-
- ڤیدیۆ
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
ئەمە گازینۆ لوبنانە، كە بە ئیمپراتۆریەتی قومار لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەنرێت.
ئایا دەزانیت ساڵانێكە بەرپرس و دەوڵەمەندانی كورد موشتەری سەرەكی ئەم گازینۆیەن و پارەكانیان لەم گازینۆیەدا بەدەم رەقس و سەماوە بە با دەدەن؟
گازینۆ لوبنان یەكێكە لە گەورەترین قومارخانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و دەكەوێتە سەر بەرزایەكی نزیك لەبەیروتی پایتەختی لوبنان.
گازینۆكە لەساڵی 1959 دروستكراوە و تایبەتە بە قومار و هەموو جۆرەكانی قوماری تێدایە.
گازینۆكە جگە لە هۆڵی رۆلێتی قومار هۆڵی قوماری ئەلكترۆنی و زنجیرەیەك ریستۆرانتی بیانی و كولتووری لەخۆدەگرێت لەگەڵ چەند هۆڵێك بۆ بەڕێوەچونی ئاهەنگی گۆرانبێژەكان و هۆڵێكی تایبەت بەدانس و سەمای رۆژئاوایی.
خاوەندارێتی گازینۆكە هاوبەشە لەنێوانی دەوڵەت و كەرتی تایبەتدا و بەیەكێك لەسەرچاوە سەرەكیەكانی داهاتی لوبنان دادەنرێت.
قازانجی سەرەكی دەوڵەت لەم گازینۆیەدا لەو باجەدایە كە وەریدەگرێت و هەفتانە دەگاتە 5 ملیۆن دۆلار.
لەدوای ساڵی 2003 و كردنەوەی فرۆكەخانەی هەولێرەوە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرپرسان دەوڵەمەندانی كورد فێری ئەم گازینۆیە بوون و سەدان ملیۆن دۆلاری كوردستان لەرێگەی بەرپرس و خواپێداوەكانی كوردەوە براوەتەوە دەرەوە و لەگازینۆ لوبنان دۆڕێنراوەو بەدەستی بەتاڵ ناردویانەتەوە.
تەنانەت هەندێ لەسەرۆك خێڵە دەوڵەمەندەكانیش فێری ئەم گازینۆیە بوون و گەشتی بەكۆمەڵیان رێكخستووە بۆ قوماركردن و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لەم جێگەیە.
بەپێی شاهید حاڵەكان دەیان بەرپرسی كورد و دەیان پارەداری هەرێمی كوردستان موشتەریی بەردەوامی ئەم گازینۆیەن و لەساڵێكدا چەندجارێك سەردانی دەكەن،بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا بەهۆی جەنگ و شەڕوشۆڕی بەردەوامەوە لە لوبنان بەشی زۆری ئەو بەرپرس و دەوڵەمەندانە روگەكەیان بەرەو دوبەی گۆڕیووە.
بەشی زۆری سەردانیكەرانی ئەم گازینۆیە گەشتیارانی بیانین ،نێچیری چەوریش ئەو بیانیانەن كە بەتایبەتی تكتی ئەو گازینۆیە دەبڕن و هەر بەتایبەتی بۆ قوماركردن لەو گازینۆیە دەچنە لوبنان.
ئەوانەی میوانی ڤی ئای پی ئەم گازینۆیەن هەر لە فرۆكەخانەوە لەلایەن چەند كارمەندێكی ئافرەتەوە پێشوازیان لێدەكرێت و ئۆتۆمبیلی تایبەت و پاسەوانی تایبەت و جێگای تایبەتیان بۆ دابیندەكرێت بەهەموو خزمەمەتگوزاریەكەوە.
بەكورتی دۆخێكیان بۆ دروست دەكرێت سەرە رای ئەوەی هەموو پارەكەیان دەدۆڕێنن و هەموو پارەكەی لێدەسێنن ناهێڵن هەستبەخۆی بكات تا بەدەستی خاڵی دەینێرنەوە ووڵاتەكەی خۆی.
كارەساتەكەش ئەوەیە،لەم گازینۆیەدا رێگاكانی ئیغراكردنی موشتەریەكان ئەوەندە زۆرن كە مووشتەری دۆڕاو دوای چەند مانگێك جارێكی دیكە خۆی كۆدەكاتەوە و تەلەفۆن دەكات،گازینۆ لوبنان بمگرە و هاتم
2025-07-07