کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کاریگەری پولی دۆمینە
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
2023-12-02
کاریگەری پولی دۆمینە domino effect تێرمێکی کۆنی/نوێیە، بۆیەکەم جار لە ساڵی 1940 لەلایەن هاری تراومانەوە وەک تیۆریایەکی سەربازی/سیاسی بۆ قسەکردن لەسەر پڕچەککردن و تێگەیشتن لە جەنگی نێوان یۆنان و تورکیا داهێنرا. لە شەستەکاندا و لە جەنگی ڤێتنامدا لە ئامریکا تیۆریاکە بەتەواوی پەرەیسەند و بووە بیانوویەک بۆ زیاتر پڕچەککردنی سەربازانی ئامریکا لەو وڵاتەدا.
ئەم کاریگەرییە دەرخەری یەکەم کەوتنی پولێکی دۆمینەیە کە بە دوایدا هەموو پولەکان هاڕە دەکەن بە بێ ئەوەی گەورە و بچووک تێیدا حسێبی بۆ بکرێت. داخستنی قوتابخانە بۆ ماوەی سێ مانگ، نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا و موچە، دوڕدۆنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی، کەوتنی یەک لە دوای یەکی فیگەرەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر پترۆدۆلار و قاچاخ-دۆلار، کۆبوونەوەی سامان لەدەست کەمینەیەکی زۆۆۆر کەمدا تەواونەبوونی سوڕی پارە لەبازاڕدا، بۆ من نیشانەیەکی زۆر ڕوونی دەستپێکردنی کەوتنی یەکەم پولی دۆمینەکەن.
لێرە ژیان لە ماڵەکەی سەرۆکەوە دەستپێدەکات، تا لێی دوورکەویتەوە زیاتر لە کولەمەرگی و مردن نزیک دەبیتەوە، ماڵی سەرۆک هەرگیز بێ ئاو و بێ کارەبا نابێت، خوێندنگای مناڵی سەرۆک داناخرێت، ماشێنی سەرۆک وەرناگەڕێت چونکە ڕێگاوبانەکانی ڕێگاوبانی ژیانن، ژنی سەرۆک هەرگیز بەرمیل و بتڵی گازی کۆڵان بە کۆڵان بەشان نەگێڕاوە، کە دوور دەکەویتەوە لەو ماڵە ئیدی کارەبا دەبێتە هەفتەی چەند سەعاتێک، ئاو دەبێتە هەفتەی سێ سەعات، سێ مانگ قوتابخانە بەبێ بوونی هیچ جەنگێکی جیهانی لەوڵاتەکەدا دادەخرێت و نشانەکانی زیندەگی بەڵێ کاران بەڵام ژیان و سوڕی ژیان کارایی خۆیان تێیدا لەدەستدەدەن.
چەندە جوانی گوت مارکس: کۆبوونەوەی پارە و سامان لە جوگرافیایەکی دیاریکراوی بچوک و لەدەست کۆمەڵێک کەسدا شەڕ و ماڵوێرانی زیاتری بەدواوە نابێت.
سەرۆک بۆ ئەوەی زۆر بژی، بۆ ئەوەی خۆی لە کاریگەری یەکەمین کەوتنی پولەکانی ئەم زنجیرەیە لە نەبوونی خزمەتگوزاری و ژیان و پەروەردە ڕزگار بکات دەبێت یا ژیانی ماڵەکەی خۆی وەک هی خەڵک لێبکات و دابەزێت بۆی، یا ئەوەیە ژیانی خەڵک بۆئاستی ژیانی خۆی بەرزکاتەوە، دەنا کاریگەری پولی دۆمینە دەگاتە سەر پولەکەی ماڵی خۆشی، زرمەی لێهەڵدەستێنێت کە دەنگ و کاریگەر ی و وێرانەکەی لە زرمەی یەکەمین پول زۆر زیاترە، چونکە قەبارەی پولەکەی سەرۆک لە قەباڕەی پولە یەکەمییەکان گەورەترە ، ئەمە یاسای فیزیا و سروشتە بە هیچ موفەکیرێکی موخەزرەمی کۆمیونیست/سەلەفی و بە هیچ کۆنە شۆڕشگێرێکی سەرای ئازادیش ناوەستێندرێت.
مێژووی سیاسی سەلماندوویەتی کۆبوونەوەی مانیعولجەمعێکی وەک بەرزەخی نێوان ژیان و مردن، لەگژەری و کولەمەرگی هێندەی مەحاڵ نامومکینە، کاریگەری پولی دۆمینە وەک یەک بە ئەندازەی گەورەییان دەگاتە هەموو لایەک، ئەو دەستاڕە لەوە گەورەتر و بڕندەترە تۆ بێیت بیوەستێنیت و پێکەوەیان کۆکەیتەوە ئەی کاکی فەیلەسوف و موفەکیری سیاسی گەورە گەلەکەمان.
زیاتر بخوێنەرەوە
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا موسا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
ئەمانەش ببینە
زانکۆی ئەمریکی پێشەنگایەک دەکاتەوە
شێرپەنجە تەنگ بە هونەرمەندانی کورد هەڵدەچنێت ! ... پەرواز و بەیان بۆمبا و دەشنێ موراد نەخۆشن
سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی سلێمانی لادەبرێت ... بۆچی هەندێك كەس دژی دەوەستن؟
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
خانەنشینان ئەمرۆ مووچە وەردەگرن ”ئەو پارەیەی لەبەغداوە بۆمان دێت ئەوەشمان نادەنێ”
بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە تاسلوجە گردبوونەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine