-
- ڤیدیۆ
دواجار سوتێنەری بازاڕەکانی هەولێر دۆزرایەوە
پارێزگاری هەولێر تەنها بە یەک ڕستە و بێ درکاندنی ووردەکاری و زانیاری زیاتر گوتی " بکەری سوتانی بازاڕی قەیسەری هەولێرمان دەستگیرکردوە"
قسەکانی پاریزگاری هەولێر ووردەکاری تری نەبوو بەڵام سەرچاوەیەک کە ئاسایشی هەولێر بە دیپلۆماتیکی گووت بکەر و ئەنجامدەری ڕووداوی سوتاندنی بازاڕی قەیسەری هەولێر سیاسیە و دەستە و بە ئەنقەست ئەنجامی داوە و دەستگیرکراوە .
سەرچاوەکەی ئاسایشی هەرێم گوتی ئەو کەسەی دەستگیرمان کردوە لەیەکەم لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەدا ناوە و دەستی پشتی ڕوداوەکە کەسایەتیەکی سیاسی باڵایە و لەسەر داوای لایەنێک ئەو بازاڕە و چەند شوێنیکی تری سوتاندوە .
بەپێی زانیاریەکان بکەری کردەوەکە شەوی ڕوداوەکە چەند درۆنێکی بچوکی ئامادەکردوە کە مادەیەکی گڕگرتوی ئاگرینی لێ بەستووە و بە کۆمپیوتەرێک ئاراستەی نێو بازاڕەکەی کردوە و لەنێو قەرەباڵخترین شوێنی بازاڕەکە کە دووکانێکی پڕ لە قوماش بوو تەقاندویەتیەوە و بازارەکە لە قوڵاییەوە گڕی گرت هەر بۆیە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە کاریکی قورس بوو بەلای پیاوانی ئاگر کوژێنەوەوە .
لەماوەی یەک ساڵدا چوار گەورە بازاڕ لەنێو هەولێر جگە لە دوو کۆگای گەورەی کەل و پەلی بازرگانی و سێ پاڵاتگەی زەبەلاحی سوتەمەنی قورس و دوو تاوەر سووتاون و ئاگریان تێ بەردراوە ،
پێشتر بەرپرسانی بەرگری فریاکەوتن دەیان گووت هۆکاری ئاگرەکان کەمتەرخەمی خاوەنەکانیان و خراپی پلاک و ئامێرە کارەباییەکان بووە بەڵام ماوەیەکە بەرپرسانی بەرگری خۆیان دەبوێرن لە لێدوان و نایانەویت خەتای ئاگرەکان بخەنە ئەستۆی پلاک و گڵۆپی خراپ و ستۆک بوەوە ،
پێش سێ ڕۆژ حەسەن تۆرانی سەرکردە لە بەرەی تورکمانی لە کاتی قسەکردن بۆ زیان لێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری کە بەشێکیان تورکمانن گوتبوی بکەر و سوتینەری بازاڕی قەیسەری هەولێر و کەرکوک یەک دەست و یەک کەس بوون و ڕاسپێدراوی کەسایەتیەکی سیاسی باڵان و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاشکرا دەکرێن و بڵاودەکرێنەوە .
ئەگەر بکەر و ئەنجامدەری ئاگرەکانی هەولێر و دەستی پشتی ئەو ڕوداوانە سیاسی نێوخۆیی بن دوور نیە دۆخی سیاسی هیندەی تر بەرەو چەق بەستویی هەنگاو بنێت و ئەگەر سیاسیەکە عێراقی یا ئیقلیمیش بێت دوور بیە پرسی نزیکی و ڕێکەوتنی هەردوو حکومەت نەکەوێتە بەردەم ئەگەری هەڵوەشانەوە بەو پێیەی حکومەتی هەریم ئەم ڕووداوانە بەدەست و پلانێکی سیاسی و هەواڵگری کوشندە دەداتە قەڵەم دژی خەڵکی کوردستان و ئابوری و هەوڵی گەشەکردنەکەی .
ئەوەی لە هەمووان زیاتر تامەزرۆی زوو ئاشکرا کردنی دەستی پشتەوەی ئەو ڕوداوانەیە ، خاوەنی دووکان و شوێنە بازرگانیەکانە بەو پێیەی زەرەرمەندی یەکەمی ئەو ڕوداوە نەخوازراوانە ئەوان بوون و ئەوان کورد گوتەنی ماڵ و مایەیان چوو و زۆربەیان ئیفلاسیان کرد .
2024-07-01