌وه‌ی چیای ئوحود و موسڵمانه‌كانى گه‌مارۆدا به‌م كرداره‌ش ده‌رفه‌تى له چوونه خواره‌وه‌ی نیشانشكێنه‌كانى موسڵمانه‌كان وه‌رگرت كه بۆ ده‌سكه‌وت شوێنه‌كانى خۆیان چوڵ كردبوو،له‌م ڕووداوه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ددانه‌كانی بریندار بوون و ته‌نانه‌ت هه‌ردوو لێوی دوای گه‌مارۆی سوپای مه‌كه بریندار بوون،ئه‌م ڕووداوه‌ش له كتێبی " تاریخ رسول وه‌ل ملوك"ی ته‌به‌ری باسی لێوه كراوه.
جه‌نگاوه‌ره " سه‌ربه‌كێشه‌كه"
به وته‌ی كتێبی "بیدایه و نیهایه"ی ئیبن كه‌سیر موسڵمان بوونى خالیدی كوڕی وه‌لید بۆ دوای ئاشته‌وای حوده‌یبیه له ساڵى هه‌شته‌می كۆچی دواكه‌وت،به‌ڵام توانا سه‌ربازیه‌كانى جێگایه‌كی تایبه‌تى هه‌بوو لە ده‌وڵه‌تى ئیسلامی.
له‌ساڵى هه‌شته‌می كۆچی ده‌رفه‌تى گونجاو بۆ خالیدی كوری وه‌لید ره‌خسا بۆ سه‌لماندنی توانا سه‌ربازیه‌كانى ئه‌وه‌ش له شه‌ری موئته‌دا بوو، چونكه سوپای موسلمانان سێ هه‌زار جه‌نگاوه‌ر بون ده‌بوو ڕوبه‌ڕوی سوپایه‌كی دوو سه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ری غه‌ساسنه‌كان ببنه‌وه.
له‌م جه‌نگه‌دا سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانى موسڵمانان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كه‌وتن .... زه‌یدی كوڕی حاریسه، جه‌عفه‌ری كوری ئه‌بی تاڵیب،عه‌بدوڵا كوڕی ره‌واحه، بۆیه سه‌ره‌نجام گه‌وره هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خالیدیان به سه‌ركردایه‌تى سوپای جه‌نگاوه‌ره‌كانى موسڵمانان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی بكشێنه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی سوپای رۆم به ته‌واوی له‌ناویان ببات.
به‌ڵام هه‌رچونێك بێت خالید هه‌ندی جار له‌فه‌رمانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌رچوه بۆنمونه كاتێك ناردی بۆ لای خێلى "به‌نى جه‌زیمه "كاتێك چوو بۆ لایان وتیان " صبانا" به‌مانای "موسڵمان بوین" دێت به‌ڵام خالد ئه‌مه‌ی نه‌زانى و هه‌ندێكی لێ كوشتن و هه‌ندێكی تری لێ به‌دیل گرتن، كاتێ ئه‌م هه‌واڵه گه‌شت به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ستى بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه و دوو جار وتى " خوادیه من بێ به‌ریم له‌م كرداره، خالد دروستى كردوه" ئه‌م ڕوداوه‌ش بووه هۆی توڕه‌بونى هه‌ندێك له هاوڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌نێوانیشیاندا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب.
هه‌روه‌ها ناكۆكی كه‌وته نێوان عه‌مماری كوڕی یاسر و خالیدی كوڕی وه‌لید، خالید هه‌ندێك وته‌ی ڕه‌قی پێ وت بۆیه عه‌ممار چوه لای پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و سكاڵاى لێ كرد پیغمبه‌ریش (د.خ) له وڵامدا وتى " هه‌ركه‌س دوژمنایه‌تی عه‌ممار بكات دوژمنایه‌تى خوا ده‌كات و هه‌ركه‌سی عه‌ممار زویر بكات خودا زویر ده‌كات".
هه‌رچه‌نده ئه‌م پیاوه زۆرجار ناكۆك و شه‌ره‌نگێز بووه به‌ڵام هونه‌ره سه‌ربازیه‌كانى ئه‌وه‌نده به‌هێز و لێهاتوو بون جێگه‌ی تایبته‌ی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت وه‌ك هاوڵه كۆن و موسڵمانه سه‌ره‌تاییه‌كان حسابی بۆ ده‌كرا، وای له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كردووه "له‌سه‌ركردایه‌تى سوپاكان جێگری بكات و دوایی مردنی پێغه‌مبه‌ر ئه‌بو به‌كری سدیقیش هه‌مان كاری كرد.
جه‌نگەكانى ڕه‌ده... عومه‌ر له دژی خالید.
دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، ئه‌بو به‌كر شه‌ڕی دژی ئه‌و خێلانه ڕاگه‌یاند كه زه‌كاتیان نه‌ئه‌به‌خشی،عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له‌و كاته‌دا پیاوی دووه‌می ده‌وڵه‌ت بووه و دژی ئه‌م كاره‌ی ئه‌بو به‌كر بووه، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ڕه‌تده‌كرده‌وه كه بیانوتایه " لا اله لا الله" ئه‌گه‌رچی زه‌كاتیش نه‌ده‌ن.
به‌ڵام ئه‌بو به‌كر سور بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی و ئه‌م كاره‌شی به خالیدی كوڕی وه‌لید سپارد.
عومه‌ری كوری خه‌تاب له دژایه‌تى جه‌نگه‌كانى ڕه‌ده‌وه گۆڕا بۆ دژایه‌تى شێوازی كاركردنی خالیدی كوڕی وه‌لید له سه‌ركردایه‌تى سوپاكه‌دا و ته‌نانه‌ت دژی هه‌ڵسوكه‌وتى خالید بوو له‌گه‌ڵ خێله "یاخی بووه‌كان" كاتێك هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی خالید گه‌یشته خێڵى "به‌نى سه‌لیم" خالید كه‌وته شه‌ركردن له‌گه‌ڵیان تا سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریاندا و هه‌ندێكی لێ به‌دیل گرتن و هه‌ندێكی تریشی لێ كوشتن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌سی ئه‌و خێڵه‌ی خسته ناو ئاگره‌وه هه‌تاكو گیانیان له‌ده‌ست دا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته مه‌دینه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب توڕه‌بوو به ئه‌بوبه‌كری سدیقی وت " پیاوێكت ناردووه به ئه‌شكه‌نجه‌ی خودا ئه‌شكه‌نجه ده‌دات" دوای ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری جه‌نگه‌كانى ڕه‌ده به‌سه‌ركردایه‌تى خالیدی كوڕی وه‌لید گه‌یشته خێڵه‌كانى ته‌میم میره‌كانیان ملكەچی خۆیان پێ ڕاگه‌یاند ته‌نها میرێك نه‌بێت به‌ناوی مالیكی كوڕی نوێره، له وه‌ڵامدا خالید به‌دیل گرتى به‌هۆی نه‌دانى زه‌كاته‌وه قسه‌ی پێ وت و وتى "ئایا نازانى زه‌كات هاوتاى نوێژه" ئیبن نوێره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" خاوه‌نه‌كاتان(مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوو "بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد"،لێره‌دا خالیدی كوڕی وه‌لید توڕه دبێت وفه‌رمان ده‌كات به سه‌ربڕینی و ده‌ڵێت"ئه‌و خاوه‌نی ئێمه‌یه و خاوه‌نی تۆ نییه ؟".
دوای لێدان له ملى سه‌ری خسته ناو ئاگره، به‌پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌كان ئه‌م كاره‌ی بۆ ترساندنی یاخی بوه‌كان بوو و به وته‌ی ئیبن كه‌سیریش له كتێبی "بیدایه و نیهایه " خالیدی كوڕی وه‌لید ژنه‌كه‌ی مالكی ماره كردوه".
دوای گه‌یشتنى ئه‌م هه‌واڵه به مه‌دینه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب زۆر توڕه بووه و داوای له خه‌لیفه ئه‌بوبه‌كر كردوه خالید له سه‌ركردایه‌تى سوپا لابدات، به‌ڵام ئه‌بوبه‌كری سدیق سور بووه له‌سه‌ر لانه‌بردنی و ئیبن كه‌سیر ده‌ڵێت: وتویه‌تى "شمشێریك لانابه‌م كه خودا له‌سه‌ر بێ باوه‌ره‌كان به‌رزی كردۆته‌وه".
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه.... "دوژمنى خودا"
ئیبن كه‌سیر ده‌ڵێت :عومه‌ری كوڕی خه‌تاب به‌رده‌وام بوو له قسه كردن له‌سه‌ر خالیدی كوڕی وه‌لید ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت " عومه‌ر كوری خه‌تاب به به‌رده‌وامی قسه‌ی له‌سه‌ر خالیدی كوڕی وه‌لید كردوه و داوای له ئه‌بوبه‌كر سدیق كردوه خالید له سه‌ركردایه‌تى ئه‌و سوپایه لابدات، كار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كری سدیق ناردویه‌تى به‌دوای خالیدی كوڕی وه‌لید و ئه‌ویش هاتووه بۆلاى".
ئه‌م بانگكردنه ده‌رفه‌تیك بووه بۆ عومه‌ر تا سنورێك بۆ سنور به‌زاندنه‌كانى خالید دابنێت .
خالید گه‌یشته‌وه مه‌دینه و هاته ناو مزگه‌وته‌وه و عه‌مامه‌یه‌كی له‌سه‌ر بووه و هه‌ندێ تیری پێوه بووه و شانازی به سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌وه كردوه و عومه‌ر هه‌ستاوه و تیره‌كانى له عه‌مامه‌كانى كردۆته‌وه و وتویه‌تى " موسڵمانێكت كوشتوه و ژنه‌كه‌یت ماره كردوه، سوێند به‌خودا به‌ردبارانت ده‌كه‌م،به‌ڵام خالید وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه و ڕێگه‌ی لێ نه‌گرتوه، چونكه پێیوابووه ئه‌بوبه‌كری سدیقیش هه‌مان هه‌ڵوێستى عومه‌ری كوڕی خه‌تابی هه‌یه،به وته‌ی ئین ئه‌سیر له كتێبی "كامل فى تاریخ "،به‌ڵام كاتێك خالید لای خه‌لیفه ئه‌بو به‌كر هاتۆته ده‌ره‌وه و به قسه‌كانید دیار بووه ره‌زامه‌ندی خه‌لیفه‌ی به‌ده‌ست هێناوه بۆیه عومه‌ر خۆی بێ ده‌نگ كردوه".
ململانێی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه وه‌ستانی نه‌بوو، به وته‌ی ته‌به‌ری له كتیبی"تاریخ رسول وه‌ل ملوك" ده‌ڵێت " خالید له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یاخی بوه‌كانى ڕه‌دا ئاشته‌وایی كردوه له یه‌مامه (شارۆچكه‌یه‌كه له نه‌جد) و ناوی مه‌جاعه‌ی كوڕی مه‌راره بووه دوای ئه‌شته‌واییه‌كه خالید كچی مه‌جاعه‌ی ماره كردوه، ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته ئه‌بوبه‌كر و به سه‌رزه‌نشته‌وه نوسیویه‌تى "بۆ عومه‌ری كوری دایكی خالد تۆ به‌تاڵیت،ژنان ماره ده‌كه‌یت و له ماڵه‌كه‌ت خوێنی دوو هه‌زار و پێنج سه‌د موسڵمان هێشتا وه‌شك نه‌بۆته‌وه،كاتێك خالید سه‌یری نامه‌كه‌ی كرد وتى "ئه‌مه ئیشی ده‌ست چه‌په‌كه‌یه " مه‌به‌ستى عومه‌ری كوری خه‌تاب بوو كه به‌ده‌ستى چه‌پی ئیشی ده‌كرد و ده‌ینوسی.
بێبه‌شبوونى خالید له فه‌تحكردنی عێراق
دوای ملكه‌چكردنی یاخیبووان چاوی ئه‌بو به‌كر كه‌وته سه‌ر عێراق و سوپاى خالد ڕوی كرده عێراق و توانیان له چه‌ند شه‌ڕێكی وه‌ك "زات سلاسل و دومه جنده‌ل و عه‌ین قه‌مه‌ر و ئالیس و ئه‌لولجه "سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر فارسه زاڵ بووه‌كاندا تۆمار بكه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ی خالید به ته‌واوی به‌سه‌ر عێراقدا زاڵ بێت و له‌ده‌ست فارسه‌كانى ده‌ربهێنێت، ئه‌بو به‌كر نامه‌ی نارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای سوپاكانیه‌وه بچێت له شام كه توشی دوو گرفت بون له شه‌ڕی دژی ڕۆمه‌كان، ئیبن سه‌عد له كتێبی "ته‌به‌قات كوبرا" ده‌ڵێت خالد له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌دا وتویه‌تى " ئه‌مه كاری عومه‌ره چاوی هه‌ڵنایه به‌وه‌ی رزگار كردنی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستى من بێت ".
به‌ڵام خالد شكۆمه‌ندیه‌كی تری له شام تۆمار كرد له‌وێ به‌ناوبانگترین و كاریگه‌رترین جه‌نگی مێژوی ده‌وڵه‌تى ئیسلامی ئه‌نجام دا كه جه‌نگی "یه‌رموك "بوو و به‌وته‌ی ئیبن ئه‌سیر له كتێبی "كامل فى تاریخ" ده‌ڵێت "خالیدی كوڕی وه‌لید له كۆتاى 13 كۆچی سه‌ركردایه‌تى سوپاى موسلمانانى كردوه به 40 هه‌زار جه‌نكاوه‌ره‌وه ڕوبه‌ڕوی 240 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری ڕۆم بۆته‌وه".
خالید سه‌ركه‌وتوو بو له شكست پێهێنانى ڕۆمه‌كان و توانى به‌هۆی لێهاتوویه سه‌ربازیه‌كانیه‌وه ڕێگه‌ی زاڵ بونى موسڵمانان بۆ شام بكاته‌وه و دواتر ڕوی كرده باكوری ئه‌فریقیا.
چیرۆكی ململانێی خالیدى كوڕی وه‌لید و عومه‌ری كوری خه‌تاب له چیرۆكی مێژوونوسان به‌دوور نییه و ده‌گێڕنه‌وه "كاتێك عه‌كره‌مه‌ی كوری ئه‌بو جه‌هل و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی عه‌مرو كه ئامۆزای خالیدن له به‌نى مه‌خزومن و له شه‌ڕی یه‌رموك شه‌هید كران، خالید وتویه‌تى " ئیبن حه‌نتمه(مه‌به‌ستى عومه‌ر بووه ) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئێمه شه‌هید ناكرێین" ئیبن ئه‌سیر ئه‌مه ده‌گێرێته‌وه.
بانگكردن و په‌راوێزخستن
گێڕانه‌وه‌كان جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ی كۆچی دوای خه‌لیفه ئه‌بو به‌كری سدیق، ئایا پێش شه‌ری یه‌رموك بووه یان پاش ئه‌و شه‌ره؟ به‌ڵام زۆربه‌ی گێڕانه‌وه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوای جه‌نگه‌كانى یه‌رموك ئه‌بو به‌كر كۆچی دوای كردوه و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بۆته جێنشینى .
كاتێكی كه‌می خایاند و به‌ركه‌وتن له نێوان خه‌لێفه‌ی نوێ و خالیدی كوڕی وه‌لید ڕویداوه.
له ڕۆژه‌كانى سه‌ره‌تای خه‌لافه‌تى عومه‌ردا، به عومه‌ری كوری خه‌تاب وترا كه خالیدی كوری وه‌لید 10 هه‌زار درهه‌می داوه‌ته پیاوێك به‌ناوی ئه‌شعه‌س،بۆیه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌بو عوبه‌یده‌ی جه‌راح یه‌كێك له گه‌وره هاوه‌ڵه‌كان و یه‌كێك له سه‌كرده‌كانى شام له ژێر ده‌ستى خالید ده‌نیرێت و داوای لێ ده‌كات خالیدی كوڕی وه‌لید بانگ بكات و به عه‌مامه‌كه‌ی بیبه‌ستێته‌وه و كڵاوی سه‌ریشی لاببان و پرسیاری لێ بكات ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌ی داویه‌تى به ئیبن ئه‌شعه‌س،ئایا پاره‌ی خۆی بووه یان شه‌ڕی دژی ڕۆم كردوه به بێ ئاگاداری خه‌لیفه؟
ئیبن عه‌ساكر له كتێبی "موخته‌سه‌ر تاریخ دیمه‌شق ده‌ڵێت : عومه‌ر وتویه‌تى "ئه‌گه‌ر پاره‌ی خۆی بێت زیاده ڕۆیی كردووه و ئه‌گه‌ریش هێرشی كردبێته سه‌ر ڕۆمه‌كان بێ ئاگاداری خه‌لیفه "ئه‌وا دانى به خیانه‌تی خۆی ناوه " فه‌رمانى به ئه‌بو عوبه‌یده كرد له هه‌ردوو حاڵه‌تدا خالید له‌كار بخات و ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دابه‌ش بكات.
بۆیه شوێنی ئه‌بی عوبه‌یده وه‌ك گه‌وره هاوه‌لێك كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) نازناوی "ده‌ست پاكی ئوممه‌ت"ی لێنابو ڕێگه‌ی پێ ئه‌دا ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ خالیدی كوڕی وه‌لید بكات.
وته‌كانى خالید له‌و دادگایی كردنه‌دا ئه‌وه‌بووه "ئه‌و پاره‌یه‌ی داویه‌تى به ئه‌بی ئه‌شعه‌س پاره‌ی خۆی بووه، بۆیه ئه‌بی عوبیده خالیدی له‌كارخست و ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دابه‌ش كرد و ته‌نانه‌ت ته‌نها نه‌عله‌كه‌ی مابوو تاكێكی دایه ئه‌بی عوبه‌یده ئه‌مه‌ش وه‌ك جێبه‌جێكردنی فه‌رمانى خه‌لیفه بوو.
مردنی فیتنه پێش له دایكبوونی
په‌راویزخستنى كه‌سێكی وه‌ك خالید كوری وه‌لید كه خاوه‌ن ناوبانگ و شكۆیه‌كی گه‌وره‌یه له ناو ئیسلامدا هه‌روا به‌ئاسانى نابێت، به‌ڵام عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا، بۆیه كه‌وته نامه ناردن بۆ لایه‌نگران و به‌رپرسان بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری لابردنی خالیدی كوڕی وه‌لید ڕوون بكاته‌وه" من خالیدم به‌هۆی توره‌بوون و تاوانه‌وه لانه‌برده‌و به‌ڵكو خه‌ڵك به‌باشیان نه‌زانى، بۆیه حه‌زم كرد بزان ته‌نها خودا خولقێنه‌ره"خولقێنه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كان" بۆیه نابێت بكه‌وینه ناو دووبه‌ره‌كیه‌وه.
دوای لابردنى، خالیدی كوڕی وه‌لید ڕووی كرده شاری قه‌نسرین له شام له‌وێ وتاری ماڵئاویی بۆ خه‌ڵك دا و وتى "میری ئیمانداران له شام به‌كاری هێنام و دواتر لایبردم و كه‌سێكی دیكه‌ی له جێ داناوم" له‌م كاته‌دا كه‌سێك له‌ئاماده بوان هه‌ڵسایه سه‌ر پێ دژی وته‌كانى خالید وتى " سه‌بر بگره،ئه‌مه دووبه‌ره‌كیه ".
گله‌یی كۆتایى
خالید دوای ماڵئاوایی له خه‌ڵكی قه‌نسرین چووه حه‌مس دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ڕوی كرد مه‌دینه بۆ بینینى عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ئه‌مه‌ش كۆتا گله‌یی نێوانیان بوو، له‌یه‌كتر بینینه‌كه‌یان گله‌ییان له‌یه‌كتر كرد و عومه‌ر باسی هۆكاری ده‌وڵه‌مه‌ند بوونى له خالید كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی پێویستى دایه‌وه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خۆشه‌ویستى خۆی بۆ خالیدی كوڕی وه‌لید دوپات كرده‌وه.
دواتر خالید بیست هه‌زار درهه‌می دیكه‌ی به عومه‌ردا و ئه‌ویش خستیه خه‌زیِنه‌ی خه‌لافه‌ته‌وه و دواتر عومه‌ر به خالیدی وت " تۆ هێشتا لای من خوشه‌ویستى، گله‌یی ترت نه‌ماوه".
دواتر خالید گه‌ڕایه‌وه له شام نیشته‌جێبوو هه‌رله‌وێش نه‌خوش كه‌وت و كۆچی دوایی كرد.
به‌خۆدا چونه‌وه له‌سه‌ره مه‌رگدا
له‌كاتى نه‌خوشیدا و له‌سه‌ر جێگه بیری له كۆتا ڕۆژه‌كانى ده‌كرده‌وه له ململانێكانى له‌گه‌ڵ عومه‌ردا، په‌شیمان بوو له‌وه‌ی به‌رانبه‌ر عومه‌ر كردویه‌تى و وتی" له و كاته‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌وتوم زانیم عومه‌ری كوڕی خه‌تاب به‌هه‌موو كرده‌وه‌كانى خودای ویستووه، ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌سێكی ناردوه بۆ لام بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و سامانم دابه‌ش بكات و تاكه نه‌عله‌كه‌شی لێوه‌رگرتوم، ته‌نها له‌گه‌ڵ من وانه‌بووه به‌ڵكو له پێش من ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر ئه‌نجام داوه ته‌نانه‌ت هه‌رچه‌نده خزمایه‌تیشی له‌گه‌ل من هه‌بووه به‌ڵام له پێناو ڕه‌زامه‌ندی خودا گوێی به‌و شتانه نه‌داوه ".
عومه‌ری په‌شیمان
ئیبن ئه‌سعه‌دله كتێبی " ته‌به‌قات كوبرا" باس له‌وه ده‌كات كاتێك خالیدی كوڕی وه‌لید كۆچی دوایی كردوه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وتویه‌تى " خودا ره‌حمت لێ بكات باوكی سلیمان (نازناوی خالیدی كوڕی وه‌لید) ئه‌و به‌شێوه نه‌بوو كه ئێمه گومانمان لێی هه‌بوو".
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب زۆر په‌شیمان بوو له‌و ڕووداوانه‌ی له نێوان و ئه‌و و خالیدا رویاندا بوو، كه‌وته پیاهه‌ڵدانى و باس كردنى هاوكاریه‌كانى خالید بۆ ده‌وڵه‌تى ئیسلامی، كاتێك یه‌كێك له ئاماده‌بووانى دانیشته‌كه سه‌ری سوڕما و به عومه‌ری كوڕی خه‌تابی وت " ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران رای تۆ له كاتى زیندوبوونى خالید وانه‌بوو، عومه‌ر وتى: " په‌شیمانم له‌وه‌ی من به‌رانبه‌ر ئه‌و كردومه".
ئیبن ئه‌سعه‌د ده‌گێڕێته‌وه كاتێك هه‌واڵی كۆچی دوایی خالیدی كوڕی وه‌لید به عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ڕاگه‌یه‌نرا، عومه‌ر زۆر غه‌مبار بوو و ڕه‌حمه‌تى بۆ نارد له‌و كاته‌دا عه‌لى كوڕی ئه‌بو تالیب وتى "ئه‌ی بۆچی لاتبرد؟"وتى " به‌هۆی پێدانى پاره به خاوه‌ن زه‌مانه‌كان لامبرد" عه‌لى وتی " ده‌تتوانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵسوكه‌وت كردن به پاره‌ی لێ وه‌ربگیریته‌وه و له جێگه‌ی خۆی بیهێڵیته‌وه" وتى "خالید ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند نه‌ده‌كرد".
له‌نێوان زیاده‌ڕۆیی كردن وو ترسی دووبه‌ره‌كی و له‌ده‌سه‌ڵات ده‌رچونه‌كانى خالید له كاتى جه‌نگه‌كانی ڕه‌ده گه‌لێك هۆكاری تریش هه‌بون بوونه مایه‌ی لابردنی خالیدی كوڕی وه‌لید، ئیبن عه‌ساكر ده‌ڵێت ململانێی گه‌نجێتى و شكاندنی قاچی عومه‌ر له‌لایه‌ن خالیده‌وه هۆكاری لاوازی په‌یوه‌ندییه‌كانى عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و خالیدی كوڕی وه‌لید بوون.
دكتۆر عه‌بدولره‌حمان سالم مامۆستاى مێژوی ئیسلامی له زانكۆی قاهیره پێی وایه " چیرۆكی هه‌ندێك له مێژوو نویه‌كان سه‌باره‌ت به ململانێی گه‌نجێتى ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه "دۆریه‌كی شاخداره و نابێت باس بكرێت".
ده‌ڵێت:" عومه‌ر به‌لابردنی خالید زه‌بری لێوه‌شاند، خالید شتێكی وای بۆ خه‌لیفه نه‌بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی خالید وه‌ك جه‌نگاوه‌ر له ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌بو عوبه‌یدوڵای جه‌راح نه‌مایه‌وه، به‌هه‌مان دڵسۆزی و شاره‌زایی خۆی وه‌ك پێشوو خزمه‌تى نه‌كرد كاتێك سه‌ركرده بوو".
دكتۆر عه‌بدولفتاح فه‌تحی مامۆستاى مێژووی ئیسلامی ده‌ڵێت: " سروشتى كه‌سێتى خالید پشت به‌خۆ به‌ستووه تا راده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ بووه،ده‌سكه‌وته‌كانى دابه‌ش كردوه و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌لیفه ئه‌بو به‌كر رێگه‌پێدانى داوه، به‌دڵی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب نه‌بوو، به‌توندی لێپرسینه‌وه‌ی له منداڵ و خێزانه‌كانى كردوه ".