ڕێبین موستەفا
توێژەری کۆمەڵایەتی
سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە ژێر سەرپەرشتی پارێزگای سلێمانی " هەڤاڵ ئـەبـوبـەكـر" پەیكەری کلتور و خۆشەویستی هونەرمەند " زیرەك میرە"لادرا قسەی زۆر لەبارەی ئەو پەیکەرە کراوە بەڵام من لێرەدا دەمەوێ چەند سەرنجێکی کۆمەڵناسانە لەبارەی ئەو پەیکەرە بنوسم چەند سەرنجێک كـە ئــەوانی دی باسیان نەکردووە.
بەبڕوای من پەیكەرەکە چەند کێشە و گرفتێكی قوڵی هەیە هەوڵدەدەم ئاماژەیان پێبدەم: کێشەی تێگەیشتن لە خۆشەویستی وەک ئاكتێکی کۆمەڵایەتی، وەک پەیوەندیەکی جەستەی و ناوەکی،دەبێت بپرسین خۆشەویستی چییە ؟ چونکە بەدڵنیایەوە ئەوەی لەم پەیکەرە دەخوێنرێتەوە ئەوەیە کە بەڕێز میرە دیدێکی کۆن و دۆگمـای هەیە لەبارەی خۆشەویستی و ئەڤین زێدەڕۆی نییە ئەگەر بڵێین تێنەگەیشتووە لێی.
،،
ئەوەی لەم پەیكەرە غائیبە خۆشەویستیە بە مانا فراوانەکەی چونکە ئەڤین و خۆشەویستی تەنێ پەیوەندی نێوان کوڕ و کچێك نییە بەڵكو لە دیدی کۆمەڵناسی خۆشەویستی مانا و مەدلولێکی فراوانتری هەیە.
خۆشەویستی چییە ؟
خۆشەویستی پەیوەندیەكی وجودی و قوڵی نێوان دوو مرۆڤە بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەو دوو مرۆڤە سەر بە چ ڕەگەز و کلتورێكـن ! پەیوەندیەک ئەوی دی لەگەڵ بەرامبەرەکەی هەست بە ئاسودەی و ئارامش دەکات.
ئەوەی لەم پەیكەرە غائیبە خۆشەویستیە بە مانا فراوانەکەی چونکە ئەڤین و خۆشەویستی تەنێ پەیوەندی نێوان کوڕ و کچێك نییەبەڵكو لە دیدی کۆمەڵناسی خۆشەویستی مانا و مەدلولێکی فراوانتری هەیە.
خۆشەویستی هەموو ئەو پەیوەندیە سۆزاوی و هەستەکیانە دەگرێتەوە لەنێوان دوو مرۆڤ هەیە ئینجا ئەو مرۆڤانە كور و کچ بن یان لیسبیان و هۆمۆ و هاوڕەگەزخواز ! لەڕاستیدا ئەوەی لەم پەیکەرە دەبینرێ بچوکردنەوە و لە قاڵبدانی خۆشەویستیە.* کێشەیەکی تری ئەم پەیکەرە بەدبینی و بەدحاڵی بوونە لە کەلتور و ڕەگەزەكانی زۆر بە سادەی كـلتور كۆلکەیەکی گـەورەیە کە لە" نەریت و بەها و نۆرم و مەعریفە و زانیاری " پێك دێت.
پێناسەی زۆر بؤ کلتور کراوە بەڵام لەهەموو پێناسەکان گشتگیر تر و ڕێخراو تر پێناسەکەی مرۆڤناسی گەورە (ئێدوارد تایلۆر"ە، کاتێک دەڵێت : كـلتور بریتـیـیە لە گـشتێكی ئـاڵۆز لە زانست و زانیاری و هونەر و هزر و بیروباوەڕ و یاسا و دیسپلین و دابونەریت و ترادیسیۆنەکان، بەکورتی کلتور گشت ئەو فێربوون و عادەتانەیە کە مرۆڤێک وەك ئەندامێکی کۆمەڵگا وەیدەگرێت)كاتێك دەڵێین کلتوری کوردی واتا كـۆی هەموو ئەمانەی سەرەوە،واتا نەریت و بەها و نۆرم...هتد
پرسیار گەورەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا کلتوری کوردی دژی خۆشەویستیە ؟
بەپێچەوانەی میرە من پێم وایە کلتوری کوردی دژی خۆشەویستی نییە هەڵبەتە ئەگەر کلتوریش دابەش بکەین بۆ چەند وردە کلتورێک ئەوا بەبێگومانی وردە کلتوری سلێمانی بە بەراورد بە وردە کلتورەکانی دیکە باشترین و نەرمترین مامەڵەی لەگەل دڵدار و ئەڤینداراندا کردووە.
بە شێوەیەکی گشتی لەنێو کلتوری کوردیدا مەسافەیەکەی فراوان بۆ دڵداری و ئەڤین ئامادەگی هەیە، لەهەموی سەیرتر و عەنتیکە تر دانانی ئەم پەیکەرەیە لە سلێمانی چونکە ئەگەر کورد و کلتورەکەی کێشەیان لەگەل ئەڤین و خۆشەویستی هەبوبێ ئەوا وردە کلتوری سلێمانی لێبوردن و تۆلێرانسێکی زۆر زیاتری هەیە بەرامبەر ئەڤینداران بە بەراورد بە وردە کلتورەکانی تری چەشنی بادینان و هەولێر...هتد
،،
ئەیەوێ جەسوری و قارەمانێتی فەرهادەکان بچوک بکاتەوە و بیان خاتە سەر حەربەی بەکرە شەیتانەکان لەکاتێكدا بەبروای من دەبوو زیاتر سەرنج و فۆکسی زیرەک میرەی هونەرمەند لەسەر ئەو ڕاموسینە بایە کە ئەڤینداران بەهەر جۆرێک دەیکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ جۆر و شێوازی مامەڵەی کلتور
ڕاستە لێرەو لەوێ زۆر جار حاڵەت دەبینین کە ناجۆر و نەشازن بەڵام بە شێوەیەکی گشتی کەلتوری كوردی کلتورێکە ئەڤین دۆستەبە جۆرێک پڕیەتی لە چیرۆک و داستانی ئەڤین و خۆشەویستیڕاستە لەنێو ئەم چیرۆکانە هەمیشە " بـەكـرێك" ئامادەگی هەبووە و هەیە و لەهەوڵی شێواندن و حەربە بارانکردنی ئەڤیدارانە بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا هەمیشە بەرگریەکی فەرهادانە هەیە کە ئامادەیە شاخێکی گەورە کون بکات بۆ ڕاموسینێکی یارەکەی و گەشتن بە خۆشەویستەکەی
کێشەی هەرە بنچینەی و بنەڕەتی ئەم پەیکەرە ئەوەیە ئەیهەوێ بەکرە حەربە بەدەستەکان گەورە و گەورەتر پیشانبدات.
ئەیەوێ جەسوری و قارەمانێتی فەرهادەکان بچوک بکاتەوە و بیان خاتە سەر حەربەی بەکرە شەیتانەکان لەکاتێكدا بەبروای من دەبوو زیاتر سەرنج و فۆکسی زیرەک میرەی هونەرمەند لەسەر ئەو ڕاموسینە بایە کە ئەڤینداران بەهەر جۆرێک دەیکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ جۆر و شێوازی مامەڵەی کلتور بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سنور و تخوبانەی ئەوانی دی دیاری دەکەن.
كـێشە و گرفتێكـی تری پەیكــەرەكە:
ترسناکی و ناجۆریەتی، بەبێگومانی ئەم پەیکەرە کە حەربەیەکی گەورەیە و خزێنراوەتە سەنتەری شار هەم کێشەی دەروونی بۆ منداڵ و هەرزەکارەکان دروست دەکات ،هەمیش پیشاندانی کوردە وەکو میللەتێكی حەربە بەدەست کە بەبێگومانی وانییە.
لەکۆتایدا خاڵێک زۆر گرنگە ئاماژەی پێبدەم نابێت هەڵسەنگاندی ئێمە بۆ هونەرمەند میرە تەنێ لەسەر ئەم پەیکەرە بوەستێ چونکە هەموومان شاهێدی کارە ناوازەکانی ئەم هونەرمەندەین هەر لە پەیکەری نالی و کەرەکە و پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لەعەفرین.....هتد
ئەمەوێ بڵێم میرە هونەرمەندێکی گەورەیە و ئەم نوسینەی من تەنێ ڕەخنەیە لە پەیکەری کلتور و خۆشەویستی.