ژنێكی عێراقی ترامپ بەرەو كۆشكی سپی دەبات
دیپلۆماتیك

خانمێكی عێراقی ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ  بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.

كەناڵی فۆكس نیوز، بڵاویكردەوە، " ئەلینا هابا" پارێزەرو وتەبێژی یاسایی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ، لە ڕۆڵێكی نوێ‌و سەرەكی لە گەڕانەوەی ترامپدا بۆ كۆشكی سپی دەبینێت.
بەگوێرەی فۆكس نیوز،" ئەلینا هابا" ئێستا وەك ڕاوێژكاری باڵای هەڵمەتەكانی دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترامپ خزمەت دەكات‌و لە ڕیزی پێشەوەی ئەوانەدایە كە ڕۆڵی گەورەو بنەڕەتی دەگێڕن لە دووبارە گەشتنەوەی ترامپدا بە كۆشكی سپی.
 
پێسپاردنی ئەو ئەركە بە ئەلینا، دوای ئەوە دێت كە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە تیمی یاسایی ترەمپدا ڕۆڵی گەورەی بینیەوەو لە بەرانبەر ئەركەكانیشیدا لە لایەن ترتمپەوە ستایشكراوەو ڕێزی لێگیراوە.
 
 

 

 
میدیاكانی ئەمەریكا " ئەلینا هابا" بە " دەنگی ترەمپ" ناو دێنن، ئاژانسی " نیوزویك" ئەو بە یەكێك لە متمانەپێكراوترین پارێزەرەكانی ترەمپ وەسف دەكات.
ئەو  لە ساڵانی ڕابردوودا، یارمەتی ترامپی داوە لە تۆماركردنی چەندین سكاڵای یاسایی دژی هیلاری كلینتۆن‌و پێشكەشكردنی بەرەنگاری لێكۆڵینەوەكانی داواكاری گشتی نیویۆرك سەبارەت بە كردەوەكانی ترامپ.
 پارێزەرەی عێراقییەكە " ئەلینا هبا"، یەكێكبوو لە ئەندامانی تیمی بەرگری سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ لەو دۆسیانەدا كە لە چەند مانگی ڕابردوودا پێی تۆمەتبار كرابوو.

ئەلینا هابا، كۆچبەرێكی بەڕەگەز عێراقییەو لە ویلایەتی " نیوجێرسی" لەدایكبووەو لە زانكۆی لیهای  لە پەنسلڤانیا  كۆلێژی یاسای خوێندووە.
    

ئەو دایكی دوو منداڵەو  لەگەڵ هاوسەرەكەیدا وەك وەبەرهێنەرێكی بواری خانووبەرە كار دەكات‌و خاوەنی كۆمپانیایەكی گەورەیە كە پێنج پارێزەر لەگەڵیاندا كار دەكەن.
ئەلیناو هاوسەرەكەی لەو بوارەدا كارو وەبەرهێنان دەكەن، كە دۆناڵد ترامپ ئیمپراتۆریەتە بازرگانییە زەبەلاحەكەی لە ڕێگەیەوە بنیاتنا.
 
سامانی تایبەتی ئەلینا هەڵكشاو بەرزبوویەوە كاتێك مامەڵەی لەگەڵ ترەمپدا دەستپێكردو  كردو داهاتی ساڵانەی لە ساڵی 2021 دا  گەیشتە نزیكەی 210 هەزار دۆلار. 
 
2024-07-22