دیبلۆماتیک
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی " ته‌حریر شام"ن و خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ناودەبەن، پاش 48 کاتژمێر شەڕکردن، چوونە ناو شاری حه‌له‌ب.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە بەشی زۆری گەڕەکەکانی شاری حەلەب لەسوریا، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی دژی رژێمەوە کۆنترۆڵ کراوەو هاوکات سوپای سوریاش پاشەکشە دەکات.
بەپێی هەواڵەکان، هێزەکانی " تەحریری شام" 64 شار‌و شاروچکەیان لەحەلب کۆنترۆڵ و دەستبەسەردا گرتووە.
چاودێرانی سیاسی و سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن کە گرتنی شاری حەلەب لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە، گورزێکی کوشندە دەبێت بۆسەر ڕێژێمەکەی بەشار ئەسەد، چونکە شاری حەلەب ، دوومین و گرنگترین شاری وڵاتی سوریایەو بە پایتەختی ئابووری وڵاتەکە دادەنرێت.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەكانی هەسەدە، دەربارەی شەڕەکەو هاتنی هێزە چەکدارەکانی ئەحرارولشام بۆ حەلەب وتی:" بەوردی چاودێری دوایین پێشهاتەکان و ھێرشەکانی سەر شاری حەلەب دەکەین"
وتەبێژی هەدەسە وتیشی:" دەوڵەتی تورک لە پشت ئەم ھێرشانەوەیە و هێزەکانمان بەپێی پێشهاتەکان دەجوڵێن و ھێزەکانمان بۆ ھەر ئەگەرێک لەوپەڕی ئامادەباشیدان".
زانیارییەکانی تایبەت بەشەڕەکە دەڵێن:" لە میانی پێشڕه‌ویی گروپه چه‌كداره‌كان له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ له باشوور و رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب و كۆنترۆڵكردنی ده‌یان شارۆچكه و گوند، ئەو هێزانە ئێستا سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی سه‌راقیب-ن له لادێكانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب. ئه‌مه‌ش دوای كۆنترۆڵكردنی گوندی معردبسه له باشووری شاری سه‌راقیب، جگه له كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی ئه‌لعیس له باشووری لادێكانی حه‌له‌ب بۆ گه‌یشتن به فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌بوزهور و بڕینی رێگای خه‌ناسر کە رێگه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تە بۆ شاری حه‌له‌ب”.
هاوکات، ئه‌بو مه‌حمود عومه‌ر یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌به‌ره‌كانی شاری حه‌له‌ب، رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانی سوپای سوریا و هێزه‌كانی پشتوانییان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له لادێكانی رۆژئاوا و باشووری حه‌له‌ب له ده‌ستیان داوه”.
" عەباس عراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا لەپشتی هێرشی گروپە چەكدارەكانی سوریاوەن.
عراقچی سەركۆنەی هێرشی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كرد‌و بە پیلانێكی ئەمەریكاو ئیسرائیل ناوی برد.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ " بەسام سەباغی" هاوتا سورییەكەی، پشتیوانی تارانی بۆ حكومەتی سوریا دووپاتکردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەربارەی شەڕو بارگرژییەکان ڕایگەیاند کە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ وڵاتەکەمان پرسی لەپێشینەیە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تۆڕی ئێکس پەیامی وڵاتەکەی لەبارەی شەڕو گرژییەکانی سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری، بۆ وڵاتەکەمان پرسی لەپێشینەیە"؛ ئاماژە بەوەش دەکات بۆ وەستاندنی شەڕەکە هەر کارێک دەکەن کە لەدەستیان بێت.
دەبارەی هەڵوێستی ڕووسیا بەرانبەر شەڕەکە، کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویكردەوە، لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا جوڵە دەکەن بە مەبەستی گۆڕینی ڕێڕەوی شەڕ لە باکوری سوریا.
هاوكات، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆكایەتی ڕوسیا وتی، "مۆسکۆ ئەو هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەریی سوریا دەزانێت و دەیەوێت دەسەڵاتداران بە خێرایی هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی باردۆخەكە بكەنەوە".
2024-11-30