کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
جۆ بایدن چی بە پارتیو یەكێتی وت؟
2023-12-13
دیبلۆماتیك
جۆ بایدن"ی سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ پارتیو یەكێتی دا كۆ دەبێتەوەو بەوان دەڵێت، ئەمەریكا نكوڵی لە ڕەوایەتی مەسەلەی كورد ناكاتو تا ئەوكاتە پشتیوانتان دەبێت كە خاوەنی سیاسەتێكی عەقڵانی بن.
لە 7 – 12 – 2002 داو چوار مانگ بەر لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق، جۆ بایدن كە ئەو دەمە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا بووە، لە میانی ئامادەكاری بۆ لێدانی ڕژێمی بەعس، لە هاوینە هەواری سەڵاحەدین لەگەڵ وەفدێكی هاوبەشی پارتیو یەكێتی دا كۆ دەبێتەوە.
عیماد ئەحمەد، لە لاپەڕە 250 و لاپەڕەی پاشتری كتێبی " درەوشانەوەی مێژوو"دا كە تۆمارو نووسینەوەی بیرەوەرییەكانیەتی باسلەو كۆبوونەوەیە دەكاتو دەڵێت:" وەفدی یەكێتی بەسەرۆكایەتی كاك بەرهەمو ئەندامێتی بەندەو وەفدی پارتیش بە سەرۆكایەتی كاك نێچیرڤان بارزانی بوو، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەو باسوخواسەكاندا من پرسیارێكم لە بایدن كردو لێمپرسی لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ساڵی 1975 بەگەرمی پشتیوانیتان لە كورد كرد، بەڵام دوایی لەبەرخاتری ڕژێمی ئەوكاتی ئێران پشتتان لە ئێمە كرد، ئەی ئێستا ئەمەریكا تا كوێ پشتیوانی لە كورد دەكات، ئایا ئەمجارەش لەبەر دڵی توركیا پشتمان تێناكات؟
" ناو هێنانی توركیا لە پرسیارەكەدا لەو ڕوانگەیەوە بووە كە وەكو عیماد ئەحمەد ئاماژەی پێداوە، ئەوكاتە هەندێك مەرجی هەبووە بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی ڕووخانی ڕژێمی بەعسدا".
عیماد ئەحمەد لە بیرەوەرییەكانیدا وەڵامی جۆ بایدن"ی بۆ پرسیارەكەی ئەو بەمجۆرە تۆمار كردووەو نووسیوویەتی:" بایدن زۆر بە ڕاشكاوی وەڵامی دامەوەو وتی، ئەمەریكا نكولی لە ڕەوایی مەسەلەی كورد ناكات، تا ئەو شوێنە پشتیوانی سەرڕاستی كورد دەبێت كە خاوەن سیاسەتێكی عەقڵانیو مەنتیقی بێت، خۆ ئەگەر كورد كەركووك دەكاتە پایتەختی كوردستان، ئەوا لەمەدا ئەمەریكا پشتیوانیتان لێناكاتو لەگەڵتان نابێت".
عیماد ئەحمەد ئاماژەشی بەوە داوە كە بایدن بۆیە نمونەی كەركوكی هێناوەتەوە، چونكە پاش ڕێكەوتننامەی واشنتۆن پارتیو یەكێتی پرۆژەی دەستوورێكیان ئامادە كردووەو لەو پرۆژەیەدا كەركووك وەك پایتەختی كوردستان دانراوە.
زۆرترین سەردان
1
سەدام، قۆناغەکانی ملهوڕی
2
گۆشتی ماسی گران بوو
3
چی دەزانیت دەربارەی مافیا مسوڵمانەكەی ئیتاڵیا ؟
4
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
5
مەسروور بارزانی داوایەكی نێردە دیپلۆماتیەكان رەتدەكاتەوە بۆچی مەسروور بارزانی ئامادە نییە ئەم كارە بكات ؟
زیاتر بخوێنەرەوە
سەدام، قۆناغەکانی ملهوڕی
مەسعود بارزانی هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
محمد بن سەلمان چۆن مانگی نەبینی و رەمەزانی دیاریكرد؟
ترەمپ دەگەڕێتەوە
محەمەدی حاجی مەحمود لە كۆنگرەدا دوایین قەڵای عەبدوڵای برای دەڕووخێنێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine