عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
خۆشگوزەرانی یان سەقامگیری
فارس نەورۆڵی
2025-02-11
خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ئەو دوو چەمکەن وەک باڵندەیەک چۆن بەیەک باڵ توانای فڕینی نییە هیچ کۆمەڵگەیەکیش بەبێ هاوسەنگی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری توانای پێشکەوتنی نییە، بۆیە بەردەوام مرۆڤ یان مرۆڤایەتی لەپێناویدا خەبات دەکات، بۆ مسۆگەرکردنی چەمکی خۆشگوزەرانی لە ژیانی مادی و ڕۆحی و تەندروستی و ئازادییەکاندا گەر خۆشگوزەرانی دەستەبەر بکرێت، ئەوا مرۆڤ بەشکۆ و بە ئاسودەیی دەژی، بەڵام هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە خۆشگوزەرانییەوە هەیە بەبێ بوونی سەقامگیرییەکی پتەو و دیموکرات دەستەبەر نابێت. ئێستا هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دارایی نالەباری دارای دا دەژی، بەڵام خۆشبەختانە هەتا ڕادەیەکی باش سەقامگیری هەیە ئیتر ئەم دۆخە کێ تاوانبارە کورد یان نەیارەکانی، من قسە لەسەر دژەکانی کورد ناکەم ئاخر ئەوان گەر تۆپبارانت نەکەن و ستەمت لێ نەکەن شەڕی ئابوری و بژێوی و دەرونی و فیکریت نەکەن ئەمە کەی دوژمنە، دوژمنایەتی ئەوەیە، کە لەدوێنێ و ئەمڕۆ دژی کورد بەڕێوەدەبرێ، بەڵام کێشەکە لەخۆمانە لە دەرەوەی ڕق و کینە ناتوانین کرانەوەیەک بەڕووی یەکدا بکەین و لەسەر بابەتە هەستیارەکان هاوڕاییەک دروستبکەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو سیاسەتی برسی کردنەی، کە دژی هەرێم بەڕێوە دەچێت، لە بەغداوە ئەگەر ئێمە دەسنیشانی هەڵەکانی خۆمان بکەین پێکەوە چارەسەری بۆ بدۆزینەوە ئەوا لەبەغداوە ناتوانن بەم شێوە مامەڵە لەتەک هەرێم بکەن، لەڕاستیدا ئەوە بەهێزی بەغدا نیە بەوشێوە مامەڵە لەتەک کورد دا دەکات ، بەڵکو ئەوە پەرتەوازەیی ناوماڵی کوردە، کە ئەوان بەهێز نیشاندەدات. ئەگەر کورد بە مانای وشە خۆی ڕێکبخات لە شەش مانگدا یارییەکە پێچەوانە دەبێتەوە و کورد دەچێتە مەوقیعی هێز مەرجە ڕەواکانی خۆی دەسەپێنێ، ئەگەر بەم شێوە بێ سەروبەرەییە بەردەوام بین ئەوا ئەوان بەهێزتر دەبن و ئێمە لاوازتر، ئێستا لەئەنجامی فشارەکانی بەغداد گوزەرانی خەڵکی هەرێم نا لەبار بووە، بۆیە ناڕەزایەتی ناوە ناوە سەرهەڵدەدات خەڵک مافی خۆیەتی داوا لە حکومەتی خۆی بکات ژیان و خۆشگوزەرانی بۆ دابینبکات، بەڵام لەبیرمان نەچێت بێ سەقامگیری هەموو شت لەدەستدەدەین، بۆیە سەرەڕای هەموو کەم کورتییەکان و داواکاری خۆشگوزەرانی و مووچە ، پێیویستە پاراستنی سەقامگیری ئامانجی باڵای هەموومانبێت، چونکە هەموو ئامانجێکی نەیارانی کورد تێکدانی سەقامگیرییە، بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و بەهێزکردنی سەقامگیری زیاتر، پێویستە پارتی و یەکێتی پەلەبکەن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەت بۆ ئەوەی وەڵامی هەردوو خواستی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بدەنەوە، لێرەوە حکومەتێکی بەهێز و ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزمان پێویستە بۆ ئەوەی پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشگوزەرانی زیاتر و سەقامگیری بەهێزتر لەپێناو چاکەی گشتیدا.
اقرأ أيضاً
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine