عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
ڕوداو ڕووی ستەمکاری
فارس نەورۆڵی
2024-07-31
ئەدەب و هونەر ڕەنگدانەوەی واقیعی کۆمەڵگەن، بۆیە پێویستە وەک ئەوەی هەیە بنوسرێتەوە یان باس بکرێن نەک وەک ئەوەی حەزمان لێیەتی. لەم چەند ڕۆژەدا (فلیمی شاردنەوەی سەدام) لەلایەن دەرهێنەر (هەڵکەوت مستەفا) بەهاوکاری تۆڕی میدیایی ڕووداو لەسینەماکانی کوردستان نیشان دراو منیش وەک هاوڵاتیەک چووم بۆ بینینی ، ئەم فلمە هەندێک مشتومڕی لە ناو میدیای کوردیدا دروست کرد، لە ڕاستیدا من قسەم لەسەر قسەی هیچ کەس لەوانەنیە کە قسەیان لەسەر کردووەو بۆ خۆیان ئازادن، بەڵام دیدی من لەسەر ئەم فلمە ئەگەرچی سادەش بێت، بەڵام زۆر مانادارە چۆن کتێبی میری میکاڤیل ئامۆژگاری دەسەڵات دەکات ئەم فلمەش ئامۆژگاری و وەبیرخستنەوەیە بۆ هەموو دەسەڵاتێک پێیان دەڵێ :. نەکەن دەستم دامێنتان خراپ مەبن لەتەک میللەت چونکە ئەوە چارەنوسی ستەمکارییە پێمان دەڵێ سەدام بەو هەموو جاش وجێش وئەمن وجاسوس وموخابەراتەوە کەس نەیتوانی بیگرێتە خۆی جوتیارێکی هەژاری ناوسروشت گرتیەخۆی و بەوەفاش بوو بۆی سەدام چەندین نەخۆشخانەودامەزراوەی گەورەی بەناوی خۆیەوە دروست کرد کەچی جوتیارێکی هەژار ببوە دکتۆرو خزمەتکاری. هەرگیز پێشتر ئەودیمەنە بەخەیاڵی سەدام و هیچ دیکتاتۆرێکی دنیادا نایەت تاسەریان لەبەردەکەدەدات . فلمەکە بەهەموو دەسەڵات داران دەڵێ مەرج نیە دواجار دارو دەستەو دەوروبەرتان فریاتان کەون، ئەوەی من تێی نەگەشتم موحەمەد ئیبراهیم بوو ئایا خیانەتی لەسەدام کرد یان بەفشاری ئەمریکیەکان و گەمەی هەواڵگری شوێنەکەی نیشاندان؟ ئەوەجێ دێڵم بۆداهاتو ، هەرچەندە جوتیارەکە ترسی خۆی نیشاندا کەبیستی مەبلەغێکی زۆرپارە خەڵاتی هەکەسێک دەکەن سەدام بدۆزێتەوە دیاربو جوتیارە کە سایکۆلۆجیاوکەسایەتی تاکی عێراقی بەرامبەر بەپارە دەناسی .
سەبارەت بەوەی ئایا کورد ڕۆڵی هەبووە لە دەسگیرکردنیدا هیچ دیکۆمێنتێک نیەو ئەوبابەتانەش چی بە کتێب و چی لە ڕۆژنامەکاندا باسی ئەو هەلومەرجەی گرتنی سەدام دەکەن هیچ ئاماژەیەک بەڕۆڵی کورد ناکەن بۆیە نابێ ئێمە وەهم بۆ خۆمان دروست کەین لەهیچ بابەتێکدا لەڕاستیشدا ئەم فلمە جوانی سەدام نیشان نادات ئەوەندەی باسی کۆتایی ستەمکاریدەکات ئەوەشمان لەبیرنەچێت دەرهێنەر خۆی هەڵەبجەییە. بۆیە هیچ کات ناتوانێ دیکتاتۆر جوان بکات، بەڵام ناشتوانێ بە ویست و حەزی خۆی دەستکاری مێژوو بکات دواجار ئەم فلمە هەر گەڕەکی خۆمان شاری خۆمان و خەڵکی خۆمان نایبینێ بەڵک و جیهان دەیبینێ ئەگەر لە گێڕانەوەی جوتیارەکە زیاتری بخستایەتە سەر ئەوە بەر ڕەخنەی هەمەلایەن دەبویەوە، بەڵام نیشاندانی سەدام لەسەردەمی دەسەڵاتداریداو نیشاندانی کارەساتی هەڵەبجە لەفلمەکەدا و دواتر نیشاندانی سەدام بەو دۆخە خراپەی ئەوە وانە گەورەکەیە بۆ هەموو دەسەڵاتدا رێکی ستەمکار کە ئەنجامی هەموو دیکتاتۆرێک بە تراژیدیای ژیانی خۆیی و خانەوادەو دەوروبەری کۆتای دێت بەتایبەتی ئەوستەمکارانەی کورد دەچەوسێننەوە دەکرێ لەم فلمە و چیرۆکی کۆتایی شای ئێرانەوە پەند وەرگرن ستەمکاری تاسە ر ناڕوات و بەردەوام نابێت بەوشێوەیە کۆتایی دێت کە سەدام وبەعس کۆتاییان هات بەڵام دۆزی کورد هەر بەڕەوایی دەمێنێتەوە. ئەوە خوێندنەوەی منە بۆ فلمی شاردنەوەی سەدام. ئەوەی تێبینیشم کردو دڵخۆشی کردم ئەوانەی هاتبون بۆبینینی فلمەکە هەموکوڕوکچی زۆر گەنج بوون .
اقرأ أيضاً
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئایا زمانی کوردی پیرۆزە؟
محمد خۆشناو
دووڕوویی شێوازی ژیان و زمانی سەردەم و هونەرە !!
فارس نەورۆڵی
حزب و خۆ بینین لە دوای هەڵبژاردن
عەبدولڕەزاق مەهدی
هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ
محمد خۆشناو
وریای مێشە ئەلکترۆنیەکان بن !!
فارس نەورۆڵی
پەیام لەسەردەمی قەیراندا..!
ڕامان مەجید
کام دزی و کامە حکومەتی هەولێر؟
بەرهەم گوندی
٣١ی ئاب و وانەیەک
بەهمەن جەبار
ناتەبایی لە میتۆدەکانی پەروەردە لە کوردستان: بونیادگەرایی بەرامبەر ڕەفتارگەرایی
محمد خۆشناو
ئەی کوردستان بگەڕێوە بۆمان !!
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2024 Diplomatic Magazine