بارزانی بە نهێنی لە سەری رەش لەگەڵ راكان جبوری كۆبویەوە

پەڕلەمانتاریكی عەرەبی كەركوك: لە هەولێر داوای لێبوردنمان لێكرا
2024-01-17
شاندێکی عەرەبی کەرکوک بە سەرۆكایەتی راكان جبوری بەنهێنی سەردانی بارزانیان کردووە و پەڕلەمانتارێكی عەرەب ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە ئاشكرا دەكات و دەڵێت:لە هەولێر دان نرا بەو غەدرەی لە عەرەب كراوە و داوای لێبوردنمان لێكرا
دەشڵێت: لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر عێراقیبونی كەركوك كراوەتەوە.

وەفدەكە پێكهاتبون لە هەریەك لە راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و موهەیمەن حەمدانی پەرلەمانتاری عەرەب و چەند نوێنەرێکی عەرەب لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

عەرەبەكانی كەركوك چاویان لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوكە و دەیانەوێت راكان جبوری لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.

هەرچەندە هێشتا دیار نییە بارزانی بەڵێنی چی پێداون،بەڵام لێدوان و دڵخۆشی ئەندامانی وەفدەكە دەریدەخەن كە ئۆكەی داواكاریەكانیان لە بارزانی وەرگرتووە.


موهەیمەن حەمدانی،پەڕلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی عەرەب لە كەركوك لە فەیسبوكی خۆی پۆستێكی كردووە و رایگەیاندووە: دیدارەکەی هەولێر کۆبوونەوەیەکی مێژوویی بووە و ڕاستگۆیانە بۆ یەکەمجار قسە لەسەر پەیوەندی کورد و عەرەب کراوەو و دەستنیشانی ئەو هەڵانەی ساڵانی ڕابردوو کراون 

ئاماژەی بەوەشكردووە لایەنی کوردی دانی بەهەڵەکاندا ناوەو و داوای لێبوردنیان لە هەموو عەرەب کردووە.
حەمدانی وتوشیەتی: عەرەب پێگەی شایستەی خۆی بەپێی لێکتێگەیشتنەکان وەردەگرێت و نە ژووری تاریک دەمێنێت و نە سازش لەسەر عێراقی بوونی کەرکوک دەکرێت.

ئەگەر پارتی بچێتە ژێرباری هاوپەیمانی لەگەڵ عەرەبی كەركوك بەشێوەی تاكلایەنە و پارێزگاری شارەكە تەسلیم بە راكان جبوری بكات،ئەو دەدژی بانگەشەكانی خۆیەتی كە دەیوت راكان جبوری پارێزگارێكی سەپێندراوە و مامەڵەی لەگەڵ ناكەن