عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
ئەبوبەکر کاروانی
2025-04-30
سووریاو عێراق هاوبەشی نێوانیان زۆرە، هەردووکیان دوو وڵاتی، فرەپێکهاتەو زۆرینە عەرەبی، دووقەڵای شکستخواردووی ناسیۆنالیزمی عەرەبی وحوکمکراو بۆماوەیەکی زۆر لەلایەن حیزبی بەعسەوە، دوو قەوارەی ساختەی چوارچێوەی سایکس بیکۆوو هەژار لەرووی بوونیادی بوون بەدەوڵەتەوە، هەروەها دووچار بوو بە جەنگی ناوخۆو تاراددەیەکی بەرچاو چوونە ناوچوارچێوەی ئەوەی لەئەدەبیاتی سیاسیدا بەدەوڵەتی شکستخواردوو ناوبراوە.ئەمەجگە لەلاوازبوونی سەرەوەری و بوونی دەستێوەردانی هەرێمی ونێودەوڵەتی جۆراوجۆرو گۆڕان بەگۆڕەپانێکی خوێناوی بۆ جەنگی بەوەکالەت وپاکتاوکردنی کەین وبەینەکان لەگەڵ یەکتردا.
ئەوەی بەرێژەیی تیایدا جیاوازبوون شێوازی گۆڕینی رژێمی دیکتاتۆری هەردوو وڵات ورووخاندنیان بوو. لەعێراق بەدەستێوەردانی سەربازی دەرەکی ولەسووریا بەهۆی هێزی ناوخۆیی وپشتیوانی ناراستەوخۆی هەرێمی ونێو دەوڵەتی بوو.
ئەم لێکچوونانەو هەندێ دەرهاویشتەی دۆخی عێراق لەوانەش بەدەستووریکردنی واقیعی هەرێمی کوردستان، پشکپشکێنەو جەنگی تایەفی ودرێژەکێشانی دەستێوەردانی دەرەکی لەگەڵ هەندێ بەرەنجامگیری لە شکست وپاشەکشەی شۆڕش ونیمچە شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی، وایان لەکاربەدەستانی نوێی دیمەشق وراستر ئەوعەقڵە هەرێمایەتیەی لەپشتیانەوە نەخشەداڕێژەرو ئاراستەکەرەکرد،هەوڵدەن بەجۆرێك پرۆسەی گۆڕانکاری ودەرهاویشتەکانی رژێم بەڕێوەبەرن، دۆخی سووریا لەدەرهاویشتە نەخوازراوەکانی رووخانی ڕژێم لەعێراق ئەزموونی پاشکشەی شۆڕشەکانی ناوچەکە بپارێزن.
بۆئەم مەبەستە هەوڵیاندا هێزەکان خۆلەتۆڵەکردنەوە بپارێزن، دیسپلینێکی بەرز لەخۆیان نیشاندەن، دام ودەزگاکانی دەوڵەت هەرەس نەهێنن، واتە هاوشێوەی عێراق ڕووخان ڕژێم یەکسان نەبێت بە ڕووخان و داتەینی دەوڵەت. دیاردەی میلیشیاگەری سنوورداربکەن ولەچوارچێوەیەکی هاوبەشدا بەناوی سووپای نیشتیمانییەوە کۆیانبکەنەوە، بەروواڵەت گفتوگۆیەکی نیشتیمانیی ڕێکبخەن.
دووسێ هەنگاویتری زەقی تریش کەتیایدا کورد وهەندێ پێکهاتە تیایدا بەئامانج گیرابوون،هەروەها بۆئەوەی رێبگرن دەسەڵاتدارە تازەکان هاوشێوەی میسرو تونس وهەندێ شوێنیتر ببنە قوربانی قۆناغی ڕاگوزەری ودەسەڵات لەدەست بدەن و قۆناێکی ڕاگوزەری نوێ دوای ئەوان دەستپێبکات، بەوێنەی عێراقیش پشکپشکێنە دەسەڵات دابەش وپەکنەخات وپاساو بۆ دەستێوەردانی دەرەکی زۆرتر نەکات، لاوازی سەرەتاو ناهاوسەنگی هێزو چەکی کوردی وبوونی هێزی دەرەکیش کارێك نەکەن هەرێمی دووەمی کوردیی لەسووریا بەناچاریی بەدەستووریی بکەن، پەنایان بردە بەر درێژکردنەوەی کاتی قۆناغی ڕاگوزەری ودوورخستنەوەی لەململانێ وهەڵبژاردن، پەسندکردنی راگەیاندنێکی دەستووری لەجیاتی دەستوور، بۆئەوەی کورد وهەندێ هێزیتر رۆڵیان لەنووسینەوەیدا گەورە نەبێت، دەرهاویشتەکانی نەبێتە دووبارە خۆرێکخستنەوەی پاشماوەکانی رژێمی پێشوو، لەگەڵ ئەوەی دۆخ وسیستمی نوێ، بەناوی ناسنامەیەکی نیشتیمان یەکگرتوو مامەڵەکردن بەگوێرەی سەرەتای هاوڵاتێتی یەکسان، پێکهاتەکانیان پشت گوێ خست!
بەڵام ئایە هەموو ئەمانە دەبنەهۆی ئەوەی دۆخی سوریا هەمان چارەنووسی عێراقی دووای گۆڕان وچارەنووسی هەندێ لەشۆڕشەکانی ناوچەکەی نەێت بەبروای ئێمە نەخێر.
ئەویش لەسۆنگەی چەندین هۆکاری جۆراوجۆرەوە لەوانەش:
. ناسنامەی ئایدۆلۆژی وسیاسی نوخبە دەسەڵاتدارە نوێکە کەکەبشێ لەهۆکارەکانی تریش دەرهاویشتەی ئەم هۆکارەن
. قووڵی ئاستی تاوان و خوێنڕێژی کاولکارییەکانی رژێمی پێشوو دەرهاویشتە دەروونی، سیاسی، ئابووری، وکۆمەڵایەت وتایەفییەکانی
.داڕووخاوی باری ئابووری وخراپی گوزەرانی خەڵك بەجۆرێك نزیکەی لەسەدا ٩٠/ سوورییەکان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین وئەوەش دۆخێکی لەبارە بۆ تەشەنەکردنی تووندرەوی، درووستبوونی باندی مافیاو تاوانکاری، کرینی خەڵك بۆ تێکدانی سەقامگیری وکارکردن بەئاراستەی تەقاندنەوەی ناکۆکییەکان وچوونە نێو بازنەی شەری نێوخۆ.
. دەستێوەردانی دەرەکی وبوونی ئامانجی دژ بەیەك وهەندێجاریش هاوپەیمانی بەکردەوەو مەیدانی دوژمنەکان. بۆنموونە تورکەکان سوریایەکیان دەوێت بەگوێرەی سکێچی خۆیان، سعودییەو ئیممارات گەریش گەرلەهەندێ خاڵیشدا لەگەڵ تورکیا یەکبگرنەوە لەچەندینی تردا ناکۆکن، لە ڕووی ئامانجە ستراتیژە دوورمەوداکانیشەوە لێکدی جیاوازن.
. درێژەکێشانی کۆڵی قوورسی سزاکانی سەرڕژێمی پێشوو بەستنەوەی هەڵگرتن و سووککردنی بەچەندین مەرجەوە کەهەموویان ئاسان نین، ئەوەش کارێکی کردووە دەستی دەسەڵاتدارە نوێکان وهاوپەیمانان ببەسترێت بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە، باشترکردنی دۆخی خراپی ئابووری وبژێوی خەڵك وخزمەتە سەرەتاییەکان.
اقرأ أيضاً
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
بەشیر محەمەد
دەکرێت پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە؟
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine