عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
جیهان لە چاوەڕوانی ترامپ و خامنەیدا
سالار مەحمود
2025-03-15
ترامپ و خامنەیی گفتوگۆ دەكەن، یان ئاگرەكە كڵپە دەسەنێت؟
وەك هێمایەك بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ و تواندنەوەی بەستەڵەكی دەیان ساڵی نێوان ئەمەریكاو ئێران، ترامپ نامەیەكی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناردو وتی جیهان لە ساتێكی سەرنجڕاكێشدایە.
هێشتا دیارنییە، ئەو ساتە سەرنجڕاكێشەی ترامپ باسیدەكات، ڕەواندنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكاو ئێران دەبێت، یان سەرەتای دەستپێكردنی گەڕێكی دیكەی پڕ لە بارگرژی دەبێت و ئەو ئاگرەی كە نزیك بە نیو سەدەیە لە نێوانیاندا هەڵگیرساوە جارێكیتر كڵپە دەسەنێت.
لەگەڵ ئەوەدا كە هیوای خواست بۆ ڕێكەوتنێكی ئاشتی لەگەڵ ئێراندا، ترامپ دەستبەرداربوونی ئێرانی لە چەكی ئەتۆمی بە بنەما بۆ ڕێكەوتنەكە داناو، وتی ناتوانین ڕێگە بدەین كە "چەكی ئەتۆمی"ان هەبێت، یان گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی، یان ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی.
ڕۆژێك لەپاش پەیام و نامەكەی ترامپ، عەلی خامنەیی وتی، ئێران لەژێر گوشاردا گفتوگۆ ناكات و ئەو دانووستانەی ترامپ داوای دەكات ڕێگەیەكە بۆ ئەوەی داواكاری نوێمان لێبكەن و هەژموونی خۆیان بەسەر ئێراندا بسەپێنن.
عەلی خامنەیی لە وەڵامی پەیامەكەی ترامپدا وتیشی، ئەمەریكا ئامانجی گفتوگۆو ڕێكەوتن نییە، بەڵكو ڕایگشتی جیهان فریو دەدات و فێڵێكیشە بۆ داماڵینی چەك و دانووستانیش لەژێر هەڕەشەدا نابێتە هۆی هەڵگرتنی سزاو گەمارۆكانی سەر ئێران.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، نامەو پەیامەكەی دۆناڵد ترامپی بە هەڕەشە لێكدایەوە، نەك دەروازەیەك بۆ گفتوگۆو دانووستان، پزیشكیان وتی: بەرامبەر كەس خۆمان زەلیل و سەرشۆڕ ناكەین و گفتوگۆتان لەگەڵدا ناكەین.
پزیشكیان توندتر پەیامی بۆ ترامپ ناردو وتی، هەر هەڵەیەكیش دەكەن بڕۆن بیكەن و هەرچییەكیشت لەدەست دێت ئەنجامی بدە.
سەرۆككۆماری ئێران، بە دۆناڵد ترامپیشی وت، هەرگیز ڕێگا نادەین كە ئەمەریكا هەڕەشە بكات و فەرمانمان بەسەردا بكات و هەتا بەو زمانی هەڕەشەیەش قسە بكەیت چاوەڕێ مەبە گفتوگۆت لەگەڵدا بكەین.
پاش وەڵامە توندەكانی خامنەیی و پزیشكیان بۆ پەیامەكەی ترامپ، ئەمەریكا هەڕەشەكانی خۆی لە دژی تاران نوێكردەوەو " برایان هیوز" وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەگەر تاران ئامادەی دانووستان نەبێت، ئەوا بژاردەی سەربازی لە دژی دێتە ئاراوە، ئێمە هیوادارین ئێران گەل و بەرژەوەندییەكانی خۆی بخاتە پێش جەنگەوە.
میدیاكانی ئێران دەڵێن، سەرباری ئەوەی كە خامنەیی و پزیشكیان بە توندی وەڵامی ترامپیان داوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بچنە ژێر باری دانووستانەوە، چونكە وەكو ئەوان باسیدەكەن، لە خولی پێشووی سەرۆكایەتییەكەیدا ترامپ گورزی كوشندەی لە ئابوری ئێران داوەو هەناردەی نەوتی ئێرانی تا ئاستی سفر بردووەو ئێستاش ترسی ئەوەیان هەیە كە ئابووری ئێران بە هێجگاری وێران بكات.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەگەڵ ئەوەدا كە هەڵوێستی توندیان بەرانبەر پەیامەكەی ترامپ نیشانداوە، بەڵام ئێران ئامادەیە بۆ گفتوگۆو ڕێكەوتن لەگەڵ ئەمەریكادا.
چوار بەرپرسی ئێرانی بە " ئاژانسی ڕۆیتەرز"یان رایانگەیاندووە، سەرەڕای هەڵوێستی توندو گوتاری روبەڕوبونەوە، كە بەرپرسانی ئێران بانگەشەی بۆ دەكەن، بەڵام لە ناو ناوەندەكانی دەسەڵاتدا لە ئێران ئامادەیی هەیە بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكادا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسە جیهانییەكە، بەرپرسانی باڵای ئێران ترسیان هەیە كە بەهۆی زیندوكردنەوەی هەڵمەتی " زۆرترین فشار" لەلایەن ترەمپەوە، كە لە خولی یەكەمی دەسەڵاتیدا دەستیپێكرد، بە تەواوەتی ئابووری وڵاتەكە هەرەس بێنێت و هاوشێوەی ئەوەی سێ ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، ناڕەزایەتییە ناوخۆییەكانیش بە فراوانتر سەر هەڵبدەنەوە، بۆیە ئەگەری زۆرە مل بە دانووستان لەگەڵ ئەمەریكادا بدەن.
ئاژانسەكە لە زاری چوار بەرپرسە ئێرانییەكەوە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە عەلی خامنەیی پێیوایە تەسلیمبوون بە ئەمەریكا مەترسیدارترە لە ناڵاندن بەدەست سزاكان و سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەكانەوە.
اقرأ أيضاً
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine