کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
2025-05-29
دیبلۆماتیک
بەهۆی شەڕو پەلامارە بەردەوامەکانی سوپاسی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزرەی فەلەستین و تێچووی زۆری جەنگەکەوە، بارگرانییەکی زۆری ئابووری بۆ سەر ئیسرائیل درووستببوەو بودجەو دارایی وڵاتەکە تووشی نەزیفی ئابوری هاتوون.
کەناڵێکی ئیسرائیلی وردەکارییەکانی تێچووی ٦٠٠ ڕۆژی شەڕی غەززە ئاشکرا دەکات و بەپێی ڕاپۆرتی ئەو کەناڵە، تێچووی ڕۆژانەی جەنگەکە بۆ ئیسرائیل بە ٨٢ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە کە شەڕی بەردەوامی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە زیاتر لە 600 ڕۆژ بەردەوامە، تێچوویەکی ئابووری هێجگار زۆری بۆ ئیسرائیل دروستکردووە.
کەناڵەکە لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە تێچووی ئەو شەڕەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ەوە دەستیپێکردووە، تا ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی ١٧١ ملیار " شیکل"ی ئیسرائیلی کە دەکاتە نزیکەی ٤٦.٥ ملیار دۆلار.
هەر بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی 12ی ئیسرائیلی کە ڕۆژی چوارشەممە، ۲٨ ــ ٥ ــ ۲۰۲٥ لە کەناڵەکەوە پەخشکراوە، تێچووی ڕاستەوخۆی ڕۆژانەی شەڕەکە بە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن شیکل، واتە نزیکەی ٨٢ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو ئامارانە تەنیا پەیوەندییان بە خەرجییە ڕاستەوخۆکانی وەزارەتی بەرگری و سوپای ئیسرائیلەوە هەیەو ئەو ئامارو ژمارانە کە سەبارەت بە تێچووی شەڕەکە خراونەتەڕوو، تێچووی ناڕاستەوخۆی پەیوەست بە شەڕەکە ناگرێتەوە، چونکە تێچووی ئابوری قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و چۆڵکردنی دانیشتوان و تێچووی تری فریاگوزاری کە لە بودجەی وەزارەتی بەرگریدا نەخراونەتەڕوو، قەبارەی تێچووی شەڕەکە زۆر زیاتر بەرز دەکەنەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارە زۆرانەی تێچووی شەڕەکە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ٦٠٠ ڕۆژ بەسەر هەڵگیرسانی جەنگەکەداو هاوکاتیشە لەگەڵ ئەو ناڕەزایی و ڕەخنە زۆرانەی کە لەناوخۆی وڵاتەکەدا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی تێچووی شەڕەکە هاتوونەتە ئاراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەناڵی 12ی ئیسرائیلی، خەرجییەکانی سوپای ئیسرائیل لە جەنگەکەدا بەشێکی بەمجۆرە خەرجکراوە:
ــ ( 15.5) ملیار دۆلار، تێچووی هاوکاری سەربازە یەدەگەکانە.
ــ 10 ملیار دۆلار بۆ تەقەمەنی و سیستەمی بەرگریکردن خەرجکراوە.
ــ 6 ملیار دۆلار بۆ کڕینی فڕۆکەو کەشتی و ئۆتۆمبێلی زەمینی و پارچەی یەدەگ خەرجکراوە.
ــ (4.6 ملیار دۆلار) بۆ خزمەتگوزاری لۆجستی تەرخانکراوە.
ــ (3.5 ملیار دۆلار) بۆ ئامێری شەڕکردن و
(2.5 ملیار دۆلار) بۆ سیستەمی پەیوەندی و هەواڵگری و
(2.2 ملیار دۆلار) بۆ بیناسازی و لێکەوتە ناوخۆییەکانی شەڕەکەو خەرجییە زیادەکان تەرخانکراوەو (1.35) ملیار دۆلاریش بۆ چاکسازی و چاودێری و پشتگیری خێزان خەرجکراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خەرجییانە لای بەرپرسانی وەزارەتەکانی بەرگری و دارایی زۆرتر جێگەی نیگەرانییە، چونکە ئەوە خەرجی یەکجارەکی نییە، بەڵکو ئەو خەرجیانە دەبنە بەشێکی هەمیشەیی لە بودجەی وەزارەتی بەرگری، بەو پێیەی پارەدان بە سەربازانی بریندار و منداڵی بێباوک و بێوەژن و هەموو ئەوانەی لە بەشی چاکسازییەوە خزمەتگوزاری وەردەگرن لەخۆدەگرێت.
جیا لە تێچووە زۆرەکانی جەنگەکە لەڕووی ئابورییەوە، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە نزیکەی ١٦ هەزار سەربازی ئیسرائیلی لە کاتی شەڕەکەدا بریندار بوون و بەپێی خەمڵاندنەکانی کەناڵەکە نزیکەی ٥٠%یان تووشی تێکچوونی دەروونی بوون.
ڕاپۆرتەکەی کە ناڵی 12ی ئیسرائیلی ئەوەشی باسکردووە، کە وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ترسی ئەوەی هەیە کە کورتهێنان لە بودجەدا درووست ببێت و ناچار ببن بۆ دابینکردنی تێچووە زەبەلاحەکەی جەنگەکە بڕیاری زیادکردنی باج بدەن.
زۆرترین سەردان
1
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
2
نەشتەرگەرییەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ژن و پیاوێک هەرای ناوەتەوە
3
راستەوخۆ شاسوار عبدولواحید قسە دەکات
4
سعودییە لە ٦٠٠ شوێن قەدەغە لەسەر مەشروباتی كحولی هەڵدەگرێت
5
لە ناو بازاڕی سلێمانی چی بە ئەحمەد داود ئۆغلۆ وترا؟!
زیاتر بخوێنەرەوە
لە ناو بازاڕی سلێمانی چی بە ئەحمەد داود ئۆغلۆ وترا؟!
قوباد تاڵەبانی باسی سوپڕایز دەكات بۆ پارتی
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستان گەیشتە سەر مێزی دادگای فیدڕاڵی
سعودییە لە ٦٠٠ شوێن قەدەغە لەسەر مەشروباتی كحولی هەڵدەگرێت
بارزانی هەڕەشە دەكات: لێتان قبوڵ ناكەین موچە وەك چەكی سیاسی بەكاربهێنن
نەشتەرگەرییەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ژن و پیاوێک هەرای ناوەتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine