عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
خۆشەویستی بە قانوونی تەجەننون "یادی پێغه‌مبه‌ر له نێوان خۆشه‌ویستی و ڕێوشوێنی شه‌رعیدا"
ڕەوشت محەمەد
2023-09-27
ده‌مێكه شاری پڕ شۆری مه‌حه‌ببه‌ت مات و خامۆشه
به قانوونی ته‌جه‌ننون شۆڕشێ ئینشا نه‌كه‌م، چ بكه‌م
"مه‌حوی"
گه‌ر كه‌سێكت به‌ڕاست خۆش بوێ، ده‌سته‌وسان ده‌بی له‌وه‌ی یاسایه‌ك دابنێی چۆن خۆشت بوێ، چۆن بیری ده‌كه‌ی، چۆن یادی مردنی یان له‌دایكبوونی ته‌نانه‌ت شوێنپێههڵگرتنیشی ده‌كه‌یته‌وه. مه‌حوی گوته‌نی مه‌گه‌ر ته‌نیا "قانوونی تهجهنوون" هه‌بێ بۆ مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی و خۆشویستن، ئه‌ویش دووباره یانی لادانی عه‌قڵ و هه‌موو ڕێسا و یاساكان.
بۆیه تۆ گه‌ر ههركهسێكیت، مه‌لا بانگخواز، سه‌له‌فی و ئیسلامییت... گه‌ر وات كرد و و ڕێوشوێن و ڕێكارێكت بۆ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ت دانا، بزانه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌تان خۆشه‌ویستی بێخه‌وش نییه و شتی تری لابه‌لای تێكه‌وتووه. با ئه‌و ئه‌و ڕێكار و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ خۆشهویستییهكهتت داناوه له چوارچێوه ئایینهكهشدا بن "عیبادهت و عه‌قیده و .. تاد" هێشتا هه‌ر ناكاته خۆشه‌ویستیی بێ‌نیاز وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی كه ئه‌وه‌نده بێ‌نیاز بوو ده‌یوت: "من له‌به‌ر به‌هه‌شت ناتپه‌رستم" دیاره ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی تۆ مامه‌ڵه‌ی به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م و پله‌وپایه‌ی به‌هه‌شت و كۆشكی زیاتر و حۆری نایابتر و ...تا دوایی تێكه‌وتووه.
ئێمه له‌م یه‌ك-دوو ساڵه‌ی دواییدا نموونه‌ی جۆر و چۆنییه‌تیی خۆشهویستیكردنی یه‌ك دوو بانگخوازی "پابه‌ند پابه‌ند"مان بینی، كه چۆن بۆ خۆشهوستییهكی مه‌جازی زه‌مینی هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵاتێكیان به‌سه‌ر خۆیاندا له‌ده‌ست دا و بوون به شاعیر و مه‌جنوونی سه‌ر مینبهرهكان. من له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینییهكمدا له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌یان و جیاوازیی قسه‌ی سهرمیمنبهر و نێو چات و ته‌له‌فۆنه‌كانیان، له‌و كاته‌دا مرۆڤێكی سروشتی و جوانم ده‌بینی، كه ڕاستگۆیانه گوزارشتیان له ناخ و خۆشه‌ویستییه‌ك ده‌كرد، كه خواوه‌ند له ناخی مرڤهكاندا حه‌شاری داوه و ده‌شێ له هه‌ركاتێكدا ئه‌م خۆشه‌ویستییه ببزوێ و شین ببێ و ته‌خت و تاراجی عه‌قڵ و یاسا و ڕێسا عاده‌تی و ئایینییه‌كانیش تێك بدات و شێخانی سه‌نعان له‌دین وه‌ر گێڕێت.
باوه‌ڕ ده‌كه‌ن ته‌نیا ئه‌و قسه و دڵداریكردنهیان توانیی بگات به دڵی من، هیچ قسه‌یه‌كی تری سه‌ر مینهریان "ئایه‌ت و حه‌دیس و نه‌سیحه‌ت و.."یان نه‌یتوانی رێگای دڵی من بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و قسه و ڕازونیازانهیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه زۆر ئاسان ده‌گه‌یشته دڵ، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆكارێكی ساده، ئه‌وه‌یه وه‌ختێ ئامۆژگاری عاله‌م ده‌كه‌ن باسی شه‌رع و فیقهـ ده‌كه‌ن دنیایه‌ك ماسك و ڕق و ئه‌وانی تر بهشهیتانزانین له ده‌موچاویاندا ده‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام وه‌ختێ دڵدارییان ده‌كرد ڕاستگۆیی و قسه‌ی ناخیان بوو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو چێوهكانی شه‌رع و فیقهه‌وه، بزانم كاكی بانگخواز له‌و كاته‌دا به شوێن وشه‌ی شه‌رعیدا ده‌گه‌ڕا یان وشه‌ی دڵ؟! بزانم له‌و کاته‌دا كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته زه‌مینییه‌كه‌ی ده‌كرد هه‌ر ده‌یتوانی بیر له ڕێوشوێنه فیقهی و شه‌رعییه‌كان بكاته‌وه، ئه‌ی باشه چۆن ده‌توانی ئه‌و هه‌موو سنوورانه بخه‌یته به‌رده‌م خۆشه‌ویستییه ئاسمانییهكهت كه خوا و پێغه‌مبه‌رن!
براده‌رانی سه‌ر مینبه‌ر... ئه‌وانه‌ی پێتان وایه یادكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر تاوانه و نازانم بیدعه‌یه، واز بێنن خه‌ڵكێك به دڵی سافه‌وه كه‌وتووه‌ته نێو داوی خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، خۆشه‌ویستی ده‌یدا به داروبه‌رددا، له‌كوێ ده‌توانێ گوێ له قسه‌ی زبر و بێتامی ئێوه بگرێ كه سه‌د فرسه‌خ له خۆشه‌ویستییه‌وه دووره و له‌ژێر ماسك و ته‌پوتۆز و ته‌ونی كۆنی فیقهـه‌وه هیچ جوانییه‌كی لێوه دیار نییه. هه‌موو قسهكانتانمان بیستووه ئیتر له‌وه زیاتر ئازارمان مه‌ده‌ن.
ئێمه بۆ ئەوەى یادى خۆشەویستەکەمان بکەینه‌وه، "لەدایکبوونى، مردنى، خۆشیی، ناخۆشیی، یان هەریادگارییەکى تری" نە پێویستمان بە فه‌توایه، نە قەول و قسەى زانایان، نە ئیجیهاد و نە ڕا و نە قیاس نە هەر بابەتێکى تر.
هەروەها بۆ ئەوەى کە چۆن یادى بکەینه‌وه، "ئاوازچڕین، یان گریان، خەنین، فیغان، بە ده‌نگ یان بێدەنگى، بە نووسین یا بە فڕین" نە پێویستمان بە نه‌سیحه‌تی ئێوه‌یه، نە قەول و قسەى زانایان، نە ئیجیهاد و نە ڕا و نە قیاس نە هەر بابەتێکى تر.
ئەویش لەبەر ئەوەى خۆشەویستی هەر خۆشەویستییه، هیچ ده‌ستوورێكی نییه. خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستییه به هه‌ر دەستوورێک بێت. لەبەر ئەوەى خۆشەویستى حوکمە و هیچ مەحکەمەیەکى ناوێت.
اقرأ أيضاً
محمد خۆشناو
کەی بەرپرس دەزانێت کە ئەو خزمەتکاری نیشتیمانەکەیەتی ؟!
بەهروز حاجی
ململانێی هیندستان و پاکستان لەسێبەری چین و ئەمەریکا
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆ‌و دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine