کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
گۆڕان و هه‌ڵسانه‌وه
سەردار قادر
2023-12-13
ده‌مێكه ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌بینیین، گۆڕان دواى دوا شكستى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و نه‌هێنانى هیچ كورسیه‌ك، ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌بیسترێت!!
پێش وه‌خته باس له ئاشته‌وایى ئه‌كرا، هه‌وڵه‌كان له‌و بۆته‌یه‌دا بوو، لیژنه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان له هاتووچۆدا بوون ، هه‌موو وێردى سه‌ر زمانیان ئاشته‌وایى بوو، ئه‌م ئاشته‌وایى یه هه‌ر زوو به‌رنامه‌ى جیاواز ، بیركردنه‌وه‌ى جیاواز، گوتارى جیاواز، داواكارى جیاواز، پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى بێده‌نگ كرد...
گۆڕان به‌چى هه‌ڵده‌ستێته‌وه؟؟
ئایا به گۆڕینى ڕێكخه‌رى گشتى ئیتر گۆڕان ئه بێته‌وه گۆڕ‌انى جاران و مه‌نزڵگاى ئۆپۆزسیۆن؟؟
گۆڕان دواى كۆچى دوایى نه‌وشیروان موسته‌فا به كۆمه‌ڵێك ده‌ردى كوشنده‌دا ڕۆشتووه،ناكرێت ته‌نها گۆڕینى ڕێكخه‌رى گشتى به كلیلى چاره‌سه‌رى كۆى گرفته‌كان بزانرێت، گۆڕان له ئێستادا خولانه‌وه‌یه له‌ناو بازنه‌ى داخراودا, گۆڕان له ئێستادا له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا په‌نجه‌كان یه‌كترى ئه‌شكێنن.
گۆڕان بۆ بوونه‌وه به گۆڕ‌انى جاران و به‌هێزتر له جاران كۆمه‌ڵێ خاڵى كاركردنى سه‌ره‌كى هه‌یه كه پێویسته هه‌نگاوى بۆ بنێ ئه‌وانیش:
1ـ گۆڕان له ئیستادا به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى خۆجێى كه هاوڵاتیانى هه‌رێم و تاكى كوردى و شه‌قامى كوردى ناڕازیه له ده‌سه‌ڵات، تا گۆڕان نه‌كشێته‌وه له حكومەتى هه‌رێم و حكومه‌تى خۆجێى ناتوانرێت نزیك بێت له ناڕەزایى خه‌ڵك و تاکی کوردی، گۆڕان لە ئێستادا مکیاجی ئەم دەسەڵاتەیە کە بە داخەوە مکیاجێکی جوانیش نییە.
2-گۆڕان لەسەرەتای دروستبوونیەوە شەفافیەتی دارایی نەبووە، نە دەنگدەر و نە زۆرینەیەکی هەڵسوراوانی ئاگاداری باری دارایی گۆڕان نیە، نە ئەزانرێت خەرجییەکانی چییە، نە داهاتی، نە قەرزاری نە سەڕجاوەکانی داهاتی، جا بزاوتێک شەفافییەت بۆ وڵات داوا بکات کەچی خۆی سەرەتای شەفافییەتی مومارەسە نەکردووە.
3- گۆڕان لە سنوری یەکێتی هاوپەیمانی کرد بۆ هەڵبژاردن و شکستی هێنا، لە سنوری پارتی چووە حکومەت و شکستی هێنا، تا گۆڕان واز لەم هاوپەیمانێتییانە نەهێنێت ئەستەمە بێتەوە جێ بڕوای دەنگدەرانی.
4-دەمێکە باس لە پەیوەندی کۆمپانیای وشەو بزاوتی گۆڕان ئەکرێت، تا ئێستا شەفافانە ئەم پەیوەندییە رێکنەخراوە، نە گۆڕان نە کۆمپنایای وشە ئەم کێشەیەی یەکلانەکردەوە، بۆتە وەهمێک، باسکردنی بۆتە یاساغی کە پێویستە شەفافانە ئەو پەیوەندییە رێکبخرێتەوە.
5-گۆڕان سەردەمی زێڕینی سەردەمی ئۆپۆزسیۆن بوونی بووە، بۆ پڕۆسەی هەڵسانەوەو ئاشتکردنەوەی هەڵسوڕاوان و دەنگدەرانی گەڕانەوەیە بۆ بەرەی شەقام، ئەو شەقامەی کە زۆرینەی دوورە لە هەڵبژاردن و بایکۆتی کردووە، شەقامێک کە لە گۆڕان زویرەو سزای داوە.
لە ئێستادا رێکخەری گشتی نوێ گۆچانی سیحری پێ نابێت، کە زۆرینەی ناوەکانی لە میدیادا دێت هەموو ئامادە نین ئەو کارە بکەن.
رێکخەری گشتی نوێ بەسەر کۆمەڵێک گرفتی گەورەدا دەکەوێت.
هەڵبژاردنی خانەش هەمان گرفتی هەیە، هەر هاوڕێیەک بیەوێت ئەندامی خانە بێت ئەبێت هەوڵەکانی خەمی گشتی بێت.
تا ئێستا تانوپۆی ئەو هەڵسانەوەیە گۆڕان و میدیاکەی بەشەفافانە باسی لێوە ناکات.
گۆڕان پێویستە لە خودی خۆیدا زیاتر دەرگا لە ناڕازییەکانی بکاتەوە.
گۆڕان ناڕەزایەتییەکان بە بەشێک لە خۆی بزانێ نەک وەک لادەر و دوژمن بیبینێ.
گۆڕان گەر گوتاری نەگۆڕێت ئەبێت وەک مێژوو باسی گۆڕان بکەین.
زیاتر بخوێنەرەوە
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا مو‌سا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
ئەمانەش ببینە
زانکۆی ئەمریکی پێشەنگایەک دەکاتەوە
شێرپەنجە تەنگ بە هونەرمەندانی کورد هەڵدەچنێت ! ... پەرواز و بەیان بۆمبا و دەشنێ موراد نەخۆشن
سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی سلێمانی لادەبرێت ... بۆچی هەندێك كەس دژی دەوەستن؟
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
خانەنشینان ئەمرۆ مووچە وەردەگرن ”ئەو پارەیەی لەبەغداوە بۆمان دێت ئەوەشمان نادەنێ”
بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە تاسلوجە گردبوونەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine