کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ووردەكاری و زانیاری تایبەت لەسەر هێرشە موشەكیەكەی سەر هەولێر
2024-01-17
شەوی ڕابردوو تیمێكی تایبەتی سوپای پاسداران لە یەكەی زەهرای تۆپ هاوێژ لە نزیك شارۆچكەی ڕوانسەری سەر بەپارێزگای كرماشان لەسەر چەند سەكۆیەكی موشەكی دە موشەكی بالیستی جۆری فاتیح ١١٠ یان ئاراستەی باكوری شاری هەولێر كرد كە لەئەنجامدا چوار هاوڵاتی سڤیل شەهید و شەشی دیكەش بریندار بون ،
هێرشەكان لەبری پێكانی بنكە و بارەگا ئەمریكیەكان ماڵی ملیاردێر و خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاڵكۆن و ئێمپایەر پێشڕەو دزەیی كردە ئامانج كە خۆی و كچە یەك ساڵانەكەی و میوانەكەیانی شەهید كرد جگە لەبرینداربونی هاوژین و كوڕە گەورەكەی .
هێرشەكان دروست كاتژمێر ١١:35 خولەك ئەنجامدران تەنها چل خولەك دوای ئەوە سوپای پاسداران بە دوو بەیاننامە تەواوی هێرشە موشەكیەكانیان گرتە ئەستۆ و گوتیان ئەوە لەوەڵامی هێرشەكانی شاری كرمان دا بو نیاز و مەبەست لەهێرشەكان پێكانی بنكە ئەمریكی ئیسرائیلیەكان بوە.
هەر زوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و پنتاگۆن ڕایان گریاند بەهیچ جۆرێك لەو هێرشانەدا بنكە و بارەگای ئەوان نەكراوەتە ئامانج و تەنها ماڵ و شوێن و خەڵكی سڤیل كراونەتە ئامانج .
دوو لە موشەكە فاتیحەكان ڕاستەوخۆ بۆ بارەگاكەی ئەژی ئەمین یاریدەدەری ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش بوون
دیپلۆماتیك لەڕێگای سەرچاوەیەكی ئەمنی زانیویەتی كە موشەكەكان جگە لە خاپوركردنی ماڵەكەی پێشڕەو دزەیی خانوو ڤێلای دوو هاونیشتیمانی تریشیان كردوەتە ئامانج و زیانیشیان بە خانوی ٣٤ هاوڵاتی دیكە گەیاندوە و بۆ ماوەیەكش ناوچەكە بێ كارەبا بو .
سەرۆك وەزیران لەداڤۆسی سویسراوە بەیاننامەیەكی تووندی دەركرد و داوای لە حكومەتی عێراق كرد پێشێلكردنی سەروەری خاكەكەی قبوڵ نەكات جگە لەوەی خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە هەولێر بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو هێرشانە ئەنجامدرا .
موشەكی فاتیح ١١٠ ساروخێكی دروست كراوی بالیستی ئێرانیە و یەكەمین دانەی لەساڵی ٢٠٠١ دا لێ بەرهەم هێنراوە و مەدای ٣٠٠ كیلۆمەتر دەڕوات و هەر بۆیە ئێرانیەكان دێنە شاری كرماشان بۆ هەڵدانی ،
موشەكەكە هیچ كڵاوەیەكی لێ نابەسترێت و بەئاسانیش دەتوانرێت بە دژە موشەك و پاتریۆت ڕێگری بكرێت و بخرێتە خوارەوە .
زۆرترین سەردان
1
سەدام، قۆناغەکانی ملهوڕی
2
گۆشتی ماسی گران بوو
3
چی دەزانیت دەربارەی مافیا مسوڵمانەكەی ئیتاڵیا ؟
4
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەرهەمی نوێ و ئاست بەرزی ناوماڵی نمایش کرد لە ناوچەکەدا
5
مەسروور بارزانی داوایەكی نێردە دیپلۆماتیەكان رەتدەكاتەوە بۆچی مەسروور بارزانی ئامادە نییە ئەم كارە بكات ؟
زیاتر بخوێنەرەوە
سەدام، قۆناغەکانی ملهوڕی
مەسعود بارزانی هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل
ئەردۆگان بڕیاری توندی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند
محمد بن سەلمان چۆن مانگی نەبینی و رەمەزانی دیاریكرد؟
ترەمپ دەگەڕێتەوە
محەمەدی حاجی مەحمود لە كۆنگرەدا دوایین قەڵای عەبدوڵای برای دەڕووخێنێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine