ڕۆژنامەی العربی جدید: لەچەند ڕۆژی داهاتودا دۆسیەی مەترسیدار لە سلێمانی ئاشكرا دەكرێت

2021-07-14

ناكۆكی و ململانێكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كە حیزبی دەسەڵاتداری پارێزگای سلێمانیە لە هەرێمی كوردستانی عێراق، لە نێوان دوو باڵەكەی یەكێتی لە هەڵكشاندایە، باڵی بافڵ تاڵەبانی كوڕی دووەمی جەلال تاڵەبانی سەرۆكی پێشووتری عێراق و باڵی لاهور شێخ جەنگی ، هۆكاری ئەم ناكۆكیەی ئەمجارە بۆ گۆڕینی پۆستە گرنگەكانی پارێزگاكە دەگەڕێتەوە.

،،

بەتایبەت دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر لە سلێمانی، پێشتر بەرپرسانی ئەو دەزگایە سەر بە لاهور شێخ جەنگی بوون،بەڵام دواتر گۆڕدران بە كەسایەتیەكانی سەر بە بافڵ تاڵەبانی

ئاڵۆزبوونی دۆخەكە وای لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق كرد كە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە تەدەخول بكات.

لەو كاتەوە جەلال تاڵەبانی لە 3ی ئۆكتۆبەری 2017 كۆچی دوایی كرد، پارتەكە لەسەر سەرۆكی نوێ ڕێك نەكەوت، بۆیە بۆ ڕازی كردنی گشت لایەك هاوسەرۆكی لە نێوان بافل، كوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی پیاوی ئەمنی پارێزگاكە و برازای جەلال تاڵەبانی هاتە كایەوە، بەڵام ناكۆكیەكان لەسەر هەژمون (نفوز) بەردەوامی هەبوو،ئەمە لە كاتێكدایە كە پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمەتبار دەكرێت بەوەی هەوڵی لاوازكردنی لاهور شێخ جەنگی داوە و پاڵپشتی لە بافڵ تاڵەبانی كردووە، ئەمەش بۆتە هۆی فراوان بوونی ناكۆكیەكانی نێوانیان.

ئێوارەی پێنج شەممەی ڕابردوو ، بەهۆی ڕاگەیاندنی گۆڕانكارییەكان، ناكۆكیەكان لە نێوان هەردوو لا گەیشتە ئەوەی كە نزیك بوو پێكدادانی چەكداری لێبكەوێتەوە لە پۆستە باڵە ئەمنیەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە،

گۆڕانكاریەكان فەرمانی ئیداریان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمەوە بۆ دەكرا، گۆڕانكارییەكان بووە هۆی دوورخستنەوە محمد تەحسین تاڵەبانی سەرۆكی دەزگای زانیاری( دەزگایەكی ئەمنی فەرمیە لە هەرێم) هەوەها ڕەنج شێخ عەلی ڕاوێژكاری دەزگاكەش گۆڕدرا و كەسانی دیكەی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی دانران،ئەم هەنگاوە وا لێكدرایەوە كە كودەتای سپیە بەسەر لاهور شێخ جەنگیدا و هەوڵی لاواز كردنیەتی،هەروەها هەردوو كەسایەتیەكەی نزیك لاهور شێخ جەنگی دەستگیر كران،بەڵام بەهۆی تەدەخولی سەركردە سیاسیەكانی سلێمانی، بەتایبەت " بزوتنەوەی گۆڕان" كە لایەنێكی ئۆپۆزسیۆنی دیاری هەرێمە ئازاد كران.

بافڵ تاڵەبانی لە دانانی بەرپرسەكان و مانەوەیان سەركەوتوو بوو، وەهاب هەڵەبجەیی پۆستی فەرماندەی دژە تیرۆری پێدرا، هەروەها ئەژی ئەمین پۆستی سەرۆكی دەزگای زانیاری پێدرا،گۆڕانكارییەكان تەنها لە پۆستە ئەمنیەكان نەكران، بەڵكو سەرچاوەیەكی سیاسی لە سلێمانی ئاشكرای كرد، كە گۆڕانكارییەكان چەندین پۆستی دیكەش دەگرێتەوە، وەك فڕۆكەخانەی سلێمانی، كە لەژێر هەژموونی لاهور شێخ جەنگیدایە، ئەم گۆڕانكاریانە وەك خێزانی تاڵەبانی ئاماژەی پێدەدەن بۆ "چاكسازییە"، بەڵام سەركردەیەكی دیاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان،ئاماژە بەوە دەكات كە " جوڵە سیاسیەكە قورسە و ئاڵۆزی لە شاری سلێمانی دروست كردووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە خۆ بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكە ئامادە دەكرێت لە 10ی ئۆكتۆبەر ئەنجام دەدرێت".

بەپێی هەمان سەرچاوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، چەندین كەیسی گەندەڵی و پێشێلكاری لە ناو سلێمانی ئاشكرا دەكرێت،هەروەها ناوی ئەو كەسەش ئاشكرا دەكرێت كە ساڵی ڕابردوو فەرمانی تەقە كردنی لە خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە و سەید سادق و ڕانیە دەركرد، كە بووە هۆی كوشتن و بریندار بوونی چەندین خۆپیشاندەر،ئەمە جگە لەوەی چەندین كەیسی مەترسیداری وەك بە قاچاخبردنی نەوت بۆ دەرەوەی عیراق و پەیوەندی باشی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت، كە بە پێچەوانەی پارتیەوە یەكێتی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵیدا هەیە

،،

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش كرد، كە بەرهەم ساڵح سەرۆكی عیراق لە هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكەدان، و توانیویانە دۆخەكە بەشێوەیەكی كاتی ئارام بكەنەوە.

لەبەرامبەردا، سەرچاوەیەكی دیكە بۆ " العربی الجدید"ی ئاشكرا كرد كە" پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، رۆڵێكی شاراوە لەم قەیرانەی ئێستادا دەبینێت،چونكە پاڵپشتی لە بافڵ تاڵەبانی دەكات و هەوڵی لاوازكردنی لاهور شێخ جەنگی دەدات،ئەم هەڵوێستەشی بۆ كۆنترۆڵ كردنی كەركوك دەگەڕێتەوە، لەلایەن عێراقەوە لە ئۆكتۆبەری 2017 .