ڕێكخراوی جاسەنە: هێرشكردنە سەر كەناڵی IPLUS هێرشە بۆسەر ئازادی ڕۆژنامەگەری

2021-07-15

رێکخراوی جاسەنە
بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا

ئەم ئێوارەیە ١٣ی تەموزلە گەڕەکی کوردسات لە سلێمانی لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە ‌هێرشکرایە سەر کەناڵی iPLUS و سەرەتا رۆژنامەنووسەکانیان لە شوێنێکدا گرکردۆتەوەو دواتر ڕێگایان پێدوان کەناڵەکە جێبهێڵن و برۆنە دەرەوەو، هێزەکەش لە ئۆفسی کەناڵەکەدا ماونەتەوەو دەستیان بەسەردا گرتووە.


ئێمەوە وەک ڕێکخراوی "جاسەنە" بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا سەرباری ئەوەی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کراوەتە سەر کەناڵێک کە مۆڵەتی فەرمی هەیە، هاوکات یاسای رۆژنامەگەری ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧یش ڕێگا بە داخستنی هیچ میدیایەک نادات، ئەم هەنگاوەش سەرپێچی کردنی ئەو یاسایەیە، هەربۆیە داوا لەلایەن ناکۆکەکانی سلێمانی دەکەین کە ئاستی ناکۆکییە سیاسییەکانیان هەرچییەک بێت، نابێت ببێتە مایەی ئازاردانی رۆژنامەنووسان و دەستگرتن بەسەر کەناڵ و داخستنی میدیادا.