‎ئەگەر رۆڤانیش راستگۆ نەبوو ئەی کاک عوسمان درۆ دەکات !!

شەماڵ عەبدولوەفا

2023-11-06

گەڕی یەکەمی ئاشتەوایی ژمارەیەک کاراکتەر و هەڵسوڕاوی دڵسۆز دەستیان پێ کرد و هەر زووش شکستی هێێنا .
گەڕی دووەمیش لە لایەن بەڕێز دکتۆر بورهان یاسینەوە هەوڵی بۆ درا بە پرۆژەیەک دواتر بە گەڕانەوەی خۆیو بینینی هەموو کەس و کاراکتەرەکان لە پێناو سەرخستنی پرۆژەکەیدا ئەویش زوو شکستی پێ هێنرا. 
‎سێهەم گەڕی ئاشتەوایی لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستی پێ کرد.
‎زیاتر لەنۆ مانگە گۆران سەرقاڵی خۆ ڕێک خستنەوەیە. 
‎کاتێک پرۆسەی ئاشتەوایی دەستی پێکرد 
‎ھەر لەسەرەتاوە پرۆسەکە بە کەم وکورتیەکی جەوھەریەوە ئاڕاستە کرا ، چونکە ئاشتەوایەکە بەرنامەو پلانێکی تۆکمە لەبەردەمیدا نەبوو بۆ پشتگیری وھاوکاری و سەر پێ خستنی ، لە لایەکی تریشەوە ئیرادەیەکی گشتگیر نەبوو بۆ ئەو پرۆسەیە. 
‎تێگەیشتنەکانیش بۆ ئاشتەواییەکە فرە چەشن وفرە رەنگ بوو ، کەبەسەر دوو بەرەدا دابەش دەبون 
‎بەرەیەکیان پەرۆشی و دلسۆزی بوو بۆ کۆکردنەوە و سەرپێ خستنی بزوتنەوەکە تابچێتەوە سەر هەڵوێست و گوتارە رەسەن و رێچکە راستەقینەکەی خۆی. 
‎بەرەکەی تریان ئاشتەوایی بەپرنەسیبی ئەوەی وەرەوە لامان شۆێن و رێگەو پێگەت رون و باش دەبێت بەلام مەرجی ئەوەی تێدایە کەلەژێر چەتری مندا بیت. 
‎لەنێوان ئەم دوو بەرەیەدا بەرۆیشتنی کات بەرەی سێهەمی ئاشتەوایی ھەلتۆقی ، بەلام شەرمنانە و دەمامک دار ،وەک بەرەی سێهەمی نێوەندگیری هەردوو بەرەکەی تر 
‎ئەم سێ بەرەیە لەململانێ و کێشمە کێشدا بون
‎ تا وای لێ هات بەرەی سێهەمیش بە لای بەرەی دووهەم دا شکایەوە. 
‎ناکۆکییەکان بەشێوەیەک قوڵ بونەوە کە ھەموو دەست و نیەتە شاراوەکانی ئاشکرا کردو دەمامکەکانیشی ھەلمالی 
‎کێشەی بەرەکان لەسەر کێشەکانی ناو بزوتنەوەکە بوو کە خۆی لە
‎ ١/ بەخێزانی کردنی بزوتنەوەکە
‎٢/ موڵک و ماڵی بزوتنەوەکەو خاوەندارێتی گردەکە و کۆمپانیای وشە 
‎٣/ ھەلۆێست و گوتارو ناسنامەودەستوری بزوتنەوەکە
‎٤/ حکومەت و ھاوپەیمانیە سیاسیەکان 
‎ئەمانە خاڵە زەق و سەرەکیەکانی ناکۆکیەکان بون
‎کێشەی بە خێزانی بوونی گۆڕان لە سەردەمی کاک نەوشیروانا بوونی نەبووە ، تەنها کێشەی پەیوەندی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمپانیای وشە بوو 
‎مردنەکەی کاک نەوشیروان کۆچێکی لە پڕ نەبوو ، هەر زوو دەیزانی کۆچ دەکا ، دەبوایە ئەم دوو کێشەیەی چارەسەر بکردایە چونکە نە دەبو ئەو پیاوە گەورەیە بە دەستی بەتاڵەوە بەجێمان بێڵێ (ئەگەر ئەو پیاوە دوای خۆی بابەتێکی بە دەنگ و ڕەنگ لەسەر ئەم کێشانە بە جێ نەهێشتبێت) ، سەبارەت بە کێشەی خاوەندارێتی گردەکەو کۆمپانیای وشە سەرنجتان بۆ ئەم ڕوون کردنەوە مێژووییە ڕادەکێشم
سەبارەت بەکێشەی مولکایەتی گردەکە 
لەروی یاساییەوە ، ھی کۆمپانیای وشەیە و بە ناوی کاکە چیا و کاکە نماوەیە 
بەلام لەروی سیاسی و کۆمەلایەتییەوە دەبێت ئیستێکی بابەتییانە و بە ویژدانی لەسەربکرێت 
١/ کاک نەوشیروان کەلەگەل برادەرەکانی لەسەر مولکایەتی گردەکە کۆدەبێتەوە ( کاک ملازم عمر ، کاک قایەر بەخێر بچێت ، کاک حەمە تۆفیق و کاک سالار) پێش دامەزراندنی گۆران دەلێت بالەسەر ھەمومانی تاپۆ بکەین 
ھەمویان رەفزی دەکەنەوە
بەمە ڕون و ئاشکرایە کاک نەوشیروان نەیویستوە خۆی بەتەنیا مولکایەتی بکات 
٢/ لەزۆر بۆنە و چەند ویستگەیەک دا دەیوت ، گۆران بەشێکە لە پرۆژەکەم ھەر بۆیە داممەزراندوە
٣/ زۆر جاریش دەیوت کۆمپانیای وشە وپرۆژەکانی بۆئەوەیە گۆران منەتباری هیچ کەس و دامەزراوەیە نەبێت
ئەم سێ رونکردنەوەیە کافیە بۆ ئەوەی هەڵوێستەیەک بکەین 
‎بەرەی یەکەمی ئاشتەوایی راستەقینە شکستی ھێنا 
‎بەرەی دوھەمیش ھێشتا ھەر بەردەوامە بەلام بە لۆژیک و قەناعەتی خۆی بۆ گەرانەوەی ھەندێ لە زویر و نارازیەکان بەمەرجی ئەوەی پشتگیری لە بە خێزانی کردنی گۆران بکرێت و باسی خاوەندارێتی گردەکەو کۆمپانیای وشە نەکرێت
‎بەرەی دووهەم بە شێوەیەک لە شێوەکان پشتگیری لێ دەکرا لە لایەن هەندێ لایەن و کەسایەتی حیزبەکانی دەسەڵات 
‎ تاپرۆسەی ئاشەوایی و بەھێز کردنەوەی بزوتنەوەکە سەر نەگرێت لەگەل بونی ئەرزو ئاوو پارەش لایان ، کێشەش نەبوو لایان کۆنفرانس دەبەستن یان ناچنە ھەلبژاردنەوەو گەرچوشن دەنگ نەھێنن
‎لە ئێستەدا ئەوە گرنگ بوو لایان دەستەیەک دروست بکەن بەدلی خۆیان ولەژێر ئومرەتی ئەوان دا بێت
‎دەستە شاراوەکان چۆن ئاشکرا بون 
‎دەمامکەکان چۆن ھەلمالران 
‎کاک عوسمانی حاجی محمود و هەندێ لە ناڕازی و زویرەکان پرۆژەیەکی حەڤدە خالیان لەمانگی دودا دایە گۆران 
‎دوای زیاتر لەچوار مانگ گۆران وەلامێکی تەمومژاویان دانەوە ، کەبەدلی ئەوان نەبوو 
‎دوای مانگێک پرۆژەکەیان کردە ھەشت خال ، ! گۆرانیش وەلامێکی مەتاتیانەیان دانەوە ووتیان ، ئامادەین لەسەر ھەموو خالەکان گفت و گۆ و دان وسان بکەین 
‎پرۆژە حەڤدە خالیەکە بوو بە ھەشت و لەویشەوە بوو بەدوو خال ، وتیان وەلامی ئەم دوو خالەمان بەرونی بەنەوە
‎لەسەر ئەم دوو خالە ھەموو ھەلۆێست و نیەتە باش وخراپەکان ئاشکرا بوو
‎چەند کۆبونەوەیەک رێکخرا بۆ ئەم دوو خالە تا وەڵامی ناڕازی و زویرەکان بدەنەوە.
‎ گەیشتنە دەرچەیەک کەدەکرا ببێتە دەرگا کردنەوەیەک لەسەر دوو قورسترین کێشەکانی گۆران ورێگە چارەیەک بێت بۆ ھەنگاوی گەورەو جەوھەری تر 
‎رۆژی یەکەم 
‎بۆچونەکان بەئاراستەی ئەوە رێچکەی گرت کە گۆران لەگردەکە بێتە خوارێ وھەوارو جێگەوو رێگەیەک بۆ خۆی دیاری بکات 
‎رۆژی دوھەم 
‎ئەم بۆچونە بوو بەسێ بەشەوە
‎١/ گۆڕان گردەکە بەجێ بهێڵێ وبیداتەوە دەست کاکە نما و کاکە چیا بۆ جێ بە جێ کردنی پرۆژەکەی باوکیان 
‎ بزوتنەوەکەس ھاوکاریان بن وئەوانیش بەھەمان شێوە 
‎٢/ بزووتنەوەکە وەک ئێستای خۆی بمێنێتەوە (واتە بەبێ نارازییەکان و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا)، 
‎کارەکانی خۆیان بکەن و لە گردەکە بمێننەوە
‎٣/ گۆڕانی ئێستا بە شێوەیەکی کاتی لەگەڵ کوڕەکان ڕێک بکەون و هەموو کێشەکان بە هەڵواسراوی بهێڵنەوە 
‎ئەم سێ پێشنیارە ئامادەیە تا بخرێتە بەردەم چفات بۆ بریاردان لەسەری
‎بڕیاردان لەسەر ئەم سێ ئەگەرە بزوتنەوەکەی کردە ئاردی ناو درک وپرۆسەی ئاشتەوایشی لەناخەوە ھەلکێشا
‎دوای ھەموو ئەم گۆرانکاریە 
‎ئێستا ھاوکێشەکە لەبەر دەم گۆران دا بەم شێوەیەی لێھاتوە 
‎دوو بەرەی رون وئاشکرا وچەند کاراکتەرێک لەنێواندا 
‎ئەگەرەکانی بەردەم ئەم ھاوکێشەیە بەم شێوەیە خۆی نمایش دەکات 
‎١/ کاربەرێکەرانی ئێستای گۆران لەگەل کورەکانی نەوشیروان مستەفا رێک دەکەون وبزوتنەوەکە بەھەنە رێ دەبەن بەرێوە 
‎٢/ یان وەک ئێستا دەمێنێتەوەو بەردەوام دەبن لەشێوازی ئیدارەدانی ململانێو ناکۆکیەکان 
‎٣/ یان رێکخەری کۆن وخانەی کار بەرێکەر بەجێی دێلن بۆ کورەکان ، لەم حاڵەتە گۆڕان یەک چاو و یەک دەست دەبێت
‎ئینجا کێ کار دەکات لەناو بزوتنەوەکە و کێ واز دەهێنێ و بەجێی دێلێ ئەگەرەکان کراوە دەبن و سەری بزوتنەوەکە سوک دەبێت و دەستی والا دەبێت بۆ بەرێوە بردن و ئاراستە کردنی لەژێر چەتری بەخێزانی بونی بزوتنەوەکە
‎ئینجا دەتوانین بە ڕەوان شاد نەوشیروان بلێین ئارام بەو 
‎بێ خەم بنوو ئاواتەکەت ھاتە دی لەبەخێزانی بونی بزووتنەوەکەی کە داتمەزراند وەک فریاد رەسێک!!!
‎من لای خۆمەوەو بەش بەبەشی خۆم ھیوای سەرکەوتن بۆ هەموو بەرەکان دەخوازم بۆ( چونکە لەم هاوکێشەیەدا منی تیا نیم) 
‎ڕاستییەکان هەمووی لای یەک کەس نییە ، لای هیچ بەرەیەکیش نییە ، نە لە لای گۆڕان و نە لە دەری گۆڕان
‎لای منیش نییە .
‎هەموومان دەتوانین بگەینە کرۆکی ڕاستی بەڵام بە مەعریفە و ئەخلاق .
‎بێ ئەم دووانە ڕاستی بوونی نییە 
‎نوسراوە ١٧ خاڵییەکەی کاک عسمان وھاورێکانی بۆ بزوتنەوەی گۆران وەکوو خۆی لە کۆمێنتە ، ئەم نوسراوە نوسرای دووهەیش کە هەشت خاڵە و نوسراوی سێهەمیش کە دوو خاڵە لە خۆی ئەگرێت، واتا کرۆک و ناوەرۆکی نوسراوە حەڤدە خاڵییەکە نمایشی هەرسێ نوسراوەکە دەکاتە