عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
ئەو دونیایە بەرەو کوێ دەڕوات ؟!
محمد خۆشناو
2023-09-23
کە سەیری کۆمەڵگەی ئێمە دەکەیت ، دەبینین زۆربەی کەس ڕازی نیە و ، هەموو گلەیی و پرتە و بۆڵیەتی و تووڕەیە ، کە دەچیتە بازاڕی سەوزە فرۆشان ، کڕیار وا بەغەزەب سەیری فرۆشیار دەکات کە شەڕی لێدەبارێت ، وادەزانن فرۆشیار دزن ، جاریکیان لەنەخۆشخانەیەک بینیم خزمەکانی نەخۆش خەریک بوو پزیشکەکە بکوژن ، وایان دەهاتەبەرچاو کە پزیشکەکە شەیتانە و ئەوانی تریش یاریدەدەری شەیتانن ، ئەو ناڕازیبوون و تووڕەیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە دەسەڵات و هاوڕێ و خێزان جۆرەهان ، هەندێکیان خەتی سوور بەسەر هەموو شتێکدا دەینێت ، هەندێکی تر خۆشی نازانێت بۆ ناڕازیە ، هەندێکیان ئەحکامیان لەسەر کاروبارەکان هەیە و ، بەدیدێکی ڕەخنەیی بۆ چاککردنە و ، زۆربەش بۆ دۆخی خەراپی بژیوی و ، هەندێکی تر کەفوکوڵ و هەڵپەی خێرا دەوڵەمەندبوون ، دۆخێک لە گومان و نیگەرانی و ، ڕەتکردنەوەی بڕوابوون بەوەی کە ڕووناکیەک لەسەرەتای ڕیگاکە هەیە سەرانسەری کوردستانی داپۆشیووە ، بەهەموو تەمەنی ژیانم ئەو دۆخە خەمۆکیەی ئێستام لە تاکەکەس و کۆمەڵگا نەبینیووە ، هەست بە زەردەخەنە و پێکەنین و خۆشی لە ڕووخسارەکاندا ناکەیت و ، تۆپەڵەیەکی گەورە لە خەم و تووڕەیی و وونبونی بەختەوەری و پەنابردنی بۆ مادەی هۆشبەر دەبینیت و ، جارێ باسی نووکتە و ئاهەنگ و باوشبەیرکتری کردن مەکە کە خەریکە بزر دەبن ، ژیان بۆتە ڕەنگێکی خۆڵەمێشی ، دەبێت هۆکارەکەی پێشکەوتنی تیژڕەوی تەکنۆلۆژیا و نەخۆشی فیسبووک و تیکتۆک و ئینسترگرام بێت ، کە ماڵی کردۆتە چەند خانەیەک و هەریەکە لە ئەندامانی خێزان گۆشیەکی گرتووە و هەتا لەسەر نانخواردنیش خەریکی مۆبایلە ، ئەمە وا لە مرۆڤ دەکات بەرەو زاتیەت بڕوات و بۆشایی سۆز و ویژدان نەمێنێت ، بەداخەوە ئێمە هەر خەریکی سیاسەت و ئابوورین بۆ دەربازبوون لە قەیران و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ، ئاگامان لە سایکۆلۆژیەت و دەروونی کۆمەڵگا نەماوە کە چی بەسەرە هاتووە ؟! ئەو دەروونە پێویستی بەنۆژەنکردنەوەیە بۆ ئەو زیانە دەروونیە گەورانەی کە بەهۆی قەیرانی سیاسی و ئابووری پێیکەوتووە و ، سەیربکەن بزانە هێڵی بەیانەکەی چەند بەرزبۆتەوە.
ڕۆژانە گوێمان لە چیرۆکی گۆڕانی ڕەوشت و مەبدەئی کەسان دەبێت کە دۆستایەتی و هاوڕێتیەکی بەهێز لەنێوانیاندا بووە ، بەڵام لەگەڵ یەکەمین تەحەدیدا دادەڕمێت ، یان ئەو ژن و مێردانەی کە بەعیشق و خۆشەویستی دەستیان پێکرد و چەند ساڵێک بەردەوام بوو ، پاشان لێیانبۆتە ڕقلێبوونەوە و چوونە مەحکەمە و ململانێ ، تۆ تا دوێنێ سەرت سووڕمابوو بە توانا و بیر و هزرە باشەکەی کەسێک ، ئەوڕۆ لێت هەڵدەگەڕیتەوە و ئەو هەستە ڕێزلێگیراوەی دەگۆڕێت بۆ هەستی دوژمنکارانە ، ئایا ئەم ڕەفتارە سروستیە لە مرۆڤدا ؟! یان کێماسیە لە زانینی سیفاتی هاوڕیتی و خۆشەویستی لەکاتی حەز و پێویستیدا !!
نابێت دوژمنایەتی ڕەها و حەتمی و هەمیشەیی بێت ، بەڵکو پێویستە لەسەرمان ، هەمیشە وایلێبکەین ببێتە ڕێگایەک بۆ گەڕانەوە و پاشەکشە ، ئەگەر دەرگا پێوەدرا پەنجەریەک بکەوە ، نازام ئەو ترس و دۆشدامانەی خەڵک لە ئایندە بۆچی دەگەڕیتەوە ؟ بۆ ئەو هەڕەشانەی کە لەسەر هەلی کارن ، هەروەک ماوەیەکی تر ڕۆبۆت هەموو وەزیفەکانی مرۆڤ هەلدەڵوشێت ، یان دەگەڕیتەوە بۆ سروشتی گۆڕانە خێرا و چەندایەتیەکان کە ئەوڕۆ هەستی پێدەکەین ، بەدریژایی مێژوو و هەمیشە جیهان دەگۆڕێت ، لەهەموو کەڕەتێکیشدا خەڵک بێزار دەبن و هەست بە غوربەت دەکەن و ، دەپرسن «ئەو جیهانە بەرەو کوێ دەڕوات ؟» ئایا کزبوونی خۆشەویستی و پێکەنین و بەرەسەندنی تووڕەیی دەبێت بگەڕیتەوە بۆ ئەو گۆڕانانەی کە لەژیانی مرۆڤدا ڕوویداوە ، گۆڕانکاریەک ئەوەی کە بەهەزار ساڵ ڕوویدەدا ، ئێستا بەسەد ساڵ ڕوودەدا ، پاشان بە دەساڵ ئینجا بە یەک ساڵ.. هتد .
لەڕاستیدا خەڵک تووڕەن و ، کە ئەمە لەکۆمەڵگایەکی قەیراناوتدا زۆر ئاساییە ، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەمەیە، کە غەزەبەی خەڵک بە چارەسەرکردنی هێورکردنەوەی تووڕەییان کۆتایی نایەت ، هەروەک نابێتە هۆکاری تەقینەوەش ، بەڵکە بە پێکەنینێکی خۆبەدەستەوەدانی نائومێدی کۆتایی دێت
اقرأ أيضاً
محمد خۆشناو
کەی بەرپرس دەزانێت کە ئەو خزمەتکاری نیشتیمانەکەیەتی ؟!
بەهروز حاجی
ململانێی هیندستان و پاکستان لەسێبەری چین و ئەمەریکا
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine