کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئایە ئیسرائیل لەسەروو یاسا گەردوونی وخواییەکانیشەوەیە؟
ئەبوبەکر کاروانی
2023-11-03
لەدامەزراندنی ئیسرائیلەوە تاکو ئێستا، بەکردەوە لەسەرو یاساو ڕێسا نێو دەوڵەتیەکان ولەوانەش یاسای ئینسانی نێو دەوڵەتی وجاڕنامەی مافەکانی مرۆڤەوە بووە. بەوواتایەی دەوڵەتێکە بەرامبەر هیچ دام ودەزگاو مەرجەعییەتێکی نێو دەوڵەتی لێپرسراونییە! هەربۆیە ئەگەر دەزگایەکی لەوجۆرەش لێپرسراوێتی بخاتە ئەستۆی بەحوکمی دەوڵەتبوون وئەندامێتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جگەلەوەی پابەندکەرنییە، لەسۆنگەی بوونی مافی ڤیتۆ لەئەنجوومەنی ئاسایش لەمییانەی ئەمریکاوە، مەسەلەکە بەگاڵتەجاڕی وەردەگرێت و واشی لێکدەداتەوە، سووکایەتی بەشکۆو پێگە نێودەوڵەتیەکەی و مافەئەزەلییەکەی کراوە و پەلاماری ئەو دەزگایە دەدات وسووکایەتی پێدەکات.
هەروەك ئەمجارەش بەرامبەر دەستەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمیندارە گشتیەکەی کردی!
ئیسرائیل تەنها دان بەو بەشە لەڕێساو یاسا نێودەوڵەتیەکان دە نێتت لەبەرژەوەندی خۆی بێت و پاساوی رەفتارو سیاسەتەکانی بداتەوە. بەگووتەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەگرتووەکان: مامەڵەی لیستی خواردنیان لەگەڵ دەکات و ئەوەی بەدڵی بێت پەسەندی دەکات وبەشەکەی تر ڕەتدەکاتەوە!
بەڵام ئایە ئەمە واتای ئەوەیە لەسەرو ئەو یاساو ڕێسا گەردوونی وخوواییە نەنوسراوانەشەوە بێت، حوکمی بوون وگەردوون وکۆمەڵگەکانی مرۆڤایەتی ولەوانەش ستەم دەکەن، کەیەکێ لەڕێساکانی، ئەوەیە: ئەگەری ئەوەی هەیە لەلوتکەی بەهێزیی خۆیدا، دژبەیەکییەکانی ناوی بتەقنەوەو گڵۆڵەی بەرەو لێژی بڕوا؟
بەش بەحاڵی خۆم پێم وایە نەخێر، ڕێساخوواییەکانی حوکمڕان بە سەر جوڵەی رەوتی ستەمەوە، لەجڵەو شلکردنەوە دەستپێدەکەن، بە پەلکێشان وهەست بەتاوانمردندا تێدەپەڕن، تادەگەنە گلان وتیاچوون.
ئەوەی لەئێستاشدا هەستیپێدەکرێت ئیسرائیل لەقۆناغی سێهەمدایە، کەقۆناغی هەستمردن بەتاوان وستەم بەماف بینین وچوونە سەرو بنەماو بەها ئەخلاقییەکان وگووزارشتدانەوەیە لەقوڵترین قوڵاییەکانی ستەم وبەکارهێنانی ئەوپەڕی هێز.
بەگووتەی سەرۆکی ئەمریکا سێڵاوی ڕق وگیانی تۆڵەکردنەوە سەرکردەکانی ئەووڵاتەی بەجۆرێ کوێر کردووە( هەڵبەت ئەو دوای لێکردن وانەبن) زۆرکەم نەبێت حساب بۆهیچ پێوەرێکی ئینسانی وئەخلاقی و نێودەوڵەتی نەکەن.
بەکردەوە وامامەڵە لەگەڵ فەلەستینییەکاندا دەکەن، ئاژەڵ بن لەشکڵی مرۆڤدا، بەوجۆرەی وەزیرێکی حکومەتی ئێستای ئیسرائیل لەسەرەتای جەنگەکەوە غەززەییەکانی بەوجۆرە وەسفکرد!!
هەموو ئەوەش پێمان دەڵێت: ئیسرائیل لەرووی ئەخلاقی ولەویژدانی ملیارەها مرۆڤدا بەم جەنگە کۆتایی دێت، گەرچی وەك دەوڵەتیش بمێنێتەوە. هەربۆیە ئەگەر جەنگەکەش لەڕێی لەپێشگرتنی سیاسەتی بەسووتماککردنی خاك و سڵنەکردنەوە لەکۆمەڵکوژی وتاوانی جەنگ وپشتیوانی رەهای خۆرئاوا بباتەوە، ناسۆرێکی قوڵی وا دەکاتە یاداوەری خەڵکانی ناوچەکەوە، خۆی لەهەموو رەواتیەک دادەڕنێت وسەرچاوەکانی درێژەدان بەخۆی لەئایندەدا لاواز دەکات، بەمەش ئەو گوتەزایە راست دەردەچێت کەدەڵیت؛ هیچ کەس بەئەندازەی حوکمڕانە توندرەوەکانی ئیسرائیل دوژمنی دەوڵەتەکەیان نین و ئایندەی ناخەنە بەر دەم چارەنووسێکی نادیارەوە و لەسەر حسابی ئەویش شەڕی مانەوەو دواڕۆژی سیاسی خۆیان ناکەن. چونکە ئیسرائیل بەحوکمی دیموکراسی بوونی بۆ جوولەکەکان خۆیان.
گەرچی وەك دەوڵەت خۆیان لەسەرو یاساوڕێساو دامەزراوە نێو دەوڵەتیەکان دەبیننەوە، هیچ سەرکردەو کاربەدستێکیان لەسەرو لێپێچینەوەو لێپرسراو لەئەستۆ گرتنەوە نییە، کەئەوەش بەراورد بەدەوروبەرەکەیان خاڵێکی هێزیان بووە.بەڵام رەنگە گەورەیی کارەساتەکەی ئەمجارە، ئەو زەمانەتەشیان لاوازبکات و تێیان بگەیەنێت: دیموکراسی تێکەڵ بە ئاپارتاید ومرۆڤ کوژی بەرامبەر ئەوی دی دینی و نەتەوەیی، تاسەر درێژەی نابێت؟
زیاتر بخوێنەرەوە
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا موسا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
ئەمانەش ببینە
زانکۆی ئەمریکی پێشەنگایەک دەکاتەوە
شێرپەنجە تەنگ بە هونەرمەندانی کورد هەڵدەچنێت ! ... پەرواز و بەیان بۆمبا و دەشنێ موراد نەخۆشن
سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی سلێمانی لادەبرێت ... بۆچی هەندێك كەس دژی دەوەستن؟
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
خانەنشینان ئەمرۆ مووچە وەردەگرن ”ئەو پارەیەی لەبەغداوە بۆمان دێت ئەوەشمان نادەنێ”
بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە تاسلوجە گردبوونەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine