عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
ئێستا کورد لە باکور چی بکات؟
حاکم شێخ لەتیف
2025-03-24
باشترین هەڵوێست لە باکور لە ئیستادا بێلایەن بوونە
پێم وایە لە ئێستادا کورد لە باکور بێ لایەنی هەلبژیریت لە نیوان ئاکپارتی و جەهەپەدا.
لە ئێستاداو لەداهاتووش هەردوولایان پێوویستیان بە کوردە، چی لەم قۆناغەی ئیستای ململانێی سیاسی توندی نێوانیان ، یان لە قۆناغی هەمواری دەستورو هەلبژاردنی سەرۆک کۆمار ، وە هیچیان بێ کورد ناتوانن ململانیکە بەلای خۆیاندا یەکلایی بکەنەوە.
بۆیە بێلایەنی کورد لەم قۆناغەی ململانی سیاسیەی ئیستای پێش هەمواری دەستورو پێش هەلبژارنەکان گرنگە.
سەبارەت بە جەهەپە: تا ئتستا کورد لەسەردمی حوکمی جەهەپەدا هیچی بەدەست نەهێناوە، کە ئۆپۆزسیۆنیشن هەلوێستی روونیان بەرامبەر بە دۆزی کورد نەبوەو تەنانەت پشتیشیان کردە ئەو بەڵێنانەی لە هەلبژاردنی رابردوو بە کوردیان دابوو،
هەرگیزیش ئەوان لە نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کورد بەشدار نەبوون ، وە هەڵویستیان نەبوە بەرامبەر گیراوانی سیاسی کورد لە باکور و بگرە هەڵوێستیان گۆڕانیکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتوەو خراپیشە جا ئەوە لە ئۆپۆزسیۆندا بن ئاوابن ئەی دەبێ کە چونە دەسەلات چۆن بن؟.
سەبارەت بە ئاکەپە: بەڵێ کورد لە سەردەمی ئەوەڵی حوکمی ئاکپارتیدا کە سەردەمی دیموکراتی بوو یان سەردەمی زیڕینی حیزبەکە بوو ، دەسکەوتی بەرچاوی بەدەستهێنا.
بەلام لەسەردەمی دووەمی حوکمی ئەو حیزبە چی بەهۆی ئەوەی کە حیزبەکە لە پرەنسیپەکانی خۆی لایداو بەرەو دیکتاتۆری هەنگاوی ناو سەرکردە بیرمەندو میانڕەوەکانی لە ریزەکانی خۆی دورخستەوە، چی بەهۆی هەندێ هەڵەی کورد خۆی (کە بەندە لەکاتی خۆشیدا باسم کردوە ) وای کرد کە ئەردۆغان لەگەل مەهەپەی نەتەوەپەرست هاوپەیمانی بکا و سەرەنجام پاشەکشەی کرد لە زۆریک لەو ماف و ئازادیانەی بەکوردیان دابوو لە سەردەمی ئەوەڵی حوکمی خۆیاندا.
بۆیە ئەگەر بێلایەنی هەلبژێرێت پەیامێکی بەهێز دەبێ بۆ جەهەپە کە بێ کورد هیچ بەهیچ ناکات وە کوردیش بێ بەرامبەر پالپشتی ناکاتەوە تا ئەوان بە کردەوە نەیسەلمێنن کە گۆڕاون.
بێلایەنیەکەی بۆ ئاکپارتیش گرنگە، چونکە لەلایەک لە قازانجی ئەوانەو دەزانن کە ئەگەر کورد بێلایەن بێت جەهەپە هیچی وای پێناکریت، لە هەمان کاتیشدا پەیامێکە کە کورد چاوەڕی دەکات ئەکەپە بچێتەوە سەر ڕێگا راستەکەی سەرەتای بەرامبەر بەکورد، ئەو کات دەبێ چاوەڕێی پاڵپشتی کورد بێت جا بۆ گۆرینی دەستور بێت یان بۆ دەنگادان بۆ سەرۆک کۆمار.
گرنگیش نیە کامیان دەیبەنەوە، گرنگ ئەوەیە کامیان زۆرترین مافی کورد بە کردەیی دەسەلمێنیت و بریاری لێدەدات.
دەبێت تەنها ئەوە پێوەری لایەنگیری کورد بێت لە باکور.
اقرأ أيضاً
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine