عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
کاتێک سەرمایەی توپی پێ دەخرێتە خزمەت گەل و نیشتیمان !
محمد خۆشناو
2023-09-02
مێژونووس و ڕۆمانووسی ناوداری ئۆرگوایی «ئەدواردۆ گالیانۆ-1940-2015» لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا (تۆپی پێ لەنێوان خۆر و سێبەر )دا باس لەوەدەکات کە تۆپی پێ ، بەوەدەناسرێت کە ئەو ئاوێنەی جیهانە ، کە لەناویدا حیکایات دروستدەکرێت و ، نەبەردی و ئیستیغلال و خۆشەویستی و کۆلەمەرگی لەخۆدەگرێت و ، ململانێ لەنێوان ئازادی و ترس لەخۆدەگرێت ، ئایینێکی ترسناک لەخۆدەگرێت کە ناوی « ئایینی بازاڕ»ە ، مەبەستی گالیانۆ ئەوەیە کە ئەمە بازاڕە دەسەڵاتدارە و ئەو موڵکیەتە ، دەوڵەمەند تەحەکوم دەکاتە سەر هەژار ، زمانی پارە و بەرژەوەندی وایلێهاتووە هەڕەشە دەکاتە سەر هەمووان ، هەتا هەڕەشە دەکاتە سەر خودی چێژی تۆپی پێ-ش ، گالیانۆ چڵێسی جیهانی سەرمایەداری لە تۆپی پێدا دەخاتەڕوو ، بەڵام لە لایەکی تر تۆپی پێ نموونەی مرۆیی و پێشەنگیش بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان دروست دەکات ، وەرن سەیری ئەو پەیامە نەمرەی یاریکەری ناسراوی تۆپی پێی جیهانیی و هەلبژاردەی سەنگال «سادیۆ مانی » مەزن بکەن کە ئیستا وەک هێرشبەر لە یانەی « النصر»ی سعودیەیە ، بزانن ناوداریەکەی چی لێکردووە و دەڵێت : بەرگەی برسێتیم گرت ، لەکێڵگەکاندا کارم کرد ، لەجەنگەکاندا قورتار بووم ، یاری تۆپی پێم بە پێخواسی دەکرد ، لە قووتابخانە فێر نەبووم ، بەڵام ئەوڕۆ بە یارمەتی بەهرەی وەرزشیم و ئەوەی لە تۆپی پێ وەرمگرتوە ، دەتوانم یارمەتی گەلەکەمی پێبدەم…لەمیانی کاری کۆمەڵگەیی دەستم بە دروستکردنی قووتابخانە و نەخۆشخانە کرد ، جلوبەرگ و پێڵاو و خواردن پێشکەش ئەو کەسانە دەکەم کە لە هەژاریەکی نالەباردا لە وڵاتەکەمدا دەژین ، هەروەک مانگانە «70» یۆڕۆ لە ناوچەیەکی زۆر هەژار لە سەنگال دەدەمە هەموو خەڵکەکە، من پێویستیم بە خۆهەڵکێشان بە ئۆتۆمۆبێلی گرانبەها و ، ڤێلەی گرانبەها و ، گەشت و ئاهەنگ نیە و ، ئەمە جگە لە فڕۆکاکان ، من بەوە باشم کە گەلەکەم کەمێک لەوەی هەبێت کە ژیان داویەتیە من….باشە ئەم پەیامە جوانە چ بە دەوڵەمەند و بزنسمانەکانی ئێمە دەڵێت ؟! ئەم پەیامە دەڵێت ، ئەگەر زڕوف یارمەتیدای بۆ ئەوەی کەلەکەیەکی سەرمایە پێکبنێیت ، هەوڵ بدە یارمەتی دەوروبەرەکەت بدە ، یارمەتی بەشێوەیەکی دامەزراوەیی بدە نەک دانی هەندێک پارە ، بەڵکو لەمیانی پێشکەشکردنی هەلی کاری نوێ و بەرپاکردنی پڕۆژەی بچووک لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان ، بەداخەوە ئەوەی لە کوردستان دەیبینین ئەوانەی کە قەدەر یان بارودۆخ هەلی ئەوەی بۆ ڕەخساندن کە سەرمایەی گەورە لەسەریەک دابنێن « زۆربەی زۆریان یەک کتێبیشیان نەخوێندۆتەوە » پارە بۆ خۆردەخستن و ناوبانگی کۆمەڵایەتی دەدات ، نەک وەک دەوڵەمەندەکانی هیندستان یان هەر وڵاتێکی تر کە بە سەرمایەکانیان بووژانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان دروستکرد .
اقرأ أيضاً
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine