کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
یارییەکە گەورەیە بەگەمەی بچوک سەرقاڵ مەبن
فارس نەورۆڵی
2023-11-09
ئەگەر تابلۆکە بەگەورەیی ببینین بەوردی بیخوێنینەوە بەریەککەوتنە سەربازی و جوڵە دبلۆماسیەکان دەیانبەنەوە بۆ کۆتایی، شەڕە گەورەکانی جیهان کە زلهێزەکان کاریان دەکرد دوای جەنگ نفوزی سیاسی و ئابوری خۆیان فراوان و جێگیر بکەن لەدەسکەوتی دوای جەنگ، بۆیە ئەو شەڕانەی ئێستا ڕودەدات دەرەنجامی ململانێی هێزە گەورەکانە ئێستا جیهان لەکێشمەکێشی کۆتایهێنان بەیەک جەمسەرییە، دەرکەوتنی ئەم ململانێیە لەئۆکراینا تەقییەوە، ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێزی بەریەککەوتنەکانیان خستە ئۆکراین بۆیە ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی وەک یاری شەترەنج لەفەلەستینەوە جوڵەیان کرد تا جیهان تەنها فۆکسی لەسەر ئۆکراین نەبێت، ئەگەر چی شەڕی ئیسرائیل عەرەب مێژوویەکی هەیە و مەسەلەی فەلەستین بۆ بونە دەوڵەت ڕەوایە بەڵام زلهێزەکان وەبەرهێنانی سیاسی تێدادەکەن و کێشەکانیان لەم ناوچانە و لەدەرەوەی جغرافیای خۆیان یەکلای دەکەنەوە دواجار ئەم شەڕە کۆتای دێت ژمارەیەک لەسەرکردەکانی ئیسرائیل و حەماس باجی دەدەن و دور نیە لەشانۆی سیاسی دور نەخرێنەوە بەڵام باجی قورسی شەڕ گەلی فەلەستین دەیدات، ماڵوێرانی و دەربەدەری و هەژاری بەرۆکیان دەگرێت ئەمە جگە لەدەسدانی هەزاران مرۆڤ لێکەوتەکانی ئەم شەڕە نەک لەسەر ئیسرائیل و فەلەستین بەڵکو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەجیهاندا ڕاچڵەکین و گۆڕانکاری دروست دەکات و کاریگەری لەسەر جیهان دەبێت پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە کورد لەناو ئەم گێژاوەدا چی بکات بۆ ئەوەی نەخنکێت ؟ هەر چەندە کورد بێمنەت بووە لەمێژوو بەڵام پێویستە ئەم جارە لەگورزی مێژوو تێبگات و بێمنەت نەبێت بۆ ئەوەی مێژوو خۆی دوبارە نەکاتەوە چونکە ڕوداوەکان ئەوە نیشان دەدەن براوە و دۆڕاوی شەڕەکان و دەسکەوتەکانی دوای شەڕ دیاری دەکات، بۆیە زۆر پێویستە ئەقڵی سیاسی کوردی ( کۆی حیزبەکان ) نەک هەر تابلۆکە و ئاڵۆزی ئەم قۆناغەو شەڕ و ئامانجەکانی تێبگات و خوێندنەوەی دروستی هەبێت بۆ گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان بەهۆشیارییەوە لەتەک دۆخەکەدا بجوڵێتەوە بەهەستیارییەوە هەنگاو بنێت (هەرچەندە سەیری ماڵی کورد و بیرکردنەوەی حیزبەکان دەخوێنیتەوە دەبێ بڵێی پەنا بۆ تۆ خودایە ) لێرەدا دەمەوێ بڵێم گەر بەم جۆرە سیاسەت بکەین هەلومەرجەکە ماوەی مانەوەمان پێنادات دەبێ بەهەستیارییەوە گوێ هەڵخەین بۆ نەوتراوەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی لەم قۆناغەدا تێبگەن گەمەکە گەورەیە بەیاری بچوکەوە سەر قاڵ مەبن . وەک حاجی قادر دەڵێ ( ئێستەکەش فرسەتە گەلی یاران . کەپەنەک بۆچی یە لەپاش باران .
زیاتر بخوێنەرەوە
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا موسا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
ئەمانەش ببینە
زانکۆی ئەمریکی پێشەنگایەک دەکاتەوە
شێرپەنجە تەنگ بە هونەرمەندانی کورد هەڵدەچنێت ! ... پەرواز و بەیان بۆمبا و دەشنێ موراد نەخۆشن
سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی سلێمانی لادەبرێت ... بۆچی هەندێك كەس دژی دەوەستن؟
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
خانەنشینان ئەمرۆ مووچە وەردەگرن ”ئەو پارەیەی لەبەغداوە بۆمان دێت ئەوەشمان نادەنێ”
بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە تاسلوجە گردبوونەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine