مەزڵوم عەبدی و دەسەڵاتی نوێی سوریا ڕێککەوتن
دیپلۆماتیک

مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کۆبوونەوەی ئەرێنیان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا ئەنجامداوە و ڕیککەوتوون لەسەر یەکڕیزی سوریا. 


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دیمەشق ئەنجامدا.

وتیشی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئەرێنی بوو و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا، هەروەها لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا ڕێککەوتووین لەسەر رەتکردنەوەی هەر پڕۆژەیەکی دابەشکاری کە هەڕەشە لە یەکڕیزیی سووریا بکات.
 
2025-01-09