عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بێ جیاوازی ئاین و نەتەوە و مەزهەب. سڵاو ڕێز..
فارس نەورۆڵی
2023-09-18
بە ندە ئەم نامەیە وەک هەڵەبجەییەک دەنووسم و ئاراستەی بەڕێزتانی دەکەم.
پێویست ناکات باسی مێژووی هەڵەبجەتان بۆ بکەم، چونکە ئەوەی ڕەش و سپی لەیەک جیا بکاتەوە دەزانێ هەڵەبجە لە کوێی مێژووی سیاسی و ئەدەبی و قوربانیدانی ڕزگاریخوازانەیە لە عێراق و کوردستان و جیهانیشدا.
بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی عێراق،
دەمەوێ ئەوەتان عەرزبکەم ئەوە چەند جارە بڕیار دەدرێ، کە لە دانیشتنی پەرلەمان دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت و ڕێوشوێنی پارێزگابوونی وەک پارێزگاکانی دیکە بۆ بگیرێتەبەر، بەڵام بەداخەوە بەهۆکاری جیاجیا دوادەخرێت. لێرەدا داوا لە هەموو پەرلەمانتاران دەکەم دوور لە دەمارگیری ئاینی و مەزهەبی و نەتەوەیی (ئومێدەوارم بیرکردنەوەی وانەبێت) بۆ ڕۆژێک خۆیان بە هەڵەبجەیی و بە ئازادیخواز بزانن و بزانن ئازاری هەڵەبجە چەندە سەختە! لە هەمانکاتدا داوا لە پەرلەمانتارانی کورد دەکەم هەوڵێکی جدیتر بدەن بۆ پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان، بەبیر هاوڕێکانتان لە پەرلەمان بێننەوە ئەگەر لە دوێنێی سەردەمی بەعسدا ئەوان خەباتیان بۆ ئازادی خەڵک کردووە، ئەوا هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان پێشڕەوی ئەو خەباتە بوون. بۆیە سادەترین ئاستی ڕێزگرتن و شکۆمەندی هەڵەبجەییەکان پشتگوێ بخەن، کە بریارە لە پەرلەمان بە پارێزگا بوونی پەسەند بکرێت، ئەوا مێژووتان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. بۆیە داواکارم چیتر بڕیاری بە پارێزگابوونی بە بیان و هۆکاری جیاجیا دوانەخرێت.
فارس نەورۆڵی
١٨ی ٩ی ٢٠٢٣
هەڵەبجەی شەهید
اقرأ أيضاً
محمد خۆشناو
کەی بەرپرس دەزانێت کە ئەو خزمەتکاری نیشتیمانەکەیەتی ؟!
بەهروز حاجی
ململانێی هیندستان و پاکستان لەسێبەری چین و ئەمەریکا
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine