-
- ڤیدیۆ
موچه له‌سه‌ر له‌پی شه‌یتان، سه‌ما له‌سه‌ر جه‌سته‌ی وڵات
جیهانگیر گوڵپی
دادگای فیدراڵی و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و زۆرینه‌ی هێزه باڵاده‌سته كانی عێراق و حاشیه‌كانیان به‌كه‌لامێكی مه‌لیح و به لیسانێكی فه‌سیح پێمان ده‌ڵێن:
ده‌مانه‌وێ له مانگه‌كانی داهاتوه‌وه موچه‌كه‌تان به خۆتان و حكومه‌ت و هه‌رێمه‌كه‌تانه‌وه بخه‌ینه سه‌ر له‌پی شه‌یتان، ده‌مانه‌وه‌ی واتان لێ بكه‌ین به ئاوی ئامامون و تونی بابا چن.
كه‌چی ڕاگه‌یاندنی كوردی و شرۆڤه‌كار و په‌رله‌مانتاری كورد دێن فو به‌كه‌ڕه‌نای سه‌ركه‌وتنا ئه‌كه‌ن و مژده‌ی هاتنی به‌هارو بوژانه‌وه ده‌به‌خشنه‌وه و به‌شیك له خه‌ڵك و موچه خۆران ده‌خه‌نه زه‌ماوه‌ند و هه‌له‌كه‌سه‌ما.
دادگا و وه‌زیری دارایی به كه‌لامێكی مه‌لیح و به لیسانێكی فه‌سیح ده‌ڵێن ئه‌م مانگه له‌وانه‌یه شتێكتان بۆ بنێرین به‌ڵام له‌مانگه‌كانی داهاتوه‌وه و به‌ته‌ما نه‌بن.
هه‌رله‌ئیسته‌یشه‌وه بزانن خه‌تای حكومه‌ته‌كه‌ی خۆتانه كه هاوكار نیه و به‌مانگیك ته‌وتینی موچه‌ی هه‌مو موچه‌خۆره‌كانی ناكات له بانكه حكومیه ئیتیحادیه‌كان و، هه‌مو ڕێكاره‌كانی تر ساز ناكات و لیسته‌كانتان كێشه‌ی تێدایه و، فه‌رمانگه‌كانتان هه‌رله‌خۆیانه‌وه‌و به‌بێ پرسی ئێمه مانگانه موچه زیاد و كه‌م ده‌كه‌ن، حكومه‌ته‌كه‌تان هه‌مو فه‌رمانگه‌كانی ناخاته سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی و، خۆی هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه و، و زۆر بابەت و خاڵی ترمایشمان ئاماده كردوه بۆ خه‌تاباركردنی، جارێ ده‌ستمان له هه‌ویره و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان له بیره.
بەڵام ئه‌گه‌ر موچه‌تان ده‌وێت پێویسته له‌سه‌رتان هه‌ر له ئێستاوه به‌گژ یه‌كتردا بچنه‌وه و بكه‌ونه وێزه‌ی یه‌كتری ئینجا به‌و په‌ڕی تیكشاوی و زه‌بونیه‌وه به‌یه‌كجاری بگه‌ڕینه‌وه بۆ ژێر ڕه‌حمه‌تی فه‌رمان و سه‌ردارێتی ڕاسته‌وخۆی ئێمه، ئه‌وكات ئێمه‌یش موچەتان دەدەینێ بەو جۆرەی کە خۆمان پێمان باشە.
كه‌چی سیاسی و په‌رله‌منتار و ڕاگه‌یاندنی كوردی سه‌رقاڵی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه كێ پاڵه‌وانی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سكه‌وته مه‌زنه‌یه و، حیزبی سیاسیی خۆخۆری كوردیش سه‌رگه‌رمی تێكشكاندنی یه‌كترن .
هیچ كات نه‌متوانیوه به‌زمانی زبر بنوسم و قسه بكه‌م، به‌ڵام ناچار بوم بڵێم:
یه‌ع ڕاگه‌یاندنی كوردیی نا نیشتیمانی و ناپرۆفیشناڵ و خزمەتکاری گوتاری دژه هه‌رێم و پاشكۆی بینه‌ری ساویله.
یه‌ع په‌رله‌منتاری به‌كرێ گیراو و خه‌وتو و لاواز و كه‌م توانا و شه‌یدای لاقیته و كامێرا و شاشه.
یه‌ع سیاسیی بێ ئامانج و ڕوئیا و نا نیشتیمانی و تێنه‌گه‌یشتو.
یه‌ع شرۆڤه‌كاری بی سه‌واد و خۆهه‌ڵقورتێنه‌ر و شه‌یدای لایك و كۆمێنت.
2024-02-26