له كورده‌واریدا، له هه‌ردوو وه‌رزی زستان‌و هاویندا، وشه‌ی چله هه‌یه‌و له چله‌ی زستاندا سه‌رماو سۆڵه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی‌و" چله شۆر" وه‌كو ئاماژه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رماو سۆڵه‌و به‌ره‌و گه‌رمبوونی كه‌ش‌و هه‌وا به‌كار دێت، له چله‌ی هاوینیشدا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی‌و كه‌وتنی " گه‌ڵاوێژ"یش وه‌كو كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌رماو فێنكبوونی كه‌ش‌و هه‌وا ئاماژه‌ی پێده‌درێت.
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به‌تایبه‌ت لای ژن‌و پیاوه به‌ته‌مه‌ن‌و دونیا دیده‌كان، كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری خۆرسك‌و سروشتی‌و پشت ئه‌ستور به ئه‌زموون، بۆ لێكدانه‌وه‌و پێوانه‌ی مانگ‌و ساڵ‌و وه‌رزه‌كان‌و گه‌رماو سه‌رما هه‌یه.
گه‌لاوێژ كه‌وتن، یه‌كێك له پێوه‌رو لێكدانه‌وه‌كانی ناو دونیا دیده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌و زۆرتریش له لای خه‌ڵكی گونده‌كان‌و ئه‌وانه دێته به‌رباس كه سه‌رگه‌رمی ئاژه‌ڵداری‌و باخداری‌و كشتوكاڵن‌و زۆرجاریش ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی به‌روبوومی ناو باخه‌كانیان‌و ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه هه‌ست به‌كه‌وتنی گه‌لاوێژ ده‌كه‌ن.
،،
له چله‌ی هاوینیدا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی‌و كه‌وتنی " گه‌ڵاوێژ"یش وه‌كو كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌رماو فێنكبوونی كه‌ش‌و هه‌وا ئاماژه‌ی پێده‌درێت
كاتێك كه وه‌رزی هاوین خۆی له نیوه ده‌دات‌و چله‌ی هاوینیش نیوه‌ی ده‌ڕوات، ئیدی باس‌و خواسی كه‌وتنی گه‌لاوێژ دێته ناوانه‌وه‌و وه‌كو ئاماژه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌رماو فێنكبوونی كه‌ش‌و هه‌وا ده‌گوترێت گه‌لاوێژ كه‌وت.
له كورده‌واریدا، له هه‌ردوو وه‌رزی زستان‌و هاویندا، وشه‌ی چله هه‌یه‌و له چله‌ی زستاندا سه‌رماو سۆڵه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی‌و " چله شۆر" وه‌كو ئاماژه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رماو سۆڵه‌و به‌ره‌و گه‌رمبوونی كه‌ش‌و هه‌وا به‌كار دێت، له چله‌ی هاوینیشدا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی‌و كه‌وتنی " گه‌ڵاوێژ"یش وه‌كو كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌رماو فێنكبوونی كه‌ش‌و هه‌وا ئاماژه‌ی پێده‌درێت
.
لەنیوەی وه‌رزی هاویندا کە بەزۆری دەکاتە. 5ی مانگی 8یی هەموو ساڵێک‌و ناوڕاستی مانگی خه‌رمانان، زۆرێكیش ده‌ڵێن له نێوان 5ی مانگی 8 تا 10ی مانگی 8، بەدەرکەوتنی ئەستێرەیەکی گەش له نێوان ڕۆژهه‌ڵات‌و باكوری ئاسمانداو فێنکبوونی شەوانی هاوین دەوترێت گەلاوێژ کەوتن، ئەم حاڵەتەش ڕێک دوای نیوەی دووەمی هاوین دێت، کەلە هەمان کاتدا نیوەی دووەمی " چلە"ی هاوینیشە.
به‌پێی ئه‌زموون‌و پێوه‌ری پیاوان‌و ژنانی دونیا دیده، گەلاوێژ ئەستێرەیەکی گەش‌و پرشینگدارەو به‌خێرایی به ئاسماندا تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و به هه‌ڵهاتن‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، ئیدی گەرما ڕوو لە کزی دەکات، به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا دونیا فێنك ده‌بێت.
،،
كه گەلاوێژ ده‌کەوێت، هەردوو باڵندەی پەڕەسێلکەو حاجی لەق لەق کۆچ دەکەن بۆ باشور، بەڵام باڵندەی پەپوو سڵێمانکە بەپێچەوانەی ئەو دوو باڵندەیەوه، هەر کەهەستی بە نزیکبوونەوەی گەلاوێژ کرد، دێتە جێگای ئەوان‌و شوێنیان دەگرێتەوە
ئەستێرەی گەلاوێژ بە عەرەبی ( الشعر الیمانیە)و بە لاتینیش ( سیروس)ی پێدەوترێت‌و جگە لە گەلاوێ لەناو كوردەواریدا " كاروان كوژە)شی پێدەوترێت.
گەلاوێژ، به‌یه‌كێك له گەشترین‌و ڕووناکترین ئەستێرەی ئاسمان دادەنرێ، وەک زەوی‌و مەریخ‌و ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆرھەسارە نییە، بەڵكو تەنێکی گازییەو ڕوناکیەکەشی ھەر له ھەناوی خۆیدا دروست دەبێت.
محەمەد لەتیف سەبارەت بە ئەستێرەی گەلاوێژ دەڵێت:" گەلاوێژ، یەكێكە لە ئەستێرە زەبەلاحەكان‌و دەكەوێتە بورجی سەگەوە، بەوە ناسراوە كە پرشنگدارترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، پێدەچێت پێش ئیسلام پەرسترابێت بۆیە قورئان ئاماژەی پێكردووە( ۆ أنه هُۆ رَبُ الشعری) سورە النجم، لە ئێستادا ئەم ئەستێرەیە ساڵانە پێش ناوەڕاستی مانگی ئاب لە پێش خۆرهەڵهاتندا دەكەوێت‌و بە بریسكە یان پرشنگەكەیدا دەناسرێتەوە، وەك دەڵێن دەجریوێنێ".
وەكو ئەو شارەزایەی بواری ئەستێرە ناسی ئاماژەی پێدەدات، ئەستێرەی گەلاوێژ هیچ پەیوەندی بە كەش‌و هەواوە نییە، بەڵام دەركەوتنی هاوكاتە لەگەڵ ڕەوینەوەی گەرماو فێنكبوونی كەش‌و هەوا.
گەلاوێژ، ئەستێرەیەکی زەبەلاحەو قەبارەکەی زۆر له قه‌باره‌ی خۆر گه‌وره‌تره‌و ڕووناکییەکەشی 26 جار زیاترە لە ڕووناکی خۆر، بەڵام بەهۆی زۆری دوورییەکەی لە زەوییەوە ڕووناکییەکەی ناگاته زه‌وی‌و بچووکتریش دەرده‌کەوێت، چونکە زۆر له خۆره‌وه دووره.
مێژووی ناسینی ئەم ئەستێرەیە دەگەڕێتەوە بۆ ( ٢٤٠٠ساڵ پێش زاین) فیرعەونه‌كان‌و میسرییەکان پێیاندەوت (سویدیت)و تەمەنەکەشی بە 400 ملیۆن ساڵ دەخەمڵێنرێت.
به‌پێی پێوه‌ری كورده‌واری‌و ئه‌زموونی دونیا دیده‌كان، جگه له فێنكبوونی هه‌وا به‌تایبه‌ت له شه‌واندا، لەگەڵ کەوتنی گەلاوێژدا، چەند نیشانەیەك هەن بەئاشکرا هەستیان پێدەکرێت.
كه گەلاوێژ ده‌کەوێت، هەردوو باڵندەی پەڕەسێلکەو حاجی لەق لەق کۆچ دەکەن بۆ باشور، بەڵام باڵندەی پەپوو سڵێمانکە بەپێچەوانەی ئەو دوو باڵندەیەوه، هەر کەهەستی بە نزیکبوونەوەی گەلاوێژ کرد، دێتە جێگای ئەوان‌و شوێنیان دەگرێتەوە.
ئه‌و دارانه‌شی به‌هۆی گه‌رماو تینویه‌تییه‌وه گه‌ڵاكانیان وه‌ریبێت، له‌پاش كه‌وتنی گه‌ڵاوێژ، دووبارە چرۆ دەردەکه‌نه‌وه‌و گه‌ڵا ده‌كه‌ن، به به‌راوردی ده ڕۆژ له‌وه‌وبه‌ر، باغ‌و بێستانه‌كانیش ئاوی کەمتریان دەوێت.
،،
به‌پێی ئه‌زموون‌و پێوه‌ری پیاوان‌و ژنانی دونیا دیده، گەلاوێژ ئەستێرەیەکی گەش‌و پرشینگدارەو به‌خێرایی به ئاسماندا تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و به هه‌ڵهاتن‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، ئیدی گەرما ڕوو لە کزی دەکات، به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا دونیا فێنك ده‌بێت.
پێش كه‌وتنی گەلاوێژ، کاتێك دارێك دەبڕی بە ئاسانی توێکڵی لێدەبێتەوە، بەڵام دوای گەلاوێژ بەزەحمەت توێکڵی لێدەبێتەوە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌وتنی گه‌لاوێژ هێمایه‌كی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتی مازوو چنین هاتووه.
خۆشبوون‌و شیرینبوونی ترێ، یه‌كێكی دیكه له ئاماژه‌كانی كه‌وتنی گه‌لاوێژه‌و له كۆنه‌وه‌ش وتوویانه:
دوای گەلاوێژ ترێ، بەتامتر ئەخورێ، یان وتراوه، گەلاوێژ کەوتە بەر شەوێ، دەست بەرە بۆ باخەڵی مێوێ.