عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
مێژوویەک بەشێواوی هاتوەو بە !
فارس نەورۆڵی
2023-09-23
فارس نەورۆڵی
قسەیەکی باو هەیە دەڵێ: "مێژوو سەرکەوتووەکان دەینوسنەوە" مێژووی ئێمە پڕە لە شکست دواتر تاودانەوە، بۆیە زۆربەی ڕوداوەکانی مێژوو بە هەڵە گەشتووە پێمان یان بە نابوتی نووسیویانەتەوە یان پڕیان کردووە لە هەڵە و وەهم، مێژووی کورد یان گەڕیدەکان یان دوژمنان نووسیویانەتەوە لە کاتێکدا کورد هەر لە ئەزەلەوە ئەوەندە هۆگری نوسینەوە و خوێندنەوەی مێژوو نەبووە، مێژوو جوگرافیا تەواوکەری یەکترن لەم نێوەندەدا پەیوەندی مێژوو جوگرافیا بە سیاسەتەوە پەیوەندییەکی کارلێکەری تەواوە، بۆیە سیاسیەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە نووسینەوەی مێژوودا هەیە یاخود کارەکتەری دیاریکردنی ڕەوتی مێژوون لە مێژووی نەتەوەکاندا، کورد لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی مێژوو بووە (بێ دەوڵەت بووە) ڕۆڵێکی گرنگی نەبووە لە نووسینەوەی مێژوودا، بەڵام دوای دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئومێدێک پەیدا بوو، کە بتوانرێ لە ڕێگای دروستکردنی ناوەندی ستراتیجی بۆ ساغکردنەوەی مێژووی دوێنێ و نوسینەوەی مێژووی ئەمڕۆ بۆ ئەوەی بە هەڵە نەیگەیەنینە نەوەکانی داهاتوو کاری گەورە بکرێت، بەڵام نەک مێژووی هەڵە و چەواشەی دوێنێمان ساغ نەکردووە ئەمڕۆشمان بەشێواوی تۆمار کرد و دەیسپێرین بە نەوەکانی داهاتوو، ئەوانیش ئەم قۆناغەی ئێستای کوردیان بۆ ساغ نابێتەوە، چونکە بە شێواوی تۆمارکراوە. نمونە سەیری بیرەوەری سەرکردەکانی ناو شۆڕش ئەوانەی بیرەوەرییان نووسیوەتەوە هەمووی هی سەردەمی هەلومەرجی شۆڕشە، بەڵام هەر کارەکتەرێک بە ویستی خۆی و حەزی خۆی زۆرێک لە بابەتەکانی گێڕاوەتەوە بۆیە ئەگەر پەنجا ساڵی دیکە نەوەی ئەو سەردەمە یاخود زانکۆیەکی جیهانی بیەوێ توێژینەوە لەسەر مێژووی ئێستای کورد بکات لە باشوری کوردستان بەشێک لە سەرچاوەکان بیرەوەی سەرکردەکانە و بەشێکی دیکەی میدیا و قسە و باسی حزبەکان و توێژینەوەی زانکۆکانە لە ئێستادا، ئەو کاتە ئەو توێژەرە یان ئەو نەوەیە توشی سەر لێ شێوان دەبێت، چونکە نووسینەوەی ڕوداوەکانی ئێستا بە حزبی کراوە، بە ئایدیۆلۆجی کردن یاخود بە حزبی کردنی نوسینەوەی ڕوداوەکانی ئێستا کوشتنی ڕۆحی حەقیقەتە لە داهاتوودا، بۆیە ئێمەش بە شێواوی مێژوو دەدەینە دەست نەوەکانی ئایندە.
اقرأ أيضاً
محمد خۆشناو
کەی بەرپرس دەزانێت کە ئەو خزمەتکاری نیشتیمانەکەیەتی ؟!
بەهروز حاجی
ململانێی هیندستان و پاکستان لەسێبەری چین و ئەمەریکا
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine