عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
محمد خۆشناو
2025-05-03
لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی لەمێژە کلتوورێکی نەخوازراو هەیە و دوای نەوەدەکان زیاتر چڕبۆتەوە ، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکان هەن ئۆخەی بۆ مردنی کەسان دەخوازن ( الشماتة ) یان خۆشحاڵبوون بە تووشبوونی کارەسات یان هەستکردن بە بەختەوەری کاتێک ئەوانی تر ئازار دەکێشن ، بۆنموونە خۆشحاڵ دەبن کە دەبینن ملیۆنێری دوێنێ بۆتە سواڵکەری ئەوڕۆ ، یان خۆزگە دەخوازن بۆ مردنی سومبولی سیاسی نیشتیمان ، مردن هەرکەسێک بێت هەروەک دەڵێن شەیتان دەستی لێشوشتووە ، بەڵام ئەوە دەبینین کە هەندێک هەن خۆشحالن بە مردنی کەسان یان بەختەوەر دەبن بە تووشبوونی کارەسات بەسەر بەرانبەرەکەیان ، لەو ماوانەی ڕابردوو هەندێک لە ئیسلامیەکان خۆشحالی خۆیان بۆ مردنی پاپا فڕانسیس هیمای ئاشتی و پێکەوەژیان دەربڕی ، ئایا دەبێت گەلی کوردستان هەڵوێستی بەرز و ئازایانەی ئەو پاپایە لەیادبکات کە لەکاتێکی تەنگانەدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد ؟! کە ئەمە پێگەی هەرێمی کوردستانی لە جیهان و نێوەندەکانی ئایینی کریستیانی بەرز ڕاگرت ، کەچی بەداخەوە بینیمان لەو چەند ڕۆژانەی ڕابردوو ، هەندێک لە ئاهەنگێڕانی پووچگەراکان لە « بیوت الدعارة »ی سۆشیالمیدیا دژی ئەو زاتە مەزنە خۆشحالی خۆیان بۆ مردنی دەربڕی ، نازانم ئێمە لەبەرچی ڕووداوی مەزنی ئەم سەردانەمان لەبیر دەچێت ، دێین موتابەعەی بیوت دەعارەی خۆشحالیبوون بە مردن دەکەین ، ئایا لەبیرمان چوو یان لەبیرخۆمانی دەبەینەوە کە ئەو پاپایە چەند ڕێز و تەقدیری بۆ ئەو نیشتیمانەی ئێمە هەبوو ؟!
لەکن هەندێک کەس خۆشحالیبوون بە مردن یان کارەسات ، بۆتە هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژی کە گوزارشتە لە نائومێدی و بێدەسەڵاتی بۆ ئەوانەی کە فەشەلیان هێناوە لە پڕۆژەکانیان و شکستیان هێناوە لە ئەدای کارەکانیان ، بۆیە هەمیشە چیان پێنەماوە تەنها جووینەوەی تاڵی نەبێت…جگە لەمانە هەندێک بوونەوەری نەهلستی « عدمي »یش هەن بەختەوەر دەبن بە مردنی هەر سومبولێک جا سیاسی بێت یان ئەدەبی یان هونەری و ، جاری واش هەیە دەیگەیننە ئیعلانی مردنی سومبولەکە بێ ئەوەی ئەمر لە خودا دەرچوبێت و چەندان جار گوێمان لێبووە فلان کەس مرد ، بێئەوەی کەسە مردبێت ، هەندێکی تری کۆنەپەرستانی ئایینی و تائیفی-یش هەن کە بانگەواز بۆ ڕق و کینە و ململانێ دەکەن ، ئەمانە کە عاشقی یەک ڕەنگ و یەک بیرن بەدرێژایی مێژوو هەن و هەر دەشمینێن و ، نازانن کە خودی سروشت و گەردوون لەسەر هەمەڕەنگی و فرەیی و جیاوازیبوون ڕاوەستاوە ! لەهەموو بارودۆخێکدا خەنیبوون بە مردن گەمژەیی تەواوی مرۆڤەکە ئاشکرادەکات ، هەندێک وایدەبینن کە ماڵئاواییبونی سومبولێک یان لابردنی بەمانای کۆتایی هاتنی هەموو شتە ، نەخێر ئەمە وانیە ، زۆر بە ساکاری ماڵئاواییکردنی پاپا مانای نەمانی خودی فاتیگان نیە و پاشەکشەی کاسۆلیکیش نیە ، ماڵئاوایبوونی سیاسەتمەدارێکی مەزن مانای ماڵئاواییکردنی هەموو ڕێباز و بەرنامە و هزری نیە ، مردنی ئەدیب مانای کەوتنی بیروهزری نیە ، هەندێک جار ماڵئاواییبونی سومبولێکی سیاسی یان ئایینی یان ئەدەبی وەک لەدایکبوونێکی نوێیە…بەگشتی بەختەوەریبوون بە مردن یان کارەسات گوزارشتە لە دابەزینی ئەخلاقی و گەمژەیی مرۆڤ و لاوازی ئیمان ، ئەمە نەخۆشیەکە لە نەخۆشیەکانی دەروون و ، لەهەموو دۆخێکدا ئەمانە شایەنی ئەوەن کە سەردانی عیادەی پزیشکە دەروونیەکان بکەن .
اقرأ أيضاً
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
بەشیر محەمەد
دەکرێت پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە؟
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine