عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
2025-06-23
"مێژوو چییە لە خۆ تیکرارکردنەوە زیاتر؟ ئەوەی هەیە هەمووی سووڕانەوەی ناو یەک بازنەی دووبارەی بێجەدوایە."
حیزبی توودە یا توودەکانی ئێران میراتگری بزووتنەوەی چەپ و کۆمیونیستی ئەو وڵاتەبوون و لەساڵی 1920 وەک ڕێکخراوێکی چەپ و لەسەر دەستی 53 کەس بەناوی توودە لەتاران خۆیان ڕێکخستەوە. یەکێک لە دیارترین دامەزرێنەرانی توودە: بوزورگ عەلەویی نووسەر و ڕۆماننوسی ئەو وڵاتە بوو کە دواتر بە ڕۆمانی "چاوەکانی" ناوبانگی بڵاوبوویەوە. توودەییەکان زۆر بێڕەحم و دڕندە بوون لەبەرامبەر نەیارە فیکری و سیاسییەکانیاندا. بەجۆرێک تووند بوون کە مەحاڵ بوو بهێڵن نەیارەکانیان سەر دەرکەن، دەمودەست بە وشە و نووسینەکانیان تیرۆری فیکرییان دەکردن. یەکێک لەو وشەیەی توودەییەکان بەکاریان دەهێنا و نەیارەکانیان پێ تیرۆر دەکرد وشەی "لیبرالیزم"بوو. لە ڕێگای ئەم وشەیەوە کەشێکیان دروستکردبوو کە هەرکەسێک باوەڕی بە ئازادی و ماف و دیموکراسی بەها ڕۆژئاواییەکان هەبووایە پێیاندەگوت لیبراڵیست و دەیانویست بەم وشەیە بڵێن ئەوەی باوەڕی بە لیبراڵیزم هەبێت ئەوا دیارە باوەڕی بە کرانەوە وئیمپریالیزم و داگیرکاری ڕۆژئاوا هەیە و دەبێت دەمودەست سەرکوت و تەسفییە بکرێ.
پێش ڕووخانی شای ئێران توودەییەکان زۆر چالاکبوون، لەڕێگای وشەی لیبرالیزمەوە هەموو نەیارە فیکرییەکانیان تارومار و تیرۆر کردبوو. کەم بوون ئەو نووسەرانەی لەترسی ئەم وشەیە بوێری ئەوە بکەن بە ئاشکرا خۆیان وەک لیبرالیست نیشان بدەن.
دکتۆر ئیبراهیمی یەزدی وەک لە بیرەوەریەکانیدا دەنووسێت یەکێک بوو لەو کەسە چالاکانە ئێران کە بزوتنەوەی ڕاپەڕینی ئازادی "نهضت ازادی" لە ئێراندا دامەزراندبوو. دکتۆر یەزدی خۆی پسپۆڕی مۆلەکیولەر بایەلۆژی بوو، بەهۆی پسپۆڕێتییەکەیەوە زانکۆکانی لەندەن و کالیفۆرنیای دیبوو، لە تاقیگەکانینی ڕۆژئاوادا ڕاهێنانی کردبوو. یەکێک بوو لەو کەسانەی کە هانی ڕوحوڵا خومەینی دا لە نەجەفەوە بگوازێتەوە بۆ پاریس و بەڕووی دونیای نوێدا بکرێتەوە. دەگێڕێتەوە کە خومەینی لەنەجەف پێی گوتووە : " من وا تەمەنم بەسەر دەچێت وخزمەتێکی شیاوم بە ئیسلام نەکرد، هیوادارم ئێوە ئەو خزمەتە بکەن" دکتۆر یەزدی دەڵێت بە خومەینیم گوت: "قوربان شا مەحکومە بە کەوتن هەر دەبێت بڕوخێت، ئێمە ناتوانین لوکسی ئەوەمان هەبێت دوای شا وڵات لە دیکتاتۆرییەتێکی بنەماڵەییەوە بدەینە دەست دیکتاتۆرییەتێکی چەپ، ئێوە خەڵکێک بەگوێتان دەکات بۆ ئەوەی دەنگتان زیاتر ببیسترێت دەبێت لە پاریسەوە نەک لە نەجەفەوە دەنگتان بگەیەنن بە خەڵک". یەکەمین چاوپێکەوتنەکانی خومەینی لەگەڵ مۆنتێ کارلۆ و ئاژانسە فەرەنسییەکان ئەم دکتۆر ئیبراهیمە بۆ خومەینی ڕێکدەخات و لێیەوە خومەنی بە دونیای دەرەوە دەناسرێت".
خومەینی لەسەر قسەی دکتۆر یەزدی و هاوبیرەکانی " لەو سەردەمەدا عەلی شەریعەتی، مەهدی بازرگان و دەیان کەسی دیکە هاوشێوەی یەزدی بیریان کردۆتەوە" دەچێتە پاریس، بەقەولی توودەییەکان دونیای لیبراڵ دەبینێت و ئەم کارە وادەکات خومەینی بتوانێت هەژموونی خۆی بەسەر توودەییەکاندا زاڵ بکات. ئەوەی سەیرە لە ساڵی 1979 و پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران خومەینی کە دەگەڕێتە هاوشێوەی دژایەتی و قەدەخەکردنی توودەییەکانی ئێران دەکەوێتە دژایەتیکردنی لیبراڵ و ئازادیخوازەکانیش. لەژێر فشاری هەندێ لە ڕاوێژکارەکانی وەک فەرماندە موحسینی ڕەزائی "تائێستاش فەرماندەیەکی پاسدارانە و ئیسرائیل نازاندرێت بە چ هۆکارێک تا ئێستا نەیکوشتووە" و هاشمی ئەکبەری ڕەفسەنجانی ئەمجارە هەروەک توودەییەکان هەڵمەتی دەژە لیبراڵەکان دەست پێدەکات، بەڵام بە ماناو ناوەڕۆکێکی جیاوازتر. گەر لە ئێرانی پاش شۆڕشدا بە کەسێک بگوترایە لیبراڵ ئەوا بەو مانایە پێی دەگوترا کە ئەم کەسە بێئەخلاق و بێنامووسە، سڵ لە هیچ بێ ئەخلاقییەک ناکاتەوە، تەنانەت چاوی لەسەر مەحرەمەکانی خۆشێتی. دەیانگوت تەماشای ئامریکا و فەرەنسا بکەن چ بێ ئەخلاقخانەیەکن! لیبراڵەکانی ئێمەش دەیانەوێت وڵاتەکە وەک ئەو وڵاتە ڕۆژئاواییانە بێ ئەخلاق ببێت.
یەکێک لەوانەی کە بەر شاڵاوی تیرۆری وشەی "لیبرالیزم"کەوتەوە دکتۆر ئیبراهیمی یەزدی بوو کە زۆریش لە خودی خومەینی نزیک بوو. لەژێر هەژموونی نزیکەکانی خومەینیدا سەردانیکردنی خومەینی لێ قەدەخە کرا. بەتایبەتی لەساڵانی سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران-عێراقدا. یەزدی دەڵێت:
" من لەسەرەتاوە دژی ئەو ڕاوێژە داگیرکارییانە بووم بۆ سەر خاکی عێراق ڕەفسەنجانی و ڕەزائی گوایە بۆ پاراستنی سنوورەکان دەیاندایە خومەینی، دەمزانی سەددام چ جۆرە بوونەوەرێکی شەڕەنگێزە، ئەو ماڵوێرانییەم دەدی کە لە ئەنجامی ئەم ڕاوێژە هەڵانەوە ڕوو دەدات، بەڵام نەیاندەهێشت خومەینی ببینم".
ST, [6/23/2025 1:07 PM]
بەڵێ شەڕی ئێران عێراق ڕوویدا هەشت ساڵ بەردەوام بوو، یەک ملیۆن کەس لەهەردوولا بوونە قوربانی بەگوێرەی ماڵپەری سپێکتەیتەر ئیندێکس تێچووی ئەو شەڕە زیاتر بووە لە یەک ترلیۆن دۆلار"هەزرا میلیارد دۆلار"،کە هەزار هێندەی بودجەی وڵاتێکی ووەک ئەردەن بووە لەو دەمەدا دەبێتە هەڵم. دەیان عەقڵ و کەسایەتی نزیک لە خومەینی وەک دکتۆر ئیبراهیمی یەزدی بە بیانووی ئەوەی کەسانی لیبراڵن وەک بێئەخلاق و بێ نامووس تەماشا دەکران و نەیاندەهێشت قسە بکەن و خومەینی ببینن.
تەماشا گەر لەسەرتاوە لەبری ڕەفسەنجانی و موحسین ڕەزائی ڕاوێژ لە یەزدی و بازرگان وەربگیرایە لەجیاتی ئەو هەموو ماڵوێرانی و کاولکارییانە و لانی ۆەم لەبری دوژمانیەتی ئیسرائیل و شەڕی ئێران عێراق هەلی کار و بوژانەوە و ژیان گەشەی دەکرد لەم جوگرافیایەدا. لەکۆتاییدا دکتۆر یەزدی دەڵێت بەهەر چەرمەسەرییەک بێت خومەینیم دی و پێم گوت: " قوربان دەبێت تۆ ئەم نەزیفە بوەستێنیت، سەددام دیارە چۆنە" دەڵێت خومەینی پێی گوتم: " ئاغای یەزدی من بەم سەروو سیما سپییەوە بچم لەگەڵ شارلاتان و شەلاتییەکی وەک سەددامدا دانووستان بکەم؟" پێم گوت: "بەڵێ قوربان دەبێت بیکەیت، دانووستان ناکەیت چی دەکەیت؟ سیاسەت کەی پەیوەندی بە سەروو سیماوە هەیە؟ سەردەمی فەزیلەت لەسیاسەتدا دەمێکە بەسەر چووە" دواجار خومەینی ڕێککەوت و بەقەولی خۆی جامە ژەهرەکەی خواردەوە.
ئەحمەد خومەینی کوڕی خومەینی دواتر وەک ناڕەزایەتییەک لەسەر ئەوەی گوایە خومەینی چاوی بەم لیبراڵانەی هاوشێوەی یەزدی کەوتووە وەک تەشەر دەڵێت " بەڵێ باوکم چەند جارێک دیداری لەگەڵ ئەم لیبراڵانەدا کردووە"وەک ئەوەی کارێکی خراپی کردبێت.
اقرأ أيضاً
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine