عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
د. بەهرۆز عەلی
2025-06-19
سیاسەتە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بڕیاردانی سیاسیی و حوکمرانی وڵات، لەدوای مردنی ئیمام خومەینی لەساڵی ١٩٨٩وە دابەش بووە بۆ کۆمەڵێک دامەزراوەی فەرمیی و نافەرمیی، کە ئامانج لێی پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆرشی ساڵی ١٩٧٩ ی ئیسلامییە، کە لەسەر دوو رەهەندی گرنگ دارێژراوە: یەکەم بنەمای دەستوری شۆرش و دووەمیان وتەکانی ئیمام خومەینیە دەربارەی قەلاچۆکردنی داگیرکەرانی بیانی و سرینەوەی تەواوەتی ئاسەوارەکانیان لە پیناو بەسیهێنانی پەرەپیدانی سیاسەتی ئیسلامی و خۆبەرێوەبردن لە ناوچەکەدا، دامەزراوە فەرمییەکان بریتین لە ( ئەنجوومەنی شارەزایان، والی فیقهه، سەرۆک کۆمار، حکومەت، ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی، ئەنجوومەنی سیانەی دەستور، کۆمەڵی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندی نیزام، دەسەڵاتی قەزایی، دامەزراوەی رادیۆوتەلەفزیۆن، دامەزراوەی ئاسایشی نیشتمانیی، سوپا، هێزی پاسداران) هەروەها دامەزراوە نافەرمییەکانیش بریتین لە ژمارەیەک دەزگای سیاسیی و حزبی و دەزگای ئابوریی وەک ئەنجوومەنی بازار و رێکخراوی خێرخوازیی و دەزگای رۆشنبیریی و کەلتوریی.
ئەم دامەزراوە باڵایانە سیاسەتی بەرێوەبردنی دەوڵەت دادەرێژن، کە زۆربەیان راستەوخۆ سەر بە نوسینگەی رابەری شۆڕشە، کە لەسالی ١٩٨٩ تا ئێستا بە سیستماتیک و پتەوییەوە ئیدارەی حوکمرانی دەوڵەتییان کردووە و دەسەڵاتەکانییان بەباشی لە نێوان خۆیاندا دابەشکراوە و هەریەکەیان کاری خۆیانیان راییکردووە و بونەتە مایەی هێشتنەوەی پێگەی رژێم، بەڵام لەمرۆ بەدواوە ئیسرائیل توانی دوای ٣٦ ساڵ کەلین بخاتە نێوان ئەو دامەزراوانە و هەندێکیان لەبەریەکهەڵوەشێنێتەوە، کە بەو هەنگاوەی نەک هەر زیانی بە دامەزراوەی سەربازیی و بنکەی ئەتۆمی ئێران گەیاندن، بگرە توانی تۆری دامەزراوەی بڕیاری سیاسیی نیزامەکەش لەکار بخات، بەتایبەتی لەرێگای لەناو بردنی سەرکردە پلەیەکەکانی سوپای پاسداران و پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دامەزراوە حوکمرانییانە، بۆیە ئەگەر نیزامەکەش نەروخێت ئەوا بڕیاردەران و پێکهاتەی سەرەکی بەرێوەبردنی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەجۆرێک لەناو برد ئەستەمە بتوانرێت جارێکی تر بەو جۆرە بونیاد بنرێتەوە.
اقرأ أيضاً
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine