کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دەسەڵات لەنێوان تەقدیسکردن و بەشەیتانیکردن !
محمد خۆشناو
2023-12-16
ئەوەی زۆر منی سەرقاڵ کردووە ، بۆچوونی کەسانێکن کە خۆیان بە بەرهەڵستکار یان ئۆپۆزۆسیۆن دادەنێن ، کە ڕایان لە هیچ نیە و ، بەهیچ شتێک ڕازی نابن و ، حساب بۆ هیچ سەرکەوتن و دەستکەوت ناکەن و ، کوردستان لەکن ئەوان بەندینخانەیەکی گەورەیە و دەسەڵاتیش دوژمنێکی سەرسەختە و ، ئەوەندە دەمارگیر و دڵڕەقن کاردانەوەیان بۆ ورد و درشتی هەموو شتێک دەبێت تەنانەت شەرم و حەیاش !! بەتایبەتی کە دەبینین بەداخەوە دەگاتە ڕادەی ئەوەی کە لە ڕقی دەسەڵاتداران جیاوازی لەنێوان حکومەت و نیشتیمان نەکەن و ، پێیان هیچ نیە کە ئەو قەوارەیە تێک و پێک بچێت مادامەکی ئەو جۆرە دەسەڵاتە بەڕیوە دەبات ، ئەوانە حکومەت و قەوارەکەیان تێکەڵ کردووە ، برای ئازیز : پارتی و یەکێتی حکومەتن و دەسەڵاتدارن هەقی خۆتە زۆر بە تووندی رەخنەبارانیان بکەیت و زۆریش لەو کێشە و کەموکوڕی و پەرتەوازیەیی و دڕدۆنگیە خەتای ئەوانە ، بەڵام کوردستان نیشتیمانی هەمیشەییە ، حکومەت ئامرازێکی سیاسیە بۆ فەترەیەکی کورت لە تەمەنی نیشتیماندا ، نیشتیمان بریتیە لە مێژوو و جوگرافیا و ، ئەو خاکەی کە گۆڕی بابوباپیرانمانی لەباوەش گرتووە ، ئەو درەختەیە کە ئارەقەی ئەوان دەخواتەوە ، بۆیە مافی هەر مرۆڤێکە کە ڕقی لە حکومەت ببێتەوە ، بەڵام مافی ئەوەی نیە ڕقی لە نیشتیمان ببیتەوە ، پارتی و یەکێتی و حزبەکانی تر هەرێمی کوردستان نین ، نابێت هەموو ئەوانەی کە ناکۆکن لەگەڵ حزبەکان ، ببنە دوژمنی کوردستان و ، نابێت هیچ سیستەمێکی حوکمڕانی خۆی لەگەڵ نیشتیمان تێکەڵاو بکات ، دیگۆڵی ڕابەری فەڕەنسا بە گەلەکەی گووت : «من فەڕەنسام و فەڕەنساش منم » لە ڕاپرسیەکدا کە خرایە بەردەم گەلەکەی کەوتاندیان و لەهەڵبژاردن دەرنەچوو ، ئەو دیگۆلەی کە باوکی روحی ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان بوو .
لەهەندێک وڵاتانیشدا چینی دەسەڵاتدار و ڕاگەیاندنی ئاراستەکراو دەیانەوێت تێکەڵاوی لەنێوان ئاراستەی رەخنە بۆ فەشەلهێنانی حکومەت لەهەندێک بنەماکانی حوکوم کە لەدەستوری وڵاتەکەیاندا سەرچاوری گرتووە و نێوان نیشتیمان بکەن ، بەمە ناوهێنانی هەر سلبیاتێک بۆ ئەو نیزامە دەکەنە هێرش بۆسەر نیشتیمان و ، ناوهێنانی هەر فەشەلێک بۆ ئیدارەدانی حوکومڕانی دەکەنە هێرش بۆسەر نیشتیمان و ، دواجار هێرشکردن بۆسەر سەرکردەکان و بەمە لە لایان دەسەڵاتدار بریتی دەبێت لە نیشتیمان و ، حەزی ئاڵوویری دەسەڵات بریتی دەبێت لە خواستی کەوتنی نیشتیمان ، ئەوانەی یان ئەو ڕاگەیاندنانەی کە وایدادەنێن کە رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدار یان حکومەت بریتیە لە رەخنەگرتن لە نیشتیمان ، ئەوە کارەکە زیاتر قووڵ دەکەن و کەلێنی ڕاستەقینە نێوان دەسەڵاتدار و ژێردەسەڵاتدار زیاتر دەکەن .
ئۆپۆزوسیۆنی سیاسی ڕاستەقینە کە هێشتا لەکن ئێمە دروست نەبووە ، ئەو کەسەیە کە کاتێک بڕیارەکان و سیاسەتەکان تموحاتەکان ناهێننەدی یان ، ئەو بەڵێنانەی کە حکومەت داویەتی بەدینایەت ، ئەوانە پێیان دەڵێن موعارەزەی سیاسی کە ڕەتکەرەوەی سیاسەتی حکومەتن ، ئەم ئۆپۆزۆسیۆنە لەناو حزب و سەندیکا و کۆمەڵگەی مەدەنی هەن و ، موعارەزەی ئەوانە لەمیانی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە پەرلەمان و سەندیکاکان و فەزای شەرعی ئۆپۆزۆسیۆن لەوانە ، ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و نووسین …. هتد دەبێت ، لە لایەکی تردا جگە لەمە ئەمن پەیوەندیەکی ڕاست لەنێوان گەل و دەسەڵاتداردا نابینم ، پەیوەندیەکە یان پیرۆز کردنە یان شەیتانیکردن ، ئەوانە دەسەڵاتیان خۆش دەوێت وایدەبینن کە هەڵە ناکات و هەموو کارەکانی بۆ بەرژەوەندی گەلە ، ئەوەی موخالفیش بێت لەگەڵ دەسەڵات هەمیشە وەک شەڕیکی ڕەها سەیری دەکەن ، مەهزەلەکە لەوەدایە دەبینین هەر چەند ماوەیەک دەسەڵات لە تەقدیسکردنەوە دەگۆڕێت بۆ شەیتانیکردن یان پێچەوانە ، بەداخەوە پەیوەندی ئێمە لەگەڵ دەسەڵات یان پاشکۆیی بووە یان دوژمنداریکردنێکی سەرسەخت.
زیاتر بخوێنەرەوە
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا موسا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
ئەمانەش ببینە
زانکۆی ئەمریکی پێشەنگایەک دەکاتەوە
شێرپەنجە تەنگ بە هونەرمەندانی کورد هەڵدەچنێت ! ... پەرواز و بەیان بۆمبا و دەشنێ موراد نەخۆشن
سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی سلێمانی لادەبرێت ... بۆچی هەندێك كەس دژی دەوەستن؟
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
خانەنشینان ئەمرۆ مووچە وەردەگرن ”ئەو پارەیەی لەبەغداوە بۆمان دێت ئەوەشمان نادەنێ”
بەشێك لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە تاسلوجە گردبوونەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine