بەشداربە لە پیرۆزیەڪانی ڕەمەزان: دەستپێشخەریە مرۆڤایەتیەڪەی سەڪۆی  Amal.com بۆ پشتیوانیکردن لە خێزانە دەستکورت و هەژارەکان

بەغداد، عێراق | ٦ ی نیسانی ٢٠٢٣: بەگیانی هاوسۆزی و بەخشندەیی ڕەمەزان  ، Amal.com کە یەکێکە لە خێراترین سەکۆیە بازرگانیە ئەلیکترۆنیەکان لەڕووی گەشەسەندنەوە لە عیراق دەستی کردووە بە کارێکی هاوسۆزی بۆ کاریگەری کردنە سەر ژیانی خێزانە دەستکورت و هەژارەکان لە هەموو عێراقدا. بە یەکخستنی تواناکانیان لەگەڵ ڕێکخراوی ناحکومیی بەناوبانگی (ئەلغەد ئەلموشریق- سبەینێیەکی ڕۆشن)، Amal.com دەیەوێت پریشکەی هیوا داگیرسێنێت و بەخشندەیی. وەهاندانی کڕیارانی ئەمەل بۆکاری خێر و چاکە وەدرێژکردنی دەستی بەزەیی لەو مانگە پیرۆزەدا مانگی خێروبەخشین.

لەڕێی ئەم دەستپێشخەریە مرۆڤایەتیە گەورەیەوە کڕیارانی ئەمەل دەتوانن لە نێو ماڵەکانی خۆیادا بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ بەشداربن لە بەشداریکردن لەیارمەتیدانی خێزانە کەمدەرامەتەکان لەڕێگای کڕینی سەبەتەی خۆراکی ڕەمەزانی کە بەشی تەواوی مانگەکەیان بکات،  لەگەڵ ئەم کڕینەدا، Amal.com ئەم سەبەتە خۆراکیانە دەگەیەنێتە ئەلغەد ئەلموشریق و ئەوانیش دابەشی دەکەن بەسەر خێزانە هەژارەکان، لەگەڵئەمەشدا ئەم سەبەتە دەبێتە خۆراکی رۆحو جەستە .

احمد خضیری، سەرۆکی بازرگانی لە Amal دا، بە وتەیەک کرۆکی ئەم دەستپێشخەریەی بەرجەستەکرد و وتی "رەمەزان مانگی هاوسۆزبوونی دڵەکانمانە، مانگی درێژکردنی دەستی یارمەتیە بۆ ئەو خێزانانەی بە نادڵنیایی رۆژەکانیان دەست پێدەکەن. کاتێك ئێمە بە سوپاسگوزاریەوە رۆژووەکانمان دەشکێنین، با بیری ئەو کەسانەمان هەبێت کە برسێتی هاوەڵی بەردەوامیانە، با نیعمەتەکانی خۆمان بەشبکەین لەگەڵیان و ژیانیان رۆشن بکەینەوە."

سەکۆی Amal.com بەیەکێک لەسەکۆ ەهەرە  ئاسانەکان دادەندرێت لە ڕووی بەکارهێنان کەهەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە  بازارگەڕان بەشێوازێکی  ئاسان بتوانن بەکاری بهێنن بازاڕگەران دەتوانن لەڕێگای بەشداریکردن لەم دەست پێشخەریە لەکاتی گەڕانیان لە نێو ئەپلیکەیشنەکەدا کەپێکهاتووە لەکاڵای جیاواز لەگشت پۆلێنەکان ئاسانکاری بۆخەڵک کردووە بۆ بەشداریکردن لە لەئەنجامدانی کاری خێرو چاکە لە ڕێگای دەستپێشخەریەکەی سەکۆی ئەمەل بەهەماهەنگی لەگەڵ سەکۆی غد المشرق ،ڕۆژێکێ پڕشنگدار


 ئەم دەستپێشخەریە لەم مانگە پیرۆزەدا بۆهاندانی خەڵکە لەسەر بەخشین و یارمەتیدانی خێزانە کەمدەرامەت وهەژارەکان وبەبیرهێنانەوەیان لەسەر کاریگەریە ئەرێنیەکەی ئەم بەخشینە لەسەر ژیانی خەڵک ئەم دەستپێشخەریە تەنهایارمەتی بۆخێزانە هەژارەکان دابین ناکات بەڵکو هەستی یەکبوون لەکۆمەڵگای عێڕاقی وکاریگەریەکەی لەسەر ئەنجامدانی  کاری خێرنیشاندەدات

--- کۆتا ---
دەربارەی Amal: 
Amal  گەورەترین سەکۆی بازرگانی ئەلیکترۆنیە لە عێراقدا، کە وادەکات هاوڵاتیانی عیراق بە ئاسانی کەلوپەلی براندە نێودەولەتیەکان و ناوخۆییەکان بە نرخێکی گونجاو بکڕن. هەروەها سوودمەند ببن لە داشکاندنەکانی،ئەمەل،لە  پۆلێنە جیاوازەکانی دا و بە گونجاوترین نرخ کەلوپەلی ئەلیکتڕۆنی و مۆبایل و جلوبەرگو لە کەلوپەلی ناوماڵ وئاسانکردنی  هۆکارەکانی  ژیانکردن . www.amal.com
بەرنامەکەی دابگرە لە:
لە ئاپ ستۆر (بۆ ئایفۆن): https://apple.co/3W4WCEl
لە پلەی ستۆر (بۆ ئاندرۆید): https://play.google.com/store/apps/details?id=com.amal

فۆڵۆومان بکە لە: 
Instagram: @amal.comofficial
Facebook: amal.comofficial
LinkedIn: amal.com
TikTok: amal.comofficial1

2023-04-07