کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
هەولێرو بەغدا بۆڕێک ناکەون
فارس نەورۆڵی
2023-11-28
لە مێژووی گفتوگۆکانی بزوتنەوەی کوردو حکومەتەکانی عێراقدا بە ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سێ ڕێککەوتن یاخود گرێ بەست یاخود دەستور هەیە، بەڵام ڕێککەوتنەکان بەردەوام نەبووە ئیتر هۆکاری تێک چونەکە عێراق بووە یان هەڵەی کورد بووە، ئەوەجێ دێڵم بۆ توێژەران و مێژوونوسان.
ڕێککەوتنی یاخود دانپێدانانی یەکەم ئەوسەردەمەی بارزانی لە سۆفیەت دەگەڕێتەوە لەتەک زەعیم عەبدولکریم قاسم دەگەنە ڕێککەوتن، (کوردو عەرەب هاوبەشن لەم نیشتیمانەدا)، بەڵام لەبەر هەر هۆکارێک بێت ڕێککەوتن تێک دەچێت و شەڕ هەڵدەگیرسێتەوەو ڕێککەوتنی دووهەم ڕێککەوتنی ١١ی ئازار لەنێوان شۆڕشی کوردو ڕژێمی بەعسدا،ئەم ڕێککەوتنەش هەڵوەشایەوە چونکە بەعس بەتیۆری پیلانگێڕی مامەڵەی لەتەک شۆڕشی کورد دەکردو لەدوای ڕوخانی بەعس دەستورێک بۆ عێراقی نوێ دەنوسرێتەوە بۆ پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکان، بەڵام ئەم دەستورەش لەلایەن هێزی زاڵەوە ڕێگری لەجێبەجێ کردنی دەکرێت، بۆیە دۆخی عێراق لە ناجێگیری سیاسی و ئابووری دایە بۆئەوەی عێراق نەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر پێویستە تێگەیشتنێکی نوێ دروست ببێت و بەجدی هۆکاری شکستی ڕێککەوتنی یەکەم و دووهەم بخەنە بەر لێکۆڵینەوە، لەزیانی لێکەوتەکانی شکستی ئەو دوو ڕێککەوتنە پەندوەرگرن.
ڕاستە کورد قوربانی زۆری دا بەڵام ئەوبەشەی عێراقی عەرەبیش کەم زیانی سیاسی و ئابووری پێنەکەوت و باجی قورسیشی دا. پرسیارەکە لێرەدایە بۆچی دوای ئەو ئەزمونانە حکومەتەکانی عێراقی نوێ پابەند نابن بەو گرێبەستەوە کە زۆرینەی عێراقیەکان دەنگیان پێداوە؟
ڕاستە ئێستا کێشەی سیاسی و ئابووری لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیەو دەکرێ هەولێریش هەڵەی هەبێت بەڵام کەسەیری شێوازی ئیدارەدانی ململانێکە دەکەیت لەلایەن عێراقەوە وەک ڕژێمەکانی پێش و شەڕی کورد دەکات، بەڵام بەمیکانیزمێکی دیکە، دوێنێ بە تانک و کیمیای باران وئەنفال، ئەمڕۆ بەسیاسەتی برسیکردن هۆکاری ئەم ڕێکنەکەوتنەی هەولێرو بەغدا لەدوێنێ وئەمڕۆدا دوو هۆکاری سەرەکی هەیە:
١. کاریگەری پەیوەندیە ئیقلیمیەکان ٢. جیهانبینی و ڕۆشنبیری و بیرکردنەوە لەشێوازی بەڕێوەبردنی عێراقدا واتە نەتوانراوە ئەو بیرکردنەوەیەی کە خۆی بە گەورەو ئەویتر بەخزمەتکار تێپەڕێنێت هەتا ئەم بیرکردنەوەیە هەبێت هیچ پێکهاتەیەک خێر لە عێراق نابینێت و ئەوەش بۆ مێژوو بڵێین تێک چونی هاوسەنگی هێز لەنێوان هەولێرو بەغداد دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناتەبای و پەرتەوازەیی و یەکتر قبوڵنەکردنی ناوماڵی کورد خۆیەتی و ئەحزابی کورد دەستە پاچەیە لەبەڕێوەبردنی ناکۆکی وجیاوازییەکانی ناوخۆداو تا ئەم بیرکردنەوەشمان هەبێ نابێ گلەیی لەبەغدا بکەین و چاوەڕێی زیاتری لێبکەین.
بۆیەدەبێت ئەحزابی کورد لە جیاوازی ئیرادەو عینادی تێبگات و ئەو عینادیەی بەرامبەر یەکتر دەیکەین بیگۆڕین بۆ ئیرادەی چاکسازی و بۆ ئیرادەی داپەروەری و بۆ ئیرادەیەکی هاوبەش بەرامبەر دەرەوەی ماڵی کوردستانی. هەموو شتێک لەناوخۆدا ببەخشن بۆئەوەی هەموو شت لە بەرامبەر دەرەوە لە دەست نەدەین، ئەگەر ئەم تێگەیشتنە بوو بەتێگەیشتنێکی عێراقی وکوردستانی ئەوکات ڕێککەوتنی هەولێرو بەغدا ئاسان دەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا موسا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
ئەمانەش ببینە
زانکۆی ئەمریکی پێشەنگایەک دەکاتەوە
شێرپەنجە تەنگ بە هونەرمەندانی کورد هەڵدەچنێت ! ... پەرواز و بەیان بۆمبا و دەشنێ موراد نەخۆشن
سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی سلێمانی لادەبرێت ... بۆچی هەندێك كەس دژی دەوەستن؟
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
خانەنشینان ئەمرۆ مووچە وەردەگرن ”ئەو پارەیەی لەبەغداوە بۆمان دێت ئەوەشمان نادەنێ”
بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە تاسلوجە گردبوونەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine