عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
ساتە ناعەقڵانییەکانی سەرۆک
فازیل ئەحمەد
2025-02-28
دە ساڵێک بەر لەئێستا جەنگیزچاندار، لەم نزیکانەشدا مەزڵوم عەبدی، یەک پەیامیان هەبوو بەڵام بەدوو دەربڕینی جیاواز کە لەعەقڵیەتی دەسەڵاتدارانی تورکیا، جارێکی دیکە ڕێگەنادەن ئەزموونی باشوور، لە ڕۆژئاوا بێت بە ئەمری واقیع و ئەوە باشوور کە هەیە بۆ ئەوانە حەسرەتێکە بەردەوام پێوەی ئەتلێنەوە(سەیری کاردانەوەی ئەردۆغان بکە بەرانبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم) بە دەیان ڕێگای جیاواز لەشەرێ تایبەتەوە، درۆن و جاسوسەکان، قوتابخانە و میدیا و ڕێنمایی ئامۆژگاری و ئەمری خراپ بۆ حوکمڕانی باشوور، کردنی ئەم هەرێمە بە زبڵی کاڵاو ماددە خۆراکیە خراپەکانی، سەرگەرمکردن و خەریککردنی ئینسانی کورد، بەڕۆتینات، مەسرەفگەرایی و روکەشپەرستی، وەرگەرانی مرۆڤە بۆ مرۆڤێکی بەرخۆر، بۆ ئەوەی بیر لە پرسە گرنگە ژیانی و ژیارییەکان نەکاتەوە.
پرسی ئاشتی و پێکەوە ژیان، ماف و ئازادی کورد، لە باکور، بەدریژای ئەو چەند جارەی هاتەوە ئاراوە لە ئۆزالەوە تا ئەرۆغان، پرسێکی تاکتیکی و خافڵگرکردنبووە، پرسی ئاشتی درۆزنانەش جۆرێک بووە لە شەڕی تایبەت و لەقۆناغێکدا ئەردۆغان، هەست و سۆزی دەنگدەری کوردی بۆ هەڵبژاردنەکان بەدەست هینا، لەئیستاش لەرێگەی ئەم پرسەوە کە هیچ نادات و هیچ نەخشە ڕیگایەکی روون نیە پرسی چەکدانانی کورد، بێ ئەوەی هیچ هەنگاوێکی کردەیی هەبێت (لەم کاتەدا کە پرسی ئاشتی هەیە بەحساب، ئاسمانی باشوور و رۆژئاوا پرە لەدرۆن، شەهیدکردنی هاوڵاتی مەدەنی، ویرانکردنی ژێرخانی رۆژئاوا، دانانی قەیوم لە شارەوانییەکانی باکوور، داگیرکردنی زیاتری خاکی باشوور هەیە)لەوەها هەلومەرجێکدا دەتوانین باس لە چارەسەریی و ئاشتیەکی ڕاستەقینە بکەین؟!.
لەم پەیامەی ئەم ڕۆی بەرێز ئۆجەلاندا، بابەتێک بۆمن جیگای بیرکردنەوەیە بە خویندنەوەی هەلومەرجی زیاتر لە ٢٦ساڵ زیندانی کردنی، دابڕانی لە هەلومەرجی دەرەوە و شەڕێ دەرونی لەگەڵی، هەڵکشانی تەمەنی، سەرچاوەیی زانیارییەکانی کە زۆرینەی میدیایی ئاکپارتیە، دەتوانین ئەو پرسیارە گرنگە بکەین هەمووساتەکانی سەرۆک و ریبەر و سەکردەکانمان ساتەوەختێکی عەقڵانیە، هەموو گوتار و پەیامەکان لە هەموو سیاق و کۆنتێکستیکی مێژوویدا دەبێت وەک حیکمەت و چارەسەری رادیکاڵ و ڕێشەی لێی بڕوانین؟!
مادام مامەڵەی ئێمە لەگەڵ مرۆڤە، گوتار و بیرکردنەوەکان زادەی ژینگەی جیاواز، کاریگەری جیاوازی رووداو کارتیکردنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانن دەبێت ئاسایی بێت بەڕێز ئۆجەلان، بەشێک لە بۆچوون و دونیابنیەکانی ناواقیعی و ناعەقڵانی بن و توانایی خویندنەوەی واقیعی وەک ئەوەی کەهەیە نەبێت، بە بۆچوونی من ئەم پەیام و داوایە بۆ کۆتایی بە خەباتی چەکداری کەهیچ ئاسۆیەکی چارەسەری دیارنیە خۆکوژییە، لەم بابەتە قوربانیەکە کە کوردە ددان بەهەڵەی خۆیدا ئەنێت و ئەیەوێت قەرەبووی بکاتەوە، بەڵام جەلادەکە تەکنیک و تەکتیک و ستراتیژی وەک خۆیەتی.
ڕێزێکی گەورەم هەیە بۆ ئەو مێژووە زێڕینەی ئۆجەلانی مەزن بە کوردی رەوایەتی پرسەکەی بەخشیویەتی ئەوە شتێکە بۆ هەموو ئینسانێکی خاوەن کەرامەت و ویژدان زیندوو بەڕێزەوە لەبەرانبەریدا بوەستیت، بەڵام عەقڵانترین کارێک کە بکریت رایگشتی و قەندیل، رەتی بکەنەوە، ئەبێت بەڕیزەوە ئەو ساتە غەمیگنە لە میژووماندا، لەرۆحماندا بهیڵنەوە کە ئەمرۆ ئەو ڕێبەرە مەزنە پەیامێکی هەڵەی هەبوو، لەساتەوەختێکی ناعەقڵانیدا، دەبێت قبوڵی بکەن کە نابێت هەموو پەیام و گوتارەکان وەک حیکمەت ببنین.
اقرأ أيضاً
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine