سەید کاکە: کادیرەکە بە پێشمەرگەیەکی وتبوو وەرە سواری پشتم بە

2023-12-23
دیبلۆماتیک

سەید کاکە لە بیرەوەرییەکانیدا، چیرۆک و ڕووداوێکی هێجگار جیاوازو سەرنجڕاکێشی سەردەمی خەباتی شاخ دەگێڕێتەوە.

ئەو کە لەو سەروەختەدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالست و بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری بووە، لە کتێبی " بیرەوەری پێشمەرگەیەک"دا باسلەوە دەکات کە بەرپرسەکانی سۆسیالست دوو کادیریان داناوە زۆ ئەوەی پێشمەرگەکان ڕۆشنبیر بکەن و فێری خەباتیان بکەن، بەڵام دەرکەوتووە کە دوو کادیرەکە ئەخلاڤیان باش نەبووە.

ئەو چیرۆک و ڕووداوەی کە سەید کاکە باسیدەکات لە کۆتایی ساڵی 1981 و سەروبەندی ئەنجامدانی یەکەم کۆنگرەی حیزبی سۆسیالستە.

 سەید کاکە دەڵێت:"  كاتی كۆنگرە بوو دوو گەنج  تازە هاتبوون، خۆیان وەكو ماركسی نیشان دەدا لە " ئۆردوگای پێشمەرگە" دایاننابوون، هەركەس بهاتایە بۆ پێشمەرگایەتی لەوێ دایان دەنان‌و ئەو دوو گەنجە فێری پێشمەرگایەتی‌و خەباتیان دەكردن".
وەکو ئەو باسیکردووە، هەندێك لە بەرپرسەكانی سۆسیالست ئەو دوو كادیرەیان بە پێشكەوخواز دادەناو دەیانووت پێشمەرگە فێری خەبات دەكەن.

سەید کاکە لە کتێبی " بیرەوەری پێشمەرگەیەک" دا دەیگێڕێتەوەو دەڵێت:"  پێشمەرگەكانی ئۆردوگا هاتن پێیانگووتم ئەو دوو كادیرەی ئێوە بۆ ئێمەتان داناوە تا فێری خەباتمان بكەن هەردووكیان بێئەخلاقن، ئەو شەو یەكێكیان كەناوی خالیدە بە پێشمەرگەیەكی گوتووە وەرە سواری پشتم بە، دەركەوت كە هەردووكیان وابوون".