ن: عه‌لی ئه‌دیب
و:ئامانج نیعمه‌ت
له ناوه‌ڕاستى په‌نجاكان له یانه‌ی كریستال پاڵاس له تاران بریار بوو سابیر ئاتاشین هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی هه‌ندێ نمایش بۆ جه‌ماوەر پێشكه‌ش بكات، هونه‌رمه‌ندی ناوبراو به‌هۆی نه‌خوشی دڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و ئه‌و به‌شه‌ی نمایشه‌كه به بۆشی مایه‌وه هه‌واداران لێی بێبه‌ش بوون.
خاوه‌ن یانه‌كه منداڵێكی بیر هاته‌وه كه كه كچی هونه‌رمه‌نده كۆمیدێكه بووه و به‌رده‌وام له یانه‌كه لاسایی هونه‌رمه‌نده گۆرانی بێژه‌كانى كردوه‌ته‌وه به جوڵه‌كانى سه‌رسامی كردبوو، بۆیه به‌ره‌و ژووره‌كه‌ی ڕۆیشت و له خه‌و هه‌ڵیساند بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی پێ پڕ بكاته‌وه، به‌ره‌و گۆڕه‌پانى نمایش بردی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جوڵه و گۆرانیانه بڵێته‌وه كه پیش‌تر حه‌ز و خولیای بووه، بۆیه رۆیشته جێگاى مه‌به‌ست بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر، له‌به‌ر بچوكی خستیانه سه‌ر كورسیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو بیبینن.
ئه‌و شه‌وه یه‌كه‌م شه‌وی ده‌ستپێكردنی جوڵه‌ی هونه‌ری گۆگوش بوو كه تائیستا له‌سه‌ر سته‌یج و ناوبانگی نه‌هاتووه‌ته خواره‌وه.
گۆگوش له‌ساڵی 1950 له تاران له‌دایك و باوكێكی ئازه‌ربیجانى له‌دایك بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه دایك و باوكی لێك جیابونه‌ته‌وه، بۆیه گۆگوش دایكی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ژیا كه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه به‌هره‌كانى گوگوشی دۆ
گۆگوش، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ئێران
له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه نمایشه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد باوكی نه‌خۆش كه‌وت، به‌ڵام ڕۆژ له دوای رۆژ ناوبانگی ئه‌م منداڵه زیادی ده‌كرد، خه‌ڵك به‌په‌رۆشیه‌وه ده‌ڕۆیشتن بۆ بینینی نمایشی گۆرانیه‌كانى گۆگوش له‌سه‌ر سته‌یج، ته‌نانه‌ت كرێی بینینى نمایشه‌كانى زۆر به‌رزتر بوونه‌وه له كرێی بینینى نمایشه‌كانى باوكی.
له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا، گۆگوش له یه‌كه‌م فیلم‌دا به‌ناوی " هیوا و ترس" به‌شدار بوو، دواتر ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی تێیدا به‌شدار بوو گه‌یشته 25 فیلم كه دواترینیان له ساڵی 1978 دا بوو.
،،
له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا، گۆگوش له یه‌كه‌م فیلم‌دا به‌ناوی " هیوا و ترس" به‌شدار بوو، دواتر ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی تێیدا به‌شدار بوو گه‌یشته 25 فیلم كه دواترینیان له ساڵی 1978 دا بوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆگوش له‌ته‌منێكی زۆر منداڵیه‌وه ده‌ستى به چالاكیه هونه‌رییه‌كان كرد نه‌یتوانی خوێندن ته‌واو بكات، به‌ڵام ئه‌و فێربوونه‌ی له مامۆستاكانى تره‌وه فێری بوو قه‌ره‌بوی خوێندنی ئاسایی بۆ كرده‌وه، بۆیه زۆرێك له ئاوازدانه‌ره ئێرانییه‌كان له ده‌وری ئه‌م به‌هره‌مه‌نده هونه‌رییه كۆبوونه‌وه، به‌هۆی ده‌نگه ناوازه و توانا بێ وێنه‌كانییه‌وه بووه جێی بایه‌خی گه‌وره هونه‌رمه‌ندان، ئه‌و ڕۆحێكی تازه‌ی كرده به‌ر ژیانى هونه‌ر و مۆسیقای پۆپی ئێرانى.
بۆیه ئه‌م گۆرانیبێژه لاوه جوانه بووه جێی بایه‌خی كچان و كورانى لاو، جوانیه تایبه‌تییه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانۆ هه‌وادارانى سه‌رسام كردبوو، جلوبه‌رگی سه‌رده‌میانه‌ی له‌به‌ر ده‌كرد و قژی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌رازانده‌وه و له شه‌ست و حه‌فتاكاندا نمونه‌ی كچێكی جوانى جوان پۆش بوو بۆیه زۆرجار خانمان ده‌یانویست لاسایی بكه‌نه‌وه.
ناوبانگی گۆگوش ئێرانى تێپه‌راند و گه‌یشته وڵاتانى عه‌ره‌بی وه‌ك عێراق، گۆرانییه‌كانى له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه په‌خشده‌كران و به‌شریتى كاسێت له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشران، سه‌ره‌ڕای له‌مپه‌ری زمان به‌خێرای له‌ناو خه‌ڵكدا ناوبانگی ده‌ركرد ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی به‌هره‌مه‌ندی گۆگوش بوو.
هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كانى له وڵاتانى دراوسێی وه‌ك ئه‌فغانستان و پاكستان و زۆرێك له وڵاتانى كه‌نداوی عه‌ره‌بی بڵاو بویه‌وه.
گۆگوش بە منداڵی لەگەڵ باوکی‌دا لە کاتی گۆرانی وتن ـ تاران
گۆگوش جگه‌له زمانى فارسی به زمانه‌كانى عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌رمه‌نی و هه‌ندێ زمانى تر گۆرانى وتووه، ته‌نانه‌ت ڕیتمی گۆرانیه‌كانى جۆراجۆر بزون و له گۆرانى خێرا و سه‌ماوه، گۆرانى خاوه‌ن ڕۆحی ڕۆژهه‌ڵاتیانه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ گۆرانى ڕۆمانسی خه‌یاڵی نزیك له قوتابخانه‌ی گۆرانیبێژی فه‌ره‌نسی ئیدیس بیاف وتووه.
به‌هۆی ئه‌و نوێگه‌رییه‌ی له مۆسیقای ئێرانى كردی به تێكه‌ڵكردنی گۆرانى پۆپی ڕۆژئاوایی به وشه و ڕۆحی ڕۆژهه‌ڵاتیی، گۆگوش بووه سیمبولى نوێگه‌ریی و بیرۆكه‌ی سه‌رده‌میانه، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی محه‌مه‌د ره‌زا شاى په‌هله‌وی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆبۆچونه سه‌رده‌مییه‌كان، بۆیه گوگوش بووه گۆرانی بێژی بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وا و كۆشكی ئیمپراتۆریی و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندی َبۆنه‌ی تایبه‌ت له‌به‌رده‌م شا و خێزانه‌كه‌ی گۆرانى وتووه.
كاتێك شۆڕش له دژی شا ئه‌نجامدرا و سیسته‌می حوكم تێكچوو گوگوش له لۆس ئه‌نجلوسی ئه‌مریكا بوو به‌ڵام به‌هۆی خوشه‌ویستى بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی بڕیاریدا بگه‌رێته‌وه.
،،
دوای ڕاگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامیی ڕێگه‌ی گۆرانى وتنى لێ قه‌ده‌كرا و ناچار له ساڵی 1979 تا 2000 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام بدات، له ساڵی 2000دا حكومه‌تی ئێران ڕێگه‌ی پێدا وڵات به‌جێبهیڵێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م زیندانیكرا و دواتر ئازاد كرا، دوای ڕاگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامیی ڕێگه‌ی گۆرانى وتنى لێ قه‌ده‌كرا و ناچار له ساڵی 1979 تا 2000 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام بدات، له ساڵی 2000دا حكومه‌تی ئێران ڕێگه‌ی پێدا وڵات به‌جێبهیڵێت.
له مانگی ته‌موزی ساڵی 2000 دوای نزیكه‌ی بیست ساڵ گۆرانى نه‌وتن یه‌كه‌م ئاهه‌نگی خۆی له كه‌نه‌دا ئه‌نجام دا و له لایه‌ن نزیكه‌ی 15 هه‌زار هه‌واداره‌وه به چه‌پڵه‌ی گه‌رم پێشوازی لێكرا و نزیكه‌ی 10 خوله‌ك ئاماده‌بووان وه‌ك ڕێزێك بۆ گۆگوش به پێوه ڕاوه‌ستان، به‌ڵام به سازدانى دوو ئاهه‌نگ له دوبه‌ی كۆتاى به گه‌شته هونه‌رییه‌كه‌ی هێنا.
ئاهەنگی هاوسەرگیریی گۆگوش لەگەڵ مەحمود قربانی هاوسەری یەکەمی
ئاهه‌نگه‌كانى پێشوازییه‌كی بێ وێنه‌ی لێكرا، دیارنه‌مانی بۆماوه‌ی 20 ساڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌ری نه‌بوو به پێچه‌وانه‌وه زیاتر ده‌ركه‌وت و دره‌وشایه‌وه،پێده‌چێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی گۆگوش هانى دابێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بمێنێته‌وه و جارێكی تر ژیانى بۆ ئه‌ستێره‌یه‌ك گه‌ڕانه‌ده‌وه كه حكومه‌تی ئێران ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌ند كردبوو، به‌مشێوه‌یه گۆگوش ڕایگه‌یاند به‌شێك له داهاتى ئاهه‌نگه‌كانى ته‌رخان ده‌كات بۆ منداڵه هه‌ژاره‌كانى ئێران.
له ساڵی 2009 له‌كاتى شۆڕشی ناسراو به شۆڕشی سه‌وز له ئێران، گۆگوش له مانگرتنی ناڕه‌زایی له به‌رده‌م بیناى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ستا وه وه‌ك ده‌ربڕینى هاوخه‌می بۆ ئه‌و دایكانه‌ی كه به‌گوله‌ی هێزه ئێرانییه‌كان ئه‌و كات گیانیان له‌ده‌ست دابوو، له‌گه‌ڵ داواكاری بۆ ئازادكردنی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی خۆپێشاندانه‌كان كه به‌هۆی دۆڕ‌انى كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كان میر حسێن موسه‌ویه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕێكخرابوو.
له‌ساڵانى دواتردا، گوگوش رۆیشته زۆرێك له وڵاتان و جه‌ماوه‌رێكی فراوانى په‌یدا كرد، به‌شێوه‌یه‌ك ئاهه‌نگی له هه‌رێمی كوردستان و شانوی ئه‌لبێرت هوڵی به‌ناوبه‌نگ له له‌نده‌ن و شانوی نۆكیا له لۆس ئه‌نجلۆس ئه‌نجامدا، له‌و كاته‌وه‌ی گه‌ڕاوەته‌وه بۆ گۆرانى وتن گۆگوش حه‌وت ئه‌لبومی گۆرانى جۆراوجۆری له نێوان گۆرانى ڕۆژهه‌ڵاتى و رۆژئاوایی پێشكه‌ش به‌هه‌وادارانى كردووه.
گۆگوش و کامبیز قربانی کوری لە دوو تەمەنی جیاوازدا
،،
له‌ئه‌لبومی شه‌شه‌می به‌ناوی"ئیعجاز" گوگوش ئاوازی بۆ قه‌سیده‌یه‌كی جه‌لاله‌دینى ڕۆمی كه ناوی " من و تۆ" بوو دانا و له‌و قه‌سیده‌یه هه‌ندێ وشه‌ی خۆشه‌ویستى خاوه‌ن ڕۆحێكی شاعیرانەی به ئاوازێكی ڕۆحانى ڕۆژهه‌ڵاتى به ده‌نگه ناوازه‌كه‌ی به‌رجه‌سته كرد.
له‌ئه‌لبومی شه‌شه‌می به‌ناوی"ئیعجاز" گوگوش ئاوازی بۆ قه‌سیده‌یه‌كی جه‌لاله‌دینى ڕۆمی كه ناوی " من و تۆ" بوو دانا و له‌و قه‌سیده‌یه هه‌ندێ وشه‌ی خۆشه‌ویستى خاوه‌ن ڕۆحێكی شاعیرانەی به ئاوازێكی ڕۆحانى ڕۆژهه‌ڵاتى به ده‌نگه ناوازه‌كه‌ی به‌رجه‌سته كرد.
پێناچێت شاژنه شه‌ست و حه‌وت ساڵییه‌كه‌ی پۆپی ئێران، تائیستا ده‌نگه خۆش و جوانییه ناوازه‌كه‌ی له‌ده‌ست دابێت، ئه‌و تائێستا خاوه‌ن وه‌زیه‌كی گه‌رموگوڕه و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی جێی سه‌رسامی جه‌ماوه‌ر و له‌كاتى گۆرانى وتن و سه‌ما كردنی له‌سه‌ر شانۆ قورگی جه‌ماوه‌ر وشك ده‌كات ئه‌وه‌نده هاواری بۆ ده‌كه‌ن.
کۆنسێرتێکی گۆرانی گۆگوش
له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه گۆگوش به‌م نمایش و گۆرانیه سه‌رنج ڕاكێشانه شێوه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی ئێران ده‌هێنێته‌وه و به‌رچاوی خه‌ڵك و نه‌وه‌كانى به میراتگری هونه‌ر و وێژه‌ی فارسیی داده‌نێن، گۆگوش ژنێكی جوانى ئێرانی ئازادیخوازه، خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یه، پێچه‌وانه‌ی ژنه داپۆشرا و سه‌رپۆش له‌سه‌ره‌كانه كه كۆماری ئیسلامیی دوای شۆڕش سه‌پاندویه‌تى به‌سه‌ریاندا.
گۆگوش بریتییه له ده‌سپێكی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆت و به‌نده‌كان، ئه‌و ڕه‌نگه دره‌وشاوه‌كانه له به‌رانبه‌ر ڕه‌نگه تاریكه‌كان، ئه‌و ده‌نگێكی بوێر و جوانه له‌به‌رانبه‌ر ده‌نگه نه‌زۆكه‌كان.
گۆگوش كه تا ئێستا به‌سه‌ر شانۆ جیاوازه‌كانى جیهاندا ده‌گه‌ڕێت و به‌پایته‌خته‌كاندا هاتوچۆ ده‌كاتن جوانترین نمونه‌ی هونه‌رمه‌ندانه ئه‌و سیمولێكه زۆر گه‌وره‌تره و قوڵتره له ته‌نها خۆشیه‌ك و یان ده‌نگێكی خۆش.